هەزاران کەناڵ و پەیج و چالاکوانی عاڕەبی عێڕاقی بە شیعە و سوننەوە، هەواڵی ژنە نیاندرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەریان بڵاوکردۆتەوە.
بەشێوەیەکی گشتی هەر هەموویان وەک شوێنەوارێکی عێڕاقی یان شیمالی عێڕاقی ئەم هەواڵەیان داڕشتووە و دوور و نزیک ناوی کوردستان، یان کوردستانی عێڕاق یان لانی کەم هەرێمی کوردستان نەهێناوە.
ئەمە سەرەتایەکی زۆر مەترسیدارە و فاشیزمێکە و پایەکانی سڕینەوە و ئینکارکردنی بوونی کورد و کوردستانە وەک نەتەوە و نیشتیمانێکی جیاواز.
ئەم فاشیزمە سروشتی نییە و ریشەی بۆ ناو ماڵ و شەقام و کۆڵانەکانی کۆمەڵگای عاڕەبی عێڕاقی و وشیاری گشتی عێڕاقییەکان شۆڕبۆتەوە.
دواڕۆژمان تڵخ و مەترسیدارە…
خۆتان سێرچێکی ناو سایت و سۆشیال میدیای عاڕەبەکان بکەن و بەچاوی خۆتان ئەم فاشیزمە بیبینن.