بۆ خوێندنی ئه‌مساڵی وانه‌ی كوردیی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كتێبێكی نوێ به‌ناوی خوێندنی كوردی دانراوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه وانه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه به‌وشه‌ی زه‌رد ده‌ست پێده‌كات‌و له‌وشه‌ی زه‌رددا منداڵ فێری پیتی( د) ده‌كرێت.كه‌وشه‌ی زه‌رد بۆ فێركردنی پیتی(ز) گونجاوه.
بێگومان وشه‌ی زه‌رد بێجگه له‌ئاماژه سیاسییه‌كه‌ی، وشه‌یه‌كی قورسیشه بۆ وانه‌ی یه‌كه‌می خوێندكارێكی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی كه له‌رۆژانی سه‌ره‌تای خوێندندا به‌پیت‌و وشه ئاشنا ده‌كرێت. ده‌بوو بۆ ناسینی پیتی(د) وشه‌یه‌كی ئاسان دابنرایه‌و به‌پیتی(د)یش ده‌ستی پێ بكردایه. چونكه منداڵ سه‌ره‌تا زمانی به‌پیتی (د) به‌و وشانه ده‌پژێ كه به‌پیتی (د) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، وه‌ك داده، دایه.
شاره‌زایانی پێشووی بواری په‌روه‌رده به‌ر78ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وردتر‌و زیره‌كتربوون له هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌لفوبێی كوردی، ئه‌وه‌تا مامۆستا حامد فه‌ره‌ج كه‌له‌ساڵی 1936دا كتێبی ئه‌لف‌و بێی كوردی بۆ پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی داناوه، وانه‌ی یه‌كه‌می به‌وشه‌ی دار ده‌ست پێكردووه بۆ ناساندنی پیتی(د) به‌خوێندكار.
له‌دوای ئه‌ویش مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار كه‌له‌ساڵی 1948 ئه‌لفوبێكه‌ی دانا‌و له‌ساڵی 1951 چاپكراو بووه سه‌رچاوه‌ی خوێندنی خوێدكارانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی، هه‌ر به‌وشه‌ی دار ده‌ستی پێكردو‌وه‌و له‌و وشه‌یه‌وه پیتی(د)ی به‌خوێندكاران ئاشنا كرد‌و كتێبه‌كه‌ی بۆ زیاتر له60ساڵ به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین نه‌وه لێیه‌وه فێری خوێندن‌و نووسین بوون به‌ئاسانی‌و به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك.
له‌ساڵی خوێندنی( 2000-2001) كه‌له‌ئیداره‌ی ئه‌وسای سلێمانی ئه‌لفوبێی باڵدار وه‌لاوه نراو ئه‌لفوبێی عه‌به‌سوور جێگه‌ی گرته‌وه، ئه‌و ئه‌لف‌و بێیه‌ش هه‌ر به‌وشه‌ی دار ده‌ستی پێده‌كرد.
ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌ی خه‌لدونی ئه‌بوخه‌لدون كه ساڵی 1922 بۆ فێركردنی ئه‌لفوبێی زمانی عه‌ره‌بیی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی عیراق دانرا، وانه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر به‌وشه‌ی دار ده‌ستی پێده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و وشه‌ی (دار)ه عه‌ره‌بییه‌و به‌مانای خانوو دێ.
له‌دوای 78 ساڵ به‌رده‌وامبوون له ناساندنی پیتی(د) له‌رێی وشه‌ی (دار)ه‌وه له ئه‌لف‌و بێ جیاوازه‌كانی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی كوردستاندا، تازه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان وشه‌ی زه‌رد ده‌كاته وانه‌ی سه‌ره‌تا‌و یه‌كه‌می خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی‌و له‌وشه‌یه‌وه پیتی (د) یان فێر ده‌كات.
مامۆستا ئارام قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی كتێبی نوێی خوێندنی كوردی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆNNAده‌ڵێت: (له‌كاتی دانانی كتێبه‌كه‌دا داوامانكرد وشه‌ی زه‌رد نه‌كرێته بابه‌تی سه‌ره‌كی‌و سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌و له‌راهێنانه‌كاندا باس بكرێ، له‌جیاتی زه‌رد به‌رد دابنرێت باشتره، چونكه به‌رد به‌رجه‌سته‌یه، منداڵ به‌رچاوی ده‌كه‌وێت، بڕیار بوو لاببرێت. به‌ڵام به‌یانی دواتر كۆبوونه‌وه كرا‌و وتیان وشه‌ی زه‌رد له‌سه‌ره‌تا داده‌نرێت. چه‌ندین سه‌رپه‌رشتیاری دهۆك‌و هه‌ولێر‌و چوار سه‌رپه‌رشتیاری سلێمانی لێ‌بوو، هه‌موویان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، ته‌نها من ناڕه‌زاییم ده‌ربڕی، ده‌یانوت قسه مه‌كه‌ن، چونكه گران ده‌كه‌وت له‌سه‌ریان)!.
ئه‌م وتانه‌ی مامۆستا ئارام نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ دانانی وشه‌ی زه‌رد نه‌بوون‌و بڕیاریش بووه لاببرێت، به‌لام دواتر فه‌رز كراوه!.
ده‌بێ پڕۆگرامه‌كانی خوێندن پرۆگرامی نیشتمانی بن‌و به‌دوور بن له‌كاریگه‌ری هه‌ر سیاسه‌ت‌و ئایدۆلۆژیایه‌كی ته‌سكی حزبی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی زرنگ‌و ته‌ندروست په‌روه‌رده بكرێ.
ده‌بێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گۆشه‌نیگای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانییه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه بڕوانێ، چونكه زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له مێژووی خوێَندنی ئه‌لف‌و بێی كوردیی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی بده‌ینه‌وه، ده‌بینین ته‌نانه‌ت حكومه‌ته داگیركه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق، ده‌ستكاری ئه‌و ئه‌لفوبێیانه‌یان نه‌كردووه‌و به فكری خۆیان موتوربه‌یان نه‌كردوون.
ئه‌لف‌و بێكه‌ی باڵدار بۆ زیاتر له 60ساڵ پرۆگرامی خوێندنی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی بوو، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عیراقه‌وه ده‌ستكاری نه‌كرا‌و وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بوو.
حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه له‌متمانه‌پێدانی گه‌لی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پێشووی عیراقدا جێگه‌ی به‌راورد نین، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ كراوه‌تربن‌و ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان بن نه‌ك حزبییه‌كان.
ده‌بێ پرۆگرامێك دابنێن به‌رده‌وامی هه‌بێ‌و له‌گه‌ڵ هه‌ژموون‌و باڵاده‌ستی حزبێكی دیاریكراودا نه‌بێ، كه حزبه‌كه هه‌ژموونی نه‌ما، پرۆگرامه‌كه‌ش ماڵئاوایی بكات