یەکـێــتیـی دەیەوێت شوێن هەنگاوەکانی پـارتی بکەوێت..!

مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا

پاش ململانێ وکێشمەکێشێکی زۆربەدرەنگەوە لایەنە سیاسیەکان لەسەر کابینەی هەشتەمی  حکومەتی هەرێم ڕێکەوتن  ، پارتی کۆمەڵێك پۆستی سیادی   لەساڵی (٢٠٠٥) ە وە لەوانە (سەرۆکایەتی هەرێم ،فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،سەرۆکی ئاژانسی پاراستن وزانیاری ،وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ، وەزارەتی ناوخۆ، فەرمانگەی پەیوەندەیەکانی دەرەوە ) لەسەر خۆی تاپۆکردون وهێڵی سوری بەدەوردا کێشاون .

سەیرلەوەدایە کە یەکیتی کۆمەڵێک مافی شەرعی ویاسایی خۆی لای پارتیە ، بەڵام پارتی بەکەڵەگایی دەستی بەسەرداگرتوون و نایداتەوە بەنمونەی ( وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی دادوەری گشتی هەولێر)  یەکێتی لەبری ئەوەی ململانێ وەرگرتنەوەی  مافەکانی لەگەڵ پارتیدا بکات .؟!

دێت وپارتی ئاسا ئەو مافانەی کەلەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان  ڕێکەوتنیان لەسەر کراوە پێشێلیان دەکات وبەبیانوی نا لۆژیک ، پۆستەکانی ڕادەست ناکات و دەیەوێت بەرگی یاسایی بە  بەر بیانوەکانیدا  بکات .!

ئەوەتا گرینگترین دەزگای شەرعی یاسایی خەڵکی کوردستان کە پەرلەمان بوو ، پارتی بەنایاسایی وبێ پرسی وڕای هیچ لایەنیك بە کەڵەگایی  پەکی خست ، ئەوەی زۆر سەیرو سەمەرەش بوو ، ئەوەی پەرلەمانی پەکخست ، یاسا خۆی دەمیك بوو ئەوی پەکخستبوو .؟!

 بەڵام ئەوان پێانوایە لەسەروی یاساوەن وخۆیان یاسان  یاساش خۆیانن ، ئەوە  گاڵتەکردنە بەیاسا و دیمۆکراسی ومتمانەی خەڵك ،
دەبوایە یەکێتی جیاواز لە پارتی  ئەو ڕێکەوتنانەی ئەنجامی داون لەگەڵ گۆڕان، بێ دواکەوتن خۆ دزینەوە وکات کوشتن پابەند بیت بەجێبەجێکردنیانەوە ،وە نەکەویتە ژێر تەئسیری هیچ گروپێک وکەسایەتیەك هەر وەکو ..

  چەند کەسێکی بەرژەوەندی خواز ناو سەرکردایەتی یەکیتیش  بەردەوام خەریکی کۆسپ دروستکردن بوون بۆ ئەوەی سەرنەگرێت وئیستاش  بەپلەی یەکەم هەر هەمان دەست ڕێگرە لە دەستاودەست کردنی  پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە وباقی پۆستەکانی تر ..،
 ئەوەش هەوڵێکە بۆ شکاندنی پڕەنسیپەکانی دیمۆکراسی وئازادیەکان و پێشێلکردنی مافەکانی هەڵبژاردن بێ بەها کردنی متمانە ،  وە جارێکی تر نیگەرانی دەگەڕێنێتەوە ناوخەڵک وناوناوبانگی شاری ڕۆشەنبیری وبیری ئازاد و خەباتی مەدەنیانەی  ناوچەکەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە وخەڵکیشی زۆرنیگەران کردوە.؟!

 سەرئەنجام  جەماوەری کوردستان و دەرەوە و دۆستەکانیش ئەو ناهەقی وخۆسەپاندن و یاسا شکێنی و ماف پێشیلکردنەی دەبینن .!
ئەگەر یەکیتی پابەند نەبێت بەو بەڵێن و ڕێکەوتنە ئەوا زیانی گەورەی لێ دەکەوێت ومتمانەی جەماوەر لەدەست دەدات  ودەنگدەرانی  سزای یەکێتی دەدەنەوە ..؟!
مەجید مام برایم


23/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر