یه‌کێتی له دابینکردنی نان و ئازادی به‌رپرســـه ..؟!
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
قسه‌ی یه‌که‌مم بۆ پارتی
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراقێ به قیاده‌ی بارزانی سێزده بۆ چوارده ساڵی ڕه‌به‌ق واتا شۆڕشی ئه‌یلول به چه‌ند ساڵی له‌تبونی (جه‌لالی ومه‌لایشـه‌وه ) تێکه‌ڵ بونه‌وه و له کۆتا حوکمی کرد و گه‌لی کوردستانی به‌گشتی له‌گه‌ڵدا بوو ، سه‌ره‌نجام به حوکمی زاتی و به‌یانی یازده‌ی ئازار رازی بوو، وه کۆتایی به شۆڕشی چه‌کداری وسیاسی کوردستان هێنا ، واتا نوقـته سه‌ری دێڕ ..؟!
وه‌سیه‌تیشی کرد و گوتی هه‌رکه‌سێك شۆڕش بکاته‌وه دژی ده‌بین ، چونکه سه‌رده‌می شۆڕش ته‌واو بوو گه‌لی کورد به مافی چاره‌نوسی خۆی گه‌یشـــت ..؟!
حکومه‌تی عێراقیش که‌وته خۆی به‌ناوی گه‌لی عێراق و نه‌ته‌وه‌کانیه‌وه ، چاکسازی له کشتوکاڵ وه گه‌شه‌دان به بواری پیشه‌سازی و وزه و ، وه کردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆردوگا نیشین بۆ هاوڵاتیانی سه‌رسنور و دابه‌شکردنی زه‌وی و پێدانی ته‌عویز به خه‌ڵک و دابنکردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون وخانوبه‌ره بۆ هاونیشتمانیه‌کانی ، وه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واریش یاسای به زۆره ملێیی ده‌کرد هتد...
قسه‌و مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات ....
له‌کاتێکدا پارتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق گه‌یشته ڕێکه‌وتن وبه حوکمی زاتی ڕازی بوو بۆ گه‌له‌که‌ی و چه‌ند وه‌زاره‌تێکیش درا به کورد و له‌هه‌مان سه‌رو وه‌ختیشــدا ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له بانگه‌شه ودروستبوونی شۆڕشدا بوو، ئه‌و به‌ڵێن وڕێکه‌وتن نامه‌ی حکومه‌تی عێراق و ئه‌و چه‌ند وه‌زاره‌ته‌شی که درابوو به‌کورد به کارتۆنی له‌قه‌ڵه‌مدا و ڕه‌تیکرده‌وه ..؟!
له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌ی کــه یه‌کێتی له مانیڤێست و ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی نوێ‌دا به خه‌ڵکی کوردستانی دا و ڕاگه‌یاند ئێمه ڕابه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین وئه‌و مافانه له‌ئاستی گه‌له‌که‌ماندانین وحکومه‌ت ڕاستگۆنیه له سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی ، لایه‌نی ( پۆزه‌تیڤ ونه‌گێتڤی ) بۆ گه‌لی کوردستان ڕوونکردبۆوه ..؟!
وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که یه‌کێتی وسه‌رکرده‌کانی به‌گه‌لیاندا ، خه‌ڵکیش به ده‌نگیانه‌وه چوون و پشتیوانیان کردن و ڕاستگۆبوون له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وسه‌رکرده‌کانیان ، که به‌شیکی به‌رچاوی ئه‌و کاره‌کته‌رانه ئێستا له‌ژیاندان و ڕۆژانه له‌میدیاکان ئه‌و ڕاستیه بۆ خه‌ڵک پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه ..؟!
که‌واته یه‌کێتی به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسه له سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌هه‌رێم ده‌گوزه‌رێ له ڕووی سیاسی وئیداری وئاسایشی نیشتمانی
ودابینکردنی ئازادی و دیمۆکراسی وچه‌سپاندنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ .
له‌و کاته‌دا له هه‌ناوی ئه‌و هه‌لو مه‌رجه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌دا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ك ڕێکخراوێکی نویێ بۆ شکسـت هێنان به‌شـکسـت وئاشـبه‌تاڵکردن به‌ئاشـبه‌تاڵ ، ئاگری شـۆڕشـی نوێی داگیرساند وجاڕی شـۆڕش وهه‌ستانه‌وه‌ی دا..؟!
چونکه خۆی به‌خاوه‌نی خه‌ڵک و خاك ومیله‌ت ده‌زانی و لـێــنه‌ده گه‌ڕا پارتی به ئاره‌زووی خۆی چاره‌نووســی گه‌ل به‌ولاو به‌ولادا بدات ،
به‌ڵام ئایا ئێستا ئه‌و به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌رکه له یه‌کێتی دا ده‌بینین ..؟!
بۆیه له ڕاونگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی گه‌له‌وه ، به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌و لێ به‌رپرســه له‌دابینکردنی نان وئازادی و ئاینده‌یه‌کی باش بۆ گه‌لی کوردستان ، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ڕابه‌ره‌که‌ی پێ ڕابه‌ری شۆڕشی نویێ بێت وشۆڕشه که‌شی پێ شۆڕشی گه‌لی کوردستان بێ ، نابێ ئه‌و ڕۆڵی ڕابه‌ریه له‌ده‌ست بدات ..؟!
وه له‌ئاست خواروخێچی وهه‌ڵه ویاساشکێنی وسنوردانان وپه‌رژینکردنی شار ولادێ و به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵک له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بێده‌نگی یان هاوته‌ریب بوون هه‌ڵبژێرێ وه له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌تدا باجی گه‌وره ده‌دات ..!
15/01/2017
وتارەکانی تری نوسەر