ئەوەی ماڵی لە شوشەیە با بەرد لە ماڵی خەڵك نەگرێت

محەمەد وەرتی
من پێم سەیرە   هەندێك  بندیوارو خانەنشینی  ناشەرعی  دەستی (میرابۆ) كانی ناو حزبێكی سیاسی ،دوور لە هەموو بەها سیاسی وكۆمەڵایەتیەكان، دوور لە سۆنگەی ویژدانی سیاسی ، ڕووی دەمیان كردۆتە وەزیرەكانی (ب.گۆڕان)، لەكاتێكدا، ئاغاكانی ئەم سودمەندە بەسەزمانانە،بیستوسێ ساڵە چوكلاتی گەندەڵی،وە كو چوكلاتی  چەژنی ڕەمەزان و قوربان، دەبەشنەوە،سەروەت وسامانی خەڵك هەم ئەبەن وهەم بەهەدەر ئەدەن، رۆژنامەنوس لە باوەشی دایكیدا ئەكوژن، (قاسم سولەیمانی) یان كردۆتە ریش سپی وبراگەورە،بەشێوەیەك ئێستا ،  هێزی ئیتڵاعاتی ئێران، زۆر بەدەسەڵات ترە،لە هێزەكانی ئاسایش وپۆلیس.

  سەرەڕای هەموو ئەمانە،بەهەزاران،خانمی ناسكۆڵەیان كردووە، بە عەقید وڕائد ومقدم،هەروەها بەدەیان كۆنە جاش و موستەشارو كۆنە بەعسیان كردووە بە وەزیری خانەنشین، ئەوجاریش ، لە ڕوویان دێت، قسە بەرامبەر هێزیك، بكەن، كە بە ئەندازیاری  رێنیسانسی سیاسی وكۆمەلایەتی وپەروەردەیی دادەنرێت، لە هەرێمی كوردستان، ئێمە تاكو ئێستا سەبری ئەیوبمان گرتووەو بێدەنگ بووین، بەڵام لەمرۆوە، بە زمانی خۆیان وڵامیان دەدەینەوە ودەڵیێین، ئەوەی ماڵی لە شوشەیە، بابەرد ،لەماڵی خەڵك نەگرێت.

زۆر جار ،كە بێ شەرمی  ئەو بندیوارو خانەنشینە ناشەرعیانە، هەموو سنورێكی سیاسی وكۆمەڵایەتی وپەروەردەیی ئەبەزێنێ، ئەو پەندە كوردیەمان، دێتەوە یاد،كە دەڵێ، ئابڕووی مرۆڤ وەكو شوشە وایە،كە شكا،هەرگیز وەكو خۆی لێنایەتەوە،چونكە شوشە،ئەگەر شكا، هەرگیز وەكو خۆی لێنایەتەوە،هەربۆیە پێشینان، هەزار ڕەحمەتیان،لێبێت، ئابڕووی مرۆڤیان ،شوبهاندووە،بە شوشە،ئەوەی كەلێرە، مەبەستە، ئەم هێزە سیاسیە، سومعەی كۆمەڵایەتی وسیاسی ، لای زۆربەی زۆری خەڵك لە دەست داوە، تازە بەتازە ،ئەیەوێ، بە دژایەتی كوڕە ڕاستەقینەكانی خەڵك، دەموچاوی خۆیان  ماكیاژ بكەنەوە، ئەوانەی ،كە وەنەوشەو پاسەوان و  هەموو ئیمتیازاتێكی حكومەت وپەرلەمانیان، ڕەت كردۆتەوە و ژیانێكی ئاسایی ،وە كو دەنگ دەرانیان، ئەژین، دوور لە پۆزو  لوت بەرزی و  بریندار كردنی  شعوری خەڵك .

بۆیە ناچارمان بكەن، لەهەموو وێستگیەك ، تەنانەت ،لەسەر  بڵندگۆی هەموو مزگەوتەكان ، بەدەنگێكی ڕوون و ڕەوان،ئەوەی بن بەڕە دەهێنینە سەر بەڕەو،ئەتانكەیەنە داستانی (میرابۆ) وشۆرشی فەڕەنسی، چونكە بەدڵنیایەوە، زۆربەی ئاغاكانی ئەم هێزە سیاسی یە(میرابۆ)یەكن ،لەم هەرێمە بەشمەینەتیە ئێمە، وەئەگەر دەست هەڵنەگرن،بۆی هەیە، وەكو  شۆرشگێڕەكانی فەڕەنسا گۆرستانەكانیشیان ،جیای بكەینەوە، چونكە تائەمرۆش،لە فەڕەنسا گۆرستانی  ئەوانەی لە پێناوی سەرفرازی خەڵكدا ئەمرن، جیاوازە، لەوانەی ،كەلەسەر حسابی خۆشگوزرانی خەڵك،ئەمرن ، بۆئەوەی نەك هەربە زیندووی ،بەڵكو بەمردووی ولە ژێر گڵیشدا، ببنە پەندی زەمانەو مێژوو.
 بۆیە لە كۆتایدا دەڵیین: حزبێك ،كە پڕبێت لە دەستە تاقم وگروپ كوێخای تەزویر، دوور لە وەحدەی بڕیاری سیاسی،بەشێوەیەك ، كەلە لێواری سێ كەرت بوون دایە، حەقە ، بەزەیی بە حاڵی خۆیدا بێتەوەو، ئەوەندە سنگی سەرمابردووی خۆی، نەخاتە بەر سەرە ڕمی وڵامی كەمەرشكێنی ،كوڕە راِستەقینەكانی ئەم میلەتە.


17/01/2015



وتارەکانی تری نوسەر