جادووی پارتی له‌چی دایه ..؟!
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
بێگومان حزب وحزبایه‌تی وکاری ڕێکخراوه‌یی له کوردستان مافی هه‌موو تاکێکه ئه‌سپ و خه‌بات و تێکۆشانی خۆی تێدا تاوبدات وه‌ك هۆکارێك بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کانیان ، وه هه‌موو حزب وڕێکخراوێکیش مافی ڕه‌وای خۆیانه له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ وکورسی زیاترهاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێک ببه‌ستێ ..
دیاره
مێژوو به‌رنامه‌و کاروچالاکی وده‌ستکه‌ت و کاره‌باش وخراپه‌کانی هه‌موو لایه‌کی هه‌ڵگرتوه ..؟!
وه‌ك ده‌بینین ڕۆژانه ڕۆژنامه‌نوس و چاودێره‌کانی سیاسی و ڕۆشنبیره بێ لایه‌نه‌کان ، په‌چه وچارشێوه‌ی حکومڕانانی وڵات وهه‌رێمی کوردستان لاده‌ده‌ن و که‌م وکورتیه‌کانیان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ست نیشان ده‌که‌ن ..؟!
له‌به‌رامبه‌ریشدا ، ڕۆشه‌نبیره حزبیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه وکه‌موڕویه‌کانیان داده په‌ۆشن ومیکیاج بۆ حزبه‌کانیان بکه‌ن و ڕوخسارێکی جوانی درۆزنانه پیشانی خه‌ڵك بده‌ن..؟!
پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌که‌مان ئه‌وه‌یه ..؟
ئایا بۆچی هه‌رحزب ولایه‌نێکی سیاسی هه‌تا که‌سایه‌تیش له‌پارتی نزیك بێته‌وه به‌ئاگری سزای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی کوردستان ده‌سوتێ ، به‌ڵام پارتی بۆ خۆی ناســـــوتــێ ..؟!
زۆرن ئه‌و که‌سایه‌تی وڕۆشه‌نبیر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نوس ولایه‌نی سیاسی به‌ئاگری خه‌ڵك له نزیك بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ســـــــوتاون و ده‌نگ وقورسایی ومتمانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌ستداوه ..؟!
به‌ڵام پارتی نه‌جوڵاوه وهه‌ر له‌جێگای خۆیه‌تی ..؟!
تۆ بڵیی سحری ئه‌وه له‌چ دابــێ که‌خه‌ڵك ، خه‌ڵکی نزیك له پارتی بسوتێنێ ، به‌ڵام پارتی پێ نه‌سوتێ مه‌به‌ستیشم پێ له ئاگر وسوتانه‌کان ده‌نگ وسندوقی هه‌ڵبژاردنه‌کانه ...؟!
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جاره‌ش نازانین جه‌ماوه‌ر جه‌هه‌نه‌م بۆ کێ داده‌خات هیوادارین داد په‌روه‌ری تێدابێت وهه‌رکه‌س به گوناحه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵدا به‌که‌ن.
30/11/2016
وتارەکانی تری نوسەر