ئیسلامیەكان نەیانهێشت سلێمانی سروشت ئاسا ببێتە دەروازەی گۆڕان

محەمەد وەرتی
گومان لەوادە نی یە،كە  دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان،لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان،بەرجەستەبوونی خەون وهیوای كۆمەڵێكی زۆر ،لەكەسایەتی ڕۆشەبیرو، بیریارو،خەمخۆری ئەم هەرێمە بوو،ئەوكەسانەی،كە دەیان ویست، لەهەرێمێكی دامەزراوەیی ودەوڵەتی ، دوور لە میزاجی كەسی و،خێزانی و،عەشیرەتی و،ناوچەگەریدا بژین.

جێگای ئاماژەدا پێدانە،كەبزوتنەوەی گۆڕان،بریتی بوو لە پرۆژەیەكی گۆڕین وچاكسازی ڕیشەیی ، لە هەموو ڕەهەندە سیاسی وئیداری وكۆمەڵایەتی و پەروەردەیەكانی ئەم هەرێمە،بەئامانجی بەدامەزراوەیی كردنیان و،ڕزگاركردنیان،لە میزاجی حیزب وكەس وخێزان وخزم وعەشیرەت.

دیارە ئاستی درك پێكردنی چۆنایەتی ژیان،بەوشێوەیەی،كەئاماژەمان پێدە،سەرەتا، لەسنوری بازنەی هزری كەسانی ڕۆشەنبیرو،شۆرشگێروخەمخۆری،ئەم هەرێمە تێپەڕی نەدەكرد،هەربۆیە لەسەرەدا،ڕێژەیەكی باش،لەوچەشنەكەسایەتیانە،هاتنەناوڕیزەكانی ئەم بزوتنەوە تازە، مۆدێرنە، شۆرشگێرە و،خۆبەخشانە دەچوونەناو ئاپۆڕاكانی جەماوەرو، بەوتاری حەماسی و ،وشەی جوان و بارگاوی بە نەفەسی شۆرش و،گۆڕین و،دەوڵەتداری و،دامەزروای بوون ،دڵ ودەروون وسۆزی جەماوەریان دەجوڵاندو ،دەیانكردنە پاڵپشت و،پشتیوانی ئەم بزوتنەوەیە،ئەمەش وایكرد،كە ئەم بزوتنەوەیە،لە25/7/2009 دەنگێكێكی وا بێنێت،كە بازرگانەكانی حزب وحكومەت و دەسەڵات و سیاسەتی توشی شۆك كردو،گەشتنە ئەو بڕوایەی ،كە ڕۆژگاری بەهەشتی وخۆش گوزرانی ئەوان،كەلەسەر حسابی ڕەش وڕووت و هەژارانی ئەم هەرێمە بەدەسیان هێنابوو،نزیك بێتەوە،لە خاڵی كۆتایی.

پێویستە بڵێین:كە ئەم شۆرش گێرو خەمخۆرانەی،كەشانیان دایەبەر،ئەم شۆرشە پڕهیواوئومێدە توشی دەیان سزای سیاسی و مادی ومەعنەوی بوونەوە،بەهەزارانی دەنگ دەرو هەڵسوراوی ئەم بوزتنەوەیە،لە دامودەزگانی حكومەت دوور خرانەوەو،زۆربەی زۆریشیان ئەگەر لێپرسراوەتیان هەبووبێت،لێیان سەندرایەوە،كەسانی گۆێڕایەڵی حزب وخێزان وبنەماڵەو بازگانانی سیاسەت ،چوونە شوێنەكانیان،وە هەزاران،پێشمەرگەو كارمەندانی پۆلیس وئاسایش، لەكارەكانیان دوورخرانەوە.

ئەوەی كەلێرەدە دەمانەوێت بیكەینە ناوەڕۆكی ئەم وتارەمان،ئەوەیە: دوای هەموو هەڵبژرادنەكان و،ئەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەتایبەتی، دەرفەتێكی زۆرباش ،بۆ خەڵكی كوردستان و ،پارێزگای سلێمانی هاتە پێش، بۆ ئەوەی نمایندەكانی ئەو بزوتنەوەیە،نمونەیەكی جوان ،لە مۆدێلی دیموكراسی و دەساودەس كردنی دەسەڵاتی خۆجێی،پێش كەشی خەڵكی كوردستان و ئەوروپا وئەمەریكا بەكەن،كە نەك هەر ڕووی خەڵكی كوردستانی سپی دەكرد،بەڵكو تاڕادەیەك،ڕووی هەندێك ڕۆژنامە كوژو بازرگانانی دەسەڵاتیشی سپی دەكرد،بەرامبەر ئەوروپا وئەمەریكا،كە هەمیشە بە چاوی ئومێدەوە دەڕوانە ئەم هەرێمە.

دیارە دوابەدوای ڕێكەوتنەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ،لەگەڵ یەكێتی،ئەم بزوتنەوەیە ڕووبەڕووی كۆمەڵێك ڕەخنەی جددی وجەوهەری بۆتەوە،لەلایەن ڕۆشەنبیرو نوسەرو رۆژنامەنوس وسیاسی عاقڵ وخەمخۆری ئەم هەرێمە،كەپێویستە هەموو ئەو ڕەخنانە بەنەزەری ئیعتیبار وەربگیرێن لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە،چونكە هەموویان لە ئەنجامی ئەوە دێن،كە تائێستاش بەچاوی پڕلە ئوێدو هیواوە دەڕوانە بزوتنەوەكەو،دەیانەوێت ئەو بزوتنەوەیە،لە ڕێرەوی راستەقینەی خۆی لانەدات و،بۆهەمیشە ببێتە ڕووبەری بەرجەستە بوونی خەون وهیوای خەڵكی كوردستان.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی ،كە هەموو ئەو ڕەخنانە،بەڕەخنەی جددی وجەوهەری دەزانم و ،نامەوێت بێمە سەنگەری بەرگریكردن لەو بزوتنەوەیە،بەڵام دەمەێت ئەو ڕاستیە بخەمەڕوو،كە ئەوە ئیسلامیەكانی كوردستان بوون،بەهۆی بێسەروبەری و،بێ پرۆژەیی و،نادڵسۆزی و،ناخەمخۆری و،ڕازی كردنی دەوڵەتانی داگیركەری كوردستانی باكور و ڕۆژهەڵات،پشتیان كردە،هاوڕی ئۆپۆزسۆنەكەیان و،دەنگیان بە پاڵیوراوی بزوتنەوەكە نەدا ،بۆ پارێزگاری سلێمانی، كە دەنگی چارەكە ملێونێكی هاوڵاتی ئەم شارەی بەدەسهێنابوو،بە بیانو و،پاساوی جۆراو جۆری بێ بنەما.گەرچی بزوتنەوەی گۆران بۆماوەی حەوت مانگ،سەبری ئەیوبی گرت و،چاوەڕوانی هەڵوێستە لەرزۆك و،ناڕوون و،خۆرمژەكەی ئەوانی كرد،بەڵام هیچی لێ سەوز نەبوو.

ئەگەر بهاتبا ئەوان بە جورئەتەوە،دەنگیان دابا بە بزوتنەوەی گۆڕان،ئەوە ئەنجومەنێكی سرشتی لە پارێزگای سلێمانی دەهاتە بوون و،سلێمانیش، سروش ئاسا، دەبووە ،خاڵی دەسپێكی گۆڕین وچاكسازی و،لایەنەكەی تریش ئەو پەری بۆماوەیەك، لە كەناڵەكانی خۆیانەوە،ئەیانكرد بە چەلەحانێ،جگەلەمە، نەیان ئەتوانی هیچ بكەن و،هیچیشیان لە دەست نەدەهات،جگە لە ملدان،بۆ ئیرادەی گەل وچاكسازی وگۆڕانكاری.

من پێموایە ئەوكاتە سروشت ئاسا،هەموو پۆستەكان لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەكلا دەبوونەوە ،هەموو هاوڵاتیەكی ئەم هەرێمە بە پێی كەفائەو لێوەشاوەیی ،دەیتوانی سیڤی خۆی پێش كەش بكات ،بۆ ئەنجومەنی پاریزگاو ،لەوێ یەكلای دەكرانەوە،لەكاتەدا،نمونەیەكی جوانی حكومەتی و، دەوڵەتی ،دەهاتە ناو ژیانی خەڵكی كوردستانەوە، لایەنەكەی تریش، تەنیا دوو ڕێگای لەبەردەمدابوو،یا ملدان بۆ ئیرادەی گەل ،یان بوون بە ئۆپۆزسیۆن،كە دواتر ئەمەش هەردەچوەوە ناو جۆگەلەی خزمەتكردن ،بە بەرژوەندی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە.

ئایا ئەگەر بزوتەوەی گۆران،ئەم رێكەوتنەی، لە گەڵ یەكێتی دا نەكردبا،دەبوایە چی بكردبا؟ ئایا چاوەڕێی ئەوەی بكردبا، بۆئەوەی ئەو حەوت مانگە، ببیتە ساڵ و دووساڵ،چونكە ئەوە ئامانجی لایەنەكەی تربوو،بۆ بێ بەهاكردنی پرۆسەی هەڵبژارد ن،و دیموكراسی.ئایا بەدیلی ئەو رێكەوتنە چی بوو؟ بۆ بزوتنەوەی گۆران؟

ئەركی تازەی خەمخۆران ودڵسۆزانی ئەم هەرێم وبزوتنەوەیە چی یە؟؟؟ كە بۆ خزمەتی تێكڕای هاولاتیانی ئەو هەرێمە دروست بووە؟
بەڕای من پێویستە هەموومان فشاربخەینە سەر ئەم بزوتنەوەیە،كە میكانزمێك بدۆزیتەوەو دابنێ ،بۆ چاودێری و لێپێچینەوە ،لە هەموو ئەو كەسانەی ،كە لەسەر پشكی بزوتنەوەكە،دەبن بە قائم قام و،بەریوەبەری ناحیەو ،بەرێوەبەرو بەرێوەبەری گشتی،بۆئەوەی نمونەیەكی جوانترو باشتر،پێش كەشی خەڵكی كوردستان بكەن ،بۆئەوەی كاروانی شۆرشی بە دامەزراوەیی بوون و،دەوڵەتداری بەردەوام بێت و، خەون وهیوای هەزاران خەمخۆرو دلسۆزو رۆشەنبیری ئەم هەرێمە، توشی خەزان نەبێت ،پێویستە كەسی شیاو لەشوێنی شیاو دابنرێت.

جێگای ئاماژەپێدانە، ئەگەر ئەم كەسانەی دەچنە ئەو شوێنانە، تموحاتی خەڵكی كوردستان بەرجەستە نەكەن و، مودێلێكی جوانترو، باشتر پێشكەشی خەڵكی كوردستان ،نەكەن،ئەوكاتە،لەهەڵبژاردنی داهاتوو ،هاوڵاتیان،سزای بزوتنەوەكەدەدەن .

 وە پێویستە بزانین،كەئەوكاتە،چەمكی چاكسازی و دەوڵەتی و، دامەزراوەیی، توشی قەیرانێكی درێژخایەن دەبیت و،بۆ دەیان ساڵی تر،خەڵكی كوردستان،دەگەرێنەوە بۆ خاڵی سفرو ،جارێكیتر دەكەونەوە بەر ڕەحمەتی میزاجی كەس و،خێزان وحزب و،بەشێوەیەك دەرباز بوون لێی زۆر ئەستەمە.بۆیە لە كۆتایدا داوا لە هەموو خەمخۆرو ،دلسۆزانی چاكسازی گۆرانكاری و، دامەزروەیی دەكەم،نەیەڵن ئەم دەرفەتە ،لەكیس گەلەكەمان بچێت.


16/12/2014



وتارەکانی تری نوسەر