یه‌کیتیی لە دووڕیاندا..!!
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
هه‌موو خه‌ڵک؛ دۆست‌و دوژمن ده‌زانن که سه‌رکرده‌کانی ی ن ک هەڵقولاوی نێو قووڵترین قەیران‌و داڕوخان‌و نائومێدین‌و لە رۆژگارێکی سەخت‌و دژوار‌دا بەگژ مەحاڵدا چوونەوەو رابەرایەتی شۆڕشی نوێیان کرد‌و شۆڕ‌شیان گەیاندە ترۆپکی سەرکەوتن.
تا ڕاپه‌ڕین و ڕزگارکردنی به‌شێکی به‌رچاو له‌خاکی کوردستانی باشوور ئەو هێزە مێژووکردە به‌باشی سیاسه‌تی کرد‌و جێی بایه‌خی دڵسۆزان‌وکادرو جه‌ماوه‌رێکی پان‌و پۆڕو نوسه‌رو رۆشنبیران بوو،بەشێوەیەک کە ناوی هێزی کۆمەڵانی خەڵکی بەباڵادا بڕابوو، ( هەرچەندە لە سەردەمی شاخیش ی ن ک بێ کێشەو که‌موکوڕی نه‌بوو،بەلام دەبێ بەچاوی ئەوێ رۆژێ خوێندنەوەیان بۆ بکرێ.!).
له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی رابردوودا یه‌کێتیی که‌وته ژێربیرو تێڕوانینه‌کانی مه‌رحوم (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) چونکه خۆی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو که په‌که‌که رێبەرایەتی دەکرد،ئه‌ویش له‌ژێرکاریگه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌دا هه‌ژموونی خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر سیاسیه‌کان‌و بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی یه‌کێتیی وکه‌شوهه‌وایه‌کی له‌باری ڕه‌خساند ،سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی به‌رێزان ( مام جه‌لال و ئۆجالان ) دیداروکۆبوونه‌وه‌و چاوپێکه‌وتن به‌ئه‌نجام گه‌یشت و له‌دواییدا به‌شێکی زۆری سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتیشی گرته‌وه به‌جۆرێک ڕێککه‌وتن له نێوان هه‌ردوو هێزی (په‌که‌که‌و ی.ن.ك) له ئاستی یاداشتنامه وه‌کو دوو هێزی هاوپه‌یمان ئیمزاکرا ،دوای ڕاپه‌ڕینی 1991یه‌کێتی کۆمه‌ڵێک کادری خۆی نارد بۆفێرگه‌و سەربازگەکانی په‌که‌که له‌بیقاعی لوبنان بۆ پێگه‌یاندن لە بواری سیاسی‌و سەربازیدا،وێرای بوونی هاوپەیمانێتیش ساڵی 1992 له‌ژێر هه‌رناوێكدا بووبێت یه‌کێتیی‌و پارتی به‌هاوبه‌شی‌و له‌ژێرفشاره‌کانی تورکیادا شه‌ڕێکی نه‌خوازراویان له‌دژی په‌که‌که راگەیاند،لە ناوچەیەک کە بە (سێکوچکه‌ی عیراق ،ئێران تورکیا) ناسراوه ،له‌و شه‌ڕەدا گه‌لی کورد به‌زیانێکی زۆر گه‌وره لێیهاته‌ده‌رو دووژمنانی کوردیشی خۆشحاڵکرد،چونکە درز‌و کەلێنێکی گەورەی خستە نێوان باشوور‌و باکووری کوردستان !!
دوای ئه‌وه شه‌ڕه‌که به‌فشاری سه‌دان که‌سایه‌تی ناسراوو دڵسۆزی سیاسه‌تمه‌دار له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه وه‌ستاو که‌وتنه مفاوه‌زات، یه‌کێتی بڕیاریدا بۆ بڕینی بیانووی ده‌وڵه‌تی تورکیا هێزه‌کانی په‌که‌که بگوازێته‌وه شوێنی باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی خۆی لە سەردەمی شاخدا کە کەوتبوونە ناوچه‌ی شێنی وزه‌ڵێ وبناری قه‌ندیل ، دوای هه‌شت ساڵ جارێکی تر یه‌کێتی وپه‌که‌که تووشی شه‌ڕیکی گه‌وره‌هاتن که به‌داخه‌وه زیاتر لە دوو هه‌زارپێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی له‌شه‌ڕەکە‌دا شه‌هید وبرینداربوون،سوپای تورکیاش بۆپشتیوانی هێزه‌کانی یه‌کێتی هاتنه معسکه‌ری چوارقوڕنه ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌شداری شه‌ڕیان پێنه‌کراو ته‌نها بۆفشار بوو.
له‌ئێستاشدا به‌شێك له‌سه‌رکرده ده‌ستڕۆیشتوه‌کانی یه‌کێتی وله‌سه‌رهه‌مان بیری مه‌رحوم (مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د )؛جارێکی تر مێژوو دووباره ده‌کەنه‌وه که‌وتوونەته‌وه ژێر ته‌ئسیری هێزه‌کانی (په‌که‌که وپه‌یه‌ده‌و په‌یه‌ژه )هتد ...، دیاره ئێمه ڕێزمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئەو هێزانەی کە ئاماژه‌مان پێداون و دژی هیچ ڕێکه‌وتنێك نین له‌گه‌ڵ گشت هێزه‌کانی تری هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان وه به‌هاوخه‌باتی خۆمانیان ده‌زانین‌و سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان سه‌رکه‌وتنی هه‌موو گه‌لی کوردستانه ، هه‌قه یه‌کێتیی له‌توانای خۆی زیاتریش هاوکاری لۆجستی ومه‌عنەویشیان بکات و نه‌شیکاته منه‌ت وهه‌ق نییه باسیشی بکات له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا تاکاتی خۆی دێت ، مه‌تڵه‌بی ئێمه ئه‌وه‌یه با یه‌کێتیی نه‌که‌وێته ژێرکاریگه‌ری هیچ هێزێك با سیاسه‌تی خۆی سه‌ربه‌خۆ بێت وله‌دژی هیچ هێزێك لایه‌نگری هێزو لایەنێکی دیکە نه‌کات ، یه‌کێتی خاوه‌نی ڕووبارێك خوێن وقوربانیدانه بۆیه هه‌قه له‌ژێرکاریگه‌ری ووڵاتان و هێزه‌کان بێته‌ده‌رو کلیلی ده‌رگاوماڵی خۆی بخاته‌وه ده‌ستی خۆی‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێ،خاوەنی ئیرادەی سەربەخۆو بڕیاری سیاسی سەربەخۆی خۆی بێت ، ئێمه دڵنیاین که هێزیکی گه‌وره‌ی وه‌کو( په‌که‌که) ناچیته ژێر هیچ سیاسه‌تێک ته‌نها ئه‌وه‌ی خۆی پێ ڕاست نه‌بێت وله هه‌ڵسوکه‌وتیشدا ڕه‌قه بۆیه ناکرێت ماوه ماوه هاوپه‌یمانی کاتی بێت و که‌ی به‌رژه‌وه‌ندیت نه‌ما به‌خۆێن کۆتایی پێ بێنی .! بۆیه گرنگه ئه‌وسا هیچ هێزێك ناتوانێ مزایه‌ده به‌سه‌ر یەکێتییدا بکات‌و تەمومژو نیشانەی پرسیار بخاتە سەر ناسنامەی سیاسی‌و نەتەوەیی ئەو هێزە،بەڵام ئەوە چۆن دەکرێت،ئایا بەو پەرتەوازەیی‌و لێکترازان‌و بەکۆمپانیاکردنی حزب‌و پێشێلکردنی پەیڕەوو لادان لە چەمک‌و مەفاهیمە بنەڕەتیەکان دەکرێت،ئایا بێ تێپەڕاندنی قەیرانی رێبەرایەتی کە یەکێتیی گیرۆدەی بووە،ئایا بێ بڕیار‌و پلانی دەستە جەمعی کە بوونی نییە دەتوانرێ یەکێتیی خاوەنی سیاسەت‌و بڕیاری سەربەخۆ بێت..؟!
بەڵێ یەکێتیی لە دوڕیانێکی راستەقینە دایە یان دەبێتەوە بەماڵی هەمووان‌و رێز لە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مامی گەورە دەگیرێت و بەمەش شەهیدانی شۆڕشی نوێ لەگۆڕدا ئارام دەبن‌و تێکۆشەرانی ئەو رێبازەی کوردایەتی ئومێدیان بۆ دەگەڕێتەوە یاخود چەپکە گوڵەکەی مام بە سیسی‌و پەرش‌و بڵاوی دەبێتە بەشێک لە مێژوو..!
بۆ ئیدامەدان بە رێبازی مام،بۆ بوونەوە خاوەن بڕیاری سیاسی سەربەخۆو دەرکەوتنی یەکێتیی وەک هێزێکی خاوەن بڕیار‌و پێشەنگ‌و کاریگەر لە هاوکێشەکەدا،یەکێتیی پێویستی بە هەڵوەستەیەکی راستەقینە هەیە ،نەک کاتێ هەڤاڵێک لە سۆنگەی دڵسۆزی‌و پەرۆشی بۆ یەکێتیی پرسیاری جدی دەوروژێنێ‌و دەڵێ یەکێتیی لە قەیرانی قووڵدا دەژی‌و بڕیاری دەستەجەمعی نییە؛تەخوین بکرێت،ئەوەی راستییەکانیش پەردەپۆش بکاو تەبریر بۆ سیاسەتی پینەو پەڕۆو (تەنانەت کودەتا بەسەر سیاسەتی چەپکەگوڵەکەدا) بێنێتەوە ، وەک قسەکەری یەکێتیی‌و وەک مونەزیری یەکێتیی وێنا بکرێت!!
08/01/2015
وتارەکانی تری نوسەر