هەدەپە و ڕۆڵی ژنان لەباکور

مه‌جیدی مام برایم / به‌ریتانیا
دەمێکە ئاگری شۆڕشی کوردان لەباکوری کوردستان لەدەست چەوسانەوە ونادادی لەکڵپەدایەو دەرونیشیان لەکوڵان ،پشوودرێژی ونەترسان و نەسرەوتن ، تالەڕۆژی ٧/٦/٢٠١٥ لەپڕۆسەیەکی هەڵبژاردنی مەدەنیانەدا کورد توانی بۆیەکەم جار بەوڕێژە زۆرە وەک پارتێکی سیاسی بچێتە ناوپەرلەمان وئەو بەربەستە بشکێنێت کەڕێگربوو لەبەردەمیان ،وە نەیانهێشت پلان و خەونە سیاسیەکانی ئەردۆگان بێتەدی ، توانیان پێش بەویاسا ودەسەڵاتەشبگرن هەرڕۆژە بەئارەزووی خۆیان بیانکەن بە تیرۆریست .!

بەراستی ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی هەدەپە کەهەموو دونیا نیگای لەسەردانابوو، وە کوردی هەرچوارپارچەکەش ئومێدیان لەسەر هەڵچنی بوو، بۆیە بۆکوردوگەلانی ئازادیخوازی تورکیا زۆرگرنگ بوو دێنێ زۆری لەبارەوە بگوترێ وبنوسرێ ؛..

ئەوەی  زۆرجێگای سەرنجە ئەوەیە ؛

چۆن ژنەکانیان لەبەرەکانی جەنگدا دژبەتیرۆرستانی داعش وشۆڤێنیەکانی دژی کورد لەبوێری ئازایەتیدا هەموو جیهانیان سەرسامکردوە و ناوی پێشمەرگەیان بەجیهانیش کرد ، ئەوەتا ئێستاش لەئاشتی وخەباتی پەرلەمانیدا ڕۆڵی ژنەکانیان سەرسامان دەکات ، وەبۆیەکەمین جارە ( هەدەپە )لەمێژووی دەوڵەتی تورکیا ودەوربەرو دەتوانم بڵێم هەموو جیهانیش زیاتر گرنگی بەڕۆڵی ژن دەدات وبەڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری پێدەکەن هەر بەتەنها بەرامبەر بەکۆی پارتەسیاسیەکانی ترلەتورکیا زیاترکاندیدی ژنیان هەبووە بۆهەڵبژاردنەکان هەدەپە (٢٦٨) دووسەدوشەست وهەشت کاندیدی ژنیان هەبووە ، بەهەموو حزبەسیاسیەکانی تر (٢٥٢) دووسەدوپەنجاو دوو کانددی ژنیان هەبووە.!
ئەو ڕەچەشکێن وبەرنامە ، دەرسێکی نوێیە وتازیە بۆهەموو حزبەکانی ترکە بەچاوی کەمتر لەپیاو تەماشای ڕۆڵی ژنان نەکەن ، 
حەکیمی وگەورەیی بۆ سەرکردەی گەنج (دەمیرتاش) وهاوسەرۆکەکانی هەدەپە ،کە چەند بەهێمنی ولێهاتووی ئیدارەی ئەوپارتەو هەڵبژاردنەکەیاندا ، چەند بەئازایانەش ڕووبەڕووی چارەنووسسازی بارودۆخەکە ومەترسیەکان بوونەوە :. (گرتن ،لێدان ،سوتان ،تەقاندنەوە ،بوختان هەڵبەستن ) نەدادی ئەردۆغانی داو نەکۆڵیشی بەئەواندا ،نەسرەوتن تا سەرکەوتن .

بەهیواین بەوسەرکردایەتیە حەکیمیەیان بۆ ڕاپەراندنی ئەو ئەرکانەی لەداهاتوو دەکەوێتە سەرشانیان بەردەوام بن وگەمەی سیاسی سەرکەتووتر ئەنجام بدەن ، چونکە ئەرکی قورستریان زۆر لەپێش ماوە وئەرکیشە لەسەر هەموو کوردێکی دڵسۆز جگە لەهاوکاری ویارمەتی ، خۆیان دوورەپەرێزبگرن لەدەست وەردان لەکاروباریان ،وەهیوادارین کوردیش بەئاشتی ودیمۆکراسی بەهەموو مافەسیاسی ونەتەوەیەکانی خۆی بگات ، چیدی خوێنی کوردان بۆ ئازادی وخوێنی تورکان لەشۆڤێندا نەڕژێت ،دیارە جیهانیش چیترلەگەڵ ئەو سەردەمەدانیە کەمافی نەتەوەیەك لەزێدی باوباپیرانی بەئاگروئاسن زەوتبکرێت .


12/06/2015



وتارەکانی تری نوسەر