ڕه‌شبینم به ڕێکه‌وتنی کوتله‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.؟!
مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
پێمان خۆش بیت یان نا ده‌بێ ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر برینه‌کان و ڕاستیه‌کان به‌یان بکه‌ین وهیچی تر سیناریۆ داهێنانی فلیمسازی وچاوبه‌سته‌کی له‌گه‌ڵ خودی کادرانی ناو یه‌کێتی و جه‌ماوه‌ری کوردستان نه‌که‌ین ،
به‌کورتی یه‌کێتی له‌دروستبونیه‌وه به فره‌میبه‌ر له‌دایك بووه ، میبه‌ره‌کانیش ئازادی ڕاده‌ربڕین ودیمۆکراسیان هه‌بوه ، هه‌مووشیان له‌ژێر چه‌تری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا بوون و ئه‌و ڕێکخراوانه کۆنفرانس وهه‌ڵبژاردنی خۆیان ئه‌نجامده‌دا له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ، هه‌تا خودی مام جه‌لال خۆی له‌ناوکادران هه‌ڵده‌بژارد وبه‌هه‌ڵبژاردن ده‌بوو به سکرتێری گشتی، ئه‌و ڕێکخراوانه له‌سه‌رده‌می شاخ هیچ که‌سێك به‌ته‌عینات دانه‌نراوه هه‌موو کادرێك به ئه‌زمونی خۆی پله‌وپۆستی وه‌رگرتوه وکه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو بوه ، که‌چی ئیستا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر پێچه‌وانه بۆته‌وه..!
له‌دوای شه‌هید بوونی کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌کو ( شه‌هاب وهاوڕێکانی وئارام و عه‌لی عه‌سکه‌ری وهاوڕێکانی ، که‌زیانێکی زۆر گه‌وره به‌ربزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و یه‌کێتی که‌وت وله‌دوای ئه‌وانه وه یه‌که‌م جیابونه‌وه له‌شاخ بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالستی له‌یه‌کێتی دا ڕوویدا ..!
وه دووه‌م جیابونه‌وه له‌شاخ ئاڵای شۆڕش له‌یه‌کێتی وپاشان سێهه‌م جیابونه‌وه‌ی له‌شار بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌کێتی ڕویدا ..!
ئه‌گه‌ر بپرسین هۆکاری چی بوو یه‌کێتی دوای هه‌موو ئینشقاقێك پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌ڵده‌ستایه‌وه وبه‌هێزده‌مایه‌وه .؟!
ئه‌وا بێ یه‌ك دوو کاره‌کته‌ری مام جه‌لال بوو دڵفراوانی وڕیزگرتنی و گه‌وره‌یی نواندن ومام جه‌لال سیاسیه‌کی گه‌وره و دوربین بوو زۆر شاره‌زابوو له‌هونه‌ری سیاسه‌ت وهونه‌ری ئیداره‌دانی خه‌ڵک وحزبدا وکه‌سێکی بوغزاوی وقین له‌دڵ نه‌بوو ، زوو توڕه ده‌بوو زووش ئاشت ده‌بۆوه ، به‌مه‌رجێك له‌وه حاڵی بوایه که کادره‌که که‌سێکی دڵسۆزوبه‌خه‌می حزب وگه‌له‌که‌یه‌تی ، ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئینشقاقیان لێکرد وسه‌نگه‌ریان لێگرتوو ، ده‌یان و سه‌دان که‌س له‌و نێوانه‌دا بونه قوربانی و خوێن ڕژانی گه‌وره‌ش ڕوویدا ..!
که‌چی له‌کۆتایدا وبۆ به‌هێزکردنی یه‌کێتی ویه‌کگرتنه‌وه ده‌ستله‌ملانی هه‌موویان بۆ وه وکردنیه‌وه به‌خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌کێتی به‌رپرسیاره‌تی زۆری پێسپاردن و هه‌میشه به‌یه‌کێتیه‌کانی ده‌گوت ئێوه براوکه‌سی منن ومنیش هی هه‌مووتانم ..!
دووه‌م مام جه‌لال خاوه‌ن دارایی وسه‌رمایه‌کی باشی له‌به‌ر ده‌ستدا بوو، دڵێکی فراوانی هه‌بوو هیچ که‌سولایه‌نێکی نا‌ئومێد نه‌ده‌کرد هه‌تا ئه‌گه‌ر دوژمن سه‌ری به‌ماڵدابکردایه نا‌ئومێد نه‌ده‌بوو .؟!
ئایا له‌دوای نه‌خۆشکه‌وتنی مام جه‌لال کێ هه‌یه بتوانێ ئه‌و ڕۆڵه‌بگێڕیت که ئیدعا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن مام له‌کوێی بێت شه‌رعیه‌ت له‌وێیه‌و ده‌سه‌ڵات له‌وێیه .؟!
ئێمه ده‌ڵێن ئه‌وه ڕاست نیه وغه‌دره له‌مام جه‌لال ، چونکه مام جه‌لال له‌هه‌ولێر وسابڵاغ وقامشلۆ وئامه‌د وبه‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا وسویدیشه یه‌کێتی یه‌ك له‌کوێی بێت مام له‌وێیه وه‌کو حزب وه‌کو کوردایه‌تیش کورد له‌کوێی بیت مام له‌وێیه. ؟!
ئه‌وه بیروباوه‌ڕی مام جه‌لال بوه نه‌ك بێن له خێزانێکدا بچوکی بکه‌نه‌وه وفلته‌ر دابنێن و ڕێگری بکه‌ن له‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌خوێن مام جه‌لالیان پارستوه وپشتانگرت تا مه‌قامییان گه‌یانده سه‌رکورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار .؟!
ئێستاش له‌به‌رواری دوای نه‌خۆش که‌وتنی به‌ریز مام جه‌لال ، گه‌وره‌ترین ئه‌زموون بۆ باڵی ده‌ستڕۆیشتوو که‌لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن که‌شه‌رعیه‌ت لای ئه‌وانه ، ئه‌گه‌ر توانیبایان شوێن پێی مام بکه‌ون وه‌کو ، په‌یام ، ڕه‌وشت ، ئاکار ، میهره‌بانی ، قبوڵکردنی ئازادی ، درێژه‌یان پێدابایه و ئه‌وا یه‌کێتی هه‌ر وه‌کو خۆی به‌گه‌وره‌یی وبه‌هێزی ده‌مایه‌وه و هی هه‌مووان وبۆ هه‌مووان ده‌بوو ، ئه‌وا ئیستا پێویستی به‌ناوه‌ندی بڕیاریش نه‌ده بوو..؟!
ئه‌و ململانێانه وباڵ باڵێنه‌ی له‌یه‌کێتی دا هه‌یه ، هه‌موو دیفاکتۆیه وفه‌شه‌لی ئیداره‌دانی یه‌کێتی وبۆشایی گه‌وره‌ی مام جه‌لاله وئه‌و کاره‌ساتانه‌ش به‌سه‌ر یه‌کێتی دا دێن ، قسه‌ش ناگاته هیچ جێگایه‌ك وه‌کو ده‌ڵێن نان ئه‌و نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه ....!
10/09/2016
وتارەکانی تری نوسەر