ده‌ستوری عیراق له‌چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كی ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا، ئاماژه‌ی به‌سه‌رۆك كۆمار كردووه‌و به‌روونی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی‌و شێوازی خۆپاڵاوتن‌و هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و میكانیزمه‌كانی لێپرسینه‌وه‌و شێوازی سوێندخواردنی دیاریكردووه. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بۆ وردكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه‌كانه، یاسای ئه‌حكامه‌كانی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ركردووه. به‌ڵام جێگری سه‌رۆك كۆمار پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له ده‌ستووردا نییه.
یه‌كه‌م: پێگه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار
جێگری سه‌رۆك كۆمار ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی له‌ده‌ستووردا پێنه‌سپێردراوه، له‌ماده‌یه‌كی ده‌ستووردا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌یاسایه‌ك ئه‌حكامه‌كانی دیاریكردن‌و هه‌ڵبژاردنی جێگرێك یان زیاتر بۆ سه‌رۆك كۆمار كه‌له‌سێ كه‌س تێنه‌په‌رێت، رێك ده‌خرێت.
هه‌روه‌ها له‌ماده‌یه‌كی تردا باسی ئه‌وه كراوه له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوون‌و چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار شوێنی ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: یاسای جێگرانی سه‌رۆك كۆمار
له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستوور‌و به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی ئه‌حكامه‌كانی دیاریكردن‌و هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و خستنه‌ڕووی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ساڵی 2011دا یاسای جێگرانی سه‌رۆك كۆماری ده‌ركرد.
به‌پێی ئه‌و یاسایه سه‌رۆك كۆمار دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و سوێند خواردنی‌و به‌فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوونی، جێگرێك یان زیاتر كه‌له‌سێ كه‌س زیاتر نه‌بن دیاری ده‌كات‌و ده‌یانپاڵێوێ‌و ده‌یانخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان متمانه‌یان پێببه‌خشێت.
سێیه‌م: سوێندخواردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار
دوای متمانه پێبه‌خشینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌جێگرانی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌بێ له‌به‌رده‌میدا سوێندی ده‌ستووری بخۆن به‌و شێوازه‌ی كه‌له ماده‌ی 50ی ده‌ستوردا هاتووه، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی(سوێندبێ به‌خوای گه‌وره، ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی یاساییم به‌لێبڕاوانه‌و دڵسۆزانه جێبه‌جێ بكه‌م‌و پارێزگاری له‌سه‌ربه‌خۆیی‌و سه‌روه‌ری عیراق بكه‌م‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌م له‌به‌چاو بگرم‌و شه‌ونخونی بكه‌م بۆ سه‌لامه‌تی زه‌وی‌و ئاسمان‌و ئاو‌و سامان‌و سیستمه دیموكراتی‌و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌و كاربكه‌م بۆ پارێزگاری له‌ئازادییه گشتی‌و تایبه‌تییه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنی یاساكان به‌ئه‌مانه‌ت‌و بێلایه‌نیه‌وه، خواش شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌یڵێم).
چواره‌م: مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه بۆ سه‌رۆك كۆمار دیاری كراون كه‌ئه‌مانه‌ن:
1-له‌دایك‌و باوكێكی عیراقی له‌عیراق له‌دایك بووبێ.
2-لێهاتوویی ته‌واوی هه‌بێ‌و ته‌مه‌نی چل ساڵی ته‌واو كردبێ.
3- ناووناوبانگی باش بێ‌و شاره‌زایی سیاسیی هه‌بێ‌و به‌پاكێتی‌و سه‌رڕاستی‌و دادوه‌ری‌و دڵسۆزی بۆنیشتمان ناسراوبێ.
4-به‌تاوانێكی له‌كه‌داركه‌ر حوكم نه‌درابێ.
5-به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆ بێ‌و بڕوانامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندن‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عیراقه‌وه دانی پێدا نرابێت.
6-ئه‌حكامه‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌وه‌ری نه‌یگرێته‌وه.
پێنجه‌م: ولایه‌تی جێگری سه‌رۆك كۆمار
ولایه‌تی جێگری سه‌رۆك كۆمار چوار ساڵه‌و له‌رۆژی سوێند خواردنییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست پێده‌كات‌وبه‌كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی دێت.
شه‌شه‌م:ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆك كۆمار
1-جێگری سه‌رۆك كۆمار ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه پیاده ئه‌كات كه سه‌رۆك كۆمار پێی ده‌به‌خشێت‌و له‌ده‌ستووردا هاتوون.
2-له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك كۆماردا، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
3-له‌كاتی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌هه‌ر هۆیه‌ك، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. ئه‌بێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له‌چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.
4-سه‌رۆك كۆمار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگره‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و له‌ماوه‌ی15رۆژ له‌په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یه‌وه ، سه‌رۆك كۆمار جێگرێكی تر دیاری ده‌كات.
5- له‌سه‌ر بنه‌مای داوایه‌كی هۆدار، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت داوای لابردنی جێگره‌كه‌ی بكات‌و بیخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامان متمانه‌ی لێوه‌ربگرێته‌وه.
6-ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای
داوایه‌كی هۆدارو به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی له جێگری سه‌رۆك كۆمار هه‌یه.
له‌به‌ر رۆشنایی ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستووری عیراق‌و یاسای جێگرانی سه‌رۆك كۆماردا، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه جێگرانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وتۆیان نییه‌و ته‌نها له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك كۆماردا به‌هه‌ر هۆیه‌ك، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
له‌كاتی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش به‌هه‌ر هۆیه‌ك، به‌هه‌مان شێوه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه،جێگه گرتنه‌وه‌كه‌ش ته‌نها بۆماوه‌ی 30 رۆژ ئه‌بێ‌و ئه‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.
واته به‌پێی ده‌ستوور‌و یاسا له‌كاتی وجودی سه‌رۆك كۆماردا، جێگرانی سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان نییه كه پیاده‌ی بكه‌ن. مه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار هه‌ندێ له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێیان ببه‌خشێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردن‌و پاڵاوتنی جێگره‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه.
سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای داوایه‌كی هۆدار، داوای لابردنی جێگره‌كانی بكات‌و داوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات به‌زۆرینه‌ی ره‌ها متمانه‌یان لێبه‌سه‌نێته‌وه.
واته پرسی دیاریكردن‌و پاڵاوتن‌و لابردنی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار، له‌ده‌ستی سه‌رۆك كۆماردایه.