له‌یادی بیست و پێنج ساڵەی ڕاپەڕینی ١٩٩١دا:وه‌کو به‌شداربوێك وڕاستیه بۆمێژوو:
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
سه‌رهه‌ڵدان وڕاپه‌ڕین له‌ناو هه‌موو گه‌لێکدا له‌به‌رسەرکوتکردن و زوڵم وزۆری وچه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ودینی وناعه‌داله‌تی وگه‌نده‌ڵی ونایه‌کسانی و خەفەکردنی ئازادیه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌دات .!
گه‌لی کورد وه‌کو گه‌لێکی زوڵم لێکراو خاك دابه‌شکراو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی و وویستی خۆی،به‌رده‌وام سه‌رکوت وقه‌تڵوعام ده‌کرا .!؟
لەدوای نسکۆیی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٧٥دا بزوتنەوەی کوردایەتی وشۆڕشی نویی بەسەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمانڤێستێکی نویی وکۆمەڵێك سەرکردەی خوێندەواروجیاوازلەپێش خۆیان وفرە حزبی ومۆدیلێکی نویان ڕاگەیاند ..
پاش سالیک لەخەباتی سیاسی خەباتی چەکداریان ڕاگەیاندن ولەسالێ ١٩٧٩ دا حزبی شوعی عێراقیش یەکەم مەفرەزەی چەکدرایان گەیاندەوە شاخەکان وپاسان چەند حزب وڕێکخراوی تر دروست بون ودرێژەیان بە شۆڕشدا دژی حکومەتی بەعس ودژی تەرحیل وتەبعیس وتەهیجیر ، بەپشتیوانی جەماوەرو خەڵک وگەلی کوردستان .
لەدرێژەی خەباتی چەکداری و
پاش کیمیاباران وئه‌نفال کردنی گەلی کوردستان و تێك دانی سەرجەم شارۆچکەو گوندەکان .،ڕۆڵەکانی شۆڕش وهێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕزگاری نیشتمان له‌ده‌ست ڕژێمی به‌عس درێژه‌یی هه‌بوو ،به‌تایبه‌تی شۆڕشی نوێی به‌ڕابه‌رایه‌تی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) شانبه‌شان له‌گه‌ڵ هێزه شۆڕشگێره‌کانی تری ناوگۆڕه‌پانی کوردستان
له‌سه‌ره‌تایی داگیرکردنی ووڵاتی کوێت له‌لایه‌ن ڕژێمی عێراق له‌ساڵی 1990 دا ،هه‌رزوو سه‌رکردایه‌تی (ی.ن.ك) بیری له‌دانانی پلانیێکی ڕێکخراو تۆکمه کرده‌وه بۆ ڕاپه‌ڕین ، به‌هاوکاری به‌ره‌یی کوردستانی یه‌کێتی ڕاسته‌وخۆپه‌یوه‌ندی کرد به‌ڕێکخستنه‌کانی ناوشاره‌کان و دروستکردنی شانه‌چه‌کداره‌کانی به‌ناوی( شاڵاوبروسك)شاڵاو بۆ ناوچه‌کانی سلێمانی وگه‌رمیان وشانه‌چه‌کداره‌کانی بروسك بۆناوچه‌کانی بیتوێن وهه‌ولێر وبادینان وناردنی نامه‌وبۆسه‌رجه‌م سه‌رۆک هۆز و چه‌کدارە شۆڕشگێڕەکان وباقی چەکداران که له‌ڕیزه‌کانی حکومه‌تی عێراق دابوون و لێبووردنی گشتیش ده‌رکرا به‌ناوی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ سه‌رجه‌م چه‌کداره‌کان و ده‌نگی گه‌لی کوردستانیش به‌رده‌ام بوو له‌سازدان وڕێکخستنی شانه چه‌کداره‌کان وگەیاندنی پەیام ونهێنیەکان .
وە ئاگادارکردنه‌وه‌یان ، که ڕۆژی 7/3/1991 ده‌ست نیشان کرا،بۆڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری،به‌ڵام له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 5/3/1991 له شارۆچکه‌یی چوارقوڕنه خه‌ڵکی دڵسۆزوکه‌سوکاری شه‌هیدان وبه‌هاوکاری ڕێکخستنه‌کان ڕژانه سه‌ر شه‌قام وکۆڵانه‌کانی شار‌و سه‌ره‌تا وه‌کو ده‌ست پێك وێنه‌ی( سه‌دام حسێن ) یان هێنایه خواره‌وه که بۆ مێژوو ده‌ڵێم (کاکه حمه‌ی حه‌مباڵ) که‌خۆشبه‌ختانه له‌ژیاندایه هه‌ردوو وێنه‌که‌ی هێنایه خواره‌وه، پاشا به‌ره‌و مۆڵگه‌وباره‌گاکانی مونه‌زه‌مه‌ودائره‌ی ئه‌من وپۆلس هێرش ده‌ستی پێکردوو ته‌قه دامەزرا و ماوەی دوو سەعاتێکی خایاند ،لەبەر کەمی هێزی چەکدار نەتوانرا کۆنتڕۆلی دائیرەی ئەمن ومونەزەمە وپۆلس بکرێت ..!
لەهەمانکاتیشدا باو برانێکی زۆر دەستی پێ‌کرد و
بۆ دامرکانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو به‌رپرسه حزبی وسیاسیه‌کانی ڕانیه و قائیدی فرقه‌ی (24) لە چوارقوڕنە کە چەند سەد مەترێك دوربوو لەسەنتەری شار و بۆ بەهانای بارەگاو مقەڕەکانیان به‌هێزێکی زۆره‌وه دابارینه ناو بازاڕ به تانك‌و زریپۆش ودۆشکاو چه‌کی قورس ،توانیان شارۆچکه‌ی چوارقوڕنه کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه .!
وه له‌م کاته‌شدا هه‌واڵ وده‌نگی ته‌قه‌و ئاربی جی وده‌نگی دۆشکا گه‌یشته شاری ڕانیه‌و ئۆردوگایی زۆره‌ملێی حاجی ئاوا.
ئه‌وانیش ده‌سیتان به‌هێرشکردن کرد بۆ سه‌ردام وده‌زگاکانی ڕژێم ، دیارە ئەوان ڕێکخراوتر بوون و چەکداری زیاتریان هەبوو کە شارۆچکەی حاجی ئاوا لەپێش شاری ڕانیەشەوە ئازادکرا ، بۆ ئێوارەش شاری ڕانیە بەتەواوی ڕزگارکرا وبەتەواوی پاکرایەوە و هەردوو هێزی ڕاپەڕیوو لەڕانیە وشارۆچکەی حاجی ئاوا هاتنە فریای شارۆچکەی چوارقوڕنەو ته‌واوی ناوچەکەش لە به‌ره‌به‌یانی 6/3/1991 به‌ته‌واوی ڕزگار کرا.
ودواتر سه‌رجه‌م شاروشاۆچکه‌کانی تری کوردستانی گرته‌وه . وە شارۆچکه‌ی( چوارقوڕنه) شه‌ره‌فی کلیلی ده‌روازه‌یی ڕاپه‌ڕینی پێ بەخشرا وبه‌خوێنی ئه‌م چوار شه‌هیده سەرکەوتنی بۆ کوردوکوردستان تۆمارکرد کەیادمان ماون (شه‌هید عه‌لی مام ڕه‌سوڵ 2_شه‌هید خالید حمه‌د 3_شه‌هید مه‌لا که‌ریم 4_جه‌بار ئه‌حمد.) دوای لێ بوردن دەکەین ناوی شەهیدانی ترمان لەبیرکردبێت .
هه‌زران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین وتێکڕای شه‌هیدانی کوردوکوردستان.
مەجید مام برایم .
04/03/2016
وتارەکانی تری نوسەر