سەرکێشیەکان پارتی دەگەێنێتە کــــــــوێ؟

مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا

بێگومان لەچۆنیەتی بەڕیوەبردنی دەسەڵاتدا ، دوو شێوە حوکمی باو لەدونیادا هەیە ،
یەکەم ؛ حوکمی دیمۆکراسی وپەرلەمانی وپلوڕالیزم (فرەحزبی).
دووەم ؛ حوکمی دکتاتۆری وبیرۆکراتی وشمولیەکانە ،
کە بەدڵنیایەوە حوکمەکان  بەگوێرەی هەڵسوکەوت وڕەفتارەکانیان دەیانناسینەوە ، ئیتر بەگوێرەی ئەو پێوەدانگەیە  ، پارتی هەرچەندە ناوی دیمۆکراتی بەخۆیەوە لکاندوە ، بەڵام بەڕەفتارەکانی لەخانەی دووەمیاندایە ،بۆیە ناتوانێ وقبوڵ ناکات وەك خەسڵەتی دیمۆکراسی حزبی بەر بەرەکانی ومونافیسی لەژێر دەسەڵاتی ئەودا سەردەربێنێ وگەشە بکات ، بۆیە خۆێ پێ ڕاناگیرێت وبەردەوام ئەو کارانە دەکات کە ڕۆژانەدەیبینین  ودەیبیستین ، هەمووی بە بەرنامەوبەزنجیرە بۆ پاکتاوکردن یان هیچ نەبێ ترساندن و دەستەمۆکردنیانە...!
 سەرەتا کەوتەلەسەرکارلادانی چەند مامۆستایەکی ووتار خوێن لەمزگەوتەکانی هەولێر کە نزیك بوون لەکۆمەڵی ئیسلامیەوە ، ئەوەش وەکو نمونەیەك پێ گوتن ئەگەر تەسلیم نەبن بەئیرادەی سیاسیمان ، وەکو ئێمە بیرنەکەنەوە کارتی ترمان دەبێت ، چونکە ئەمڕۆ شەڕێك لەئارادایە بەناوی شەڕی داعش کە بەرەیەکی گەورەی دونیا لەدژیان لەشەڕدایە و بۆیە پارتیش شەرعیەت بەخۆی دەدات وئاسایە هەرکەسێك نوێژ بکات مەلەفی بۆ دروست بکات  بەناوی تیرۆرولەپەنای شەڕی داعش ..؟!
ئەوەی ئێستا باجەکەی دەدەن ، بێ هەڵوێستی حزبەکان بوو لەکاتی لەکار خستنی پەرلەمان وناردنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان ،
ئەوکاتیش ڕامانگەیاند هەموو حزبەکان لەپێشەنگیاندا یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئەو کارە نایاسایەی پارتی قبوڵنەکەن .؟ چونکە ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ سەرئازادی وەسەروەری یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، ئێستاش  هەمووتان خەتاتان بەر دەکەوێت لەهەڵبژاردنی بێدەنگی تان ئەوێ ڕۆژێ  ..!
ئیستا بەئەقڵی کێدا دەچێت کێشەو ململانێ کەناڵێ ڕووداو لەگەڵ حزبێکی بێ چەکی وەکو کۆمەڵی ئیسلامی دا ، ئایا کەناڵی ڕووداو چ بەرژەوەندیەکی  کۆمەڵی ئیسلامی کردۆتە ئامانج .!؟
بەلەجیاتی دانان ئەگەر کاری واشبکەن بۆ  دەزگای ئاسایش ولقەکانیانی پارتیان نەکردۆتە ئامانج ...؟!






30/06/2016



وتارەکانی تری نوسەر