به‌پێی هه‌واڵی میدیا كان نزیكه‌ی 100كه‌س چاویان له‌كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌و ناوی خۆیان پێشكه‌ش كردووه ،ئه‌مه‌ش جیاوازی ئه‌م خوله‌و خوله‌كانی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارنیشان ئه‌دات.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی خولێكی كاتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ‌و دوو خولی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆك كۆمار بوو.
راسته هه‌ر سێ پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ته‌وافقی سیاسی‌و په‌رله‌مانی لایه‌نه‌كان دائه‌نران‌و متمانه‌یان پێده‌به‌خشرا.
به‌ڵام ئه‌و ته‌وافقه‌ش رێگه‌ی له‌وه نه‌ده‌گرت كه كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌وافقی سیاسی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بپاڵێوێ، هه‌ر وه‌ك بینیمان له‌ولایه‌تی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانیدا ، دادوه‌ر حسێن موسه‌وی له‌جه‌وله‌ی یه‌كه‌می ده‌نگدانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا وه‌ك ركابه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی خۆی كاندید كرد‌و ده‌نگێكی ئه‌وتۆی نه‌هێناو له‌جه‌وله‌ی دووه‌م كشایه‌وه. دیاره ئه‌و دادوه‌ره هه‌ر ویستی وه‌ك پاڵێوراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ناوی خۆی بۆ مێژوو تۆمار بكات‌و دڵنیا بوو له‌وه‌ی كه ده‌رناچێ!.
ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌كرێ له‌هه‌ر سێ خوله‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ته‌نها ئه‌و دادوه‌ره هاته ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و سه‌رۆك تاڵه‌بانی هیچ ركابه‌رێكی تری نه‌بوو.
ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌و كۆكبوونی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان بووله‌سه‌ر سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه‌كه‌سی وانه‌بوو شان بدات له‌شانی‌و كێبڕكێی له‌گه‌ڵ بكات.
به‌ڵام بۆ ئه‌م خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌سایه‌ی نه‌بوونی پاڵێوراوێكی كاریزمی وه‌ك سه‌رۆك تاڵه‌بانی، نزیكه‌ی 100 كه‌س چاویان له‌و پۆسته‌یه‌كه سیانیان له‌حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانین.
ئه‌و دیمه‌نه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سه‌ركرده كاریزمی‌و مێژووییه‌كان ده‌گمه‌نن‌و به‌ئاسانی دروست نابن‌و دوباره نابنه‌وه. كورده‌واریش ده‌مێكه له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی خۆی كردووه‌و گوتویه‌تی به‌هه‌زار شوژن گاسنێكی تێدا نابێ.