مێژووی شه‌ڕی براکوژی له‌دێرزه‌مانه‌وه به‌ده‌ستی
داگیرکه‌رانی کوردستان درێژه‌ی پێدراوه ، هه‌ر له سه‌رده‌می ئیماره‌ته‌کانی (سۆران ، بابان ، بادینان وئه‌رده‌ڵان)ه‌وه
تا ده‌گاته لێکترازانی شۆڕشی ئه‌یلول به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فا له‌لایه‌ك وباڵی
مه‌کته‌بی سیاسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ومام جه‌لال له‌لایه‌کی تر‌و ئه‌و شه‌ڕوناکۆکیه
سیاسیه تا ساڵی 2003 ڕوخانی ڕژێم به شێوازێك له‌شێوازه‌کان له‌شاخ وله‌شارهه‌ر
درێژه‌ی هه‌بووه‌و هه‌زاران لاو‌و گه‌نج وکه‌ڵه‌پیاوی کورد له‌وپێناوه‌دا خوێنیان به‌به‌لاش رۆیشتوه‌و
کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی تاکی کورد‌و باری ده‌روونی داناوه‌و
وایکرد ئه‌وپارچه‌یه‌ی کوردستان که باشووری
کوردستانه ، به‌ده‌ستی خۆمان دابه‌ش بکه‌ین بۆ دووزۆنی حیزبی ڕاسته له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له‌ساڵی
(2003) له‌ژێر فشاری ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی کۆتای‌یان به‌شه‌ری ناوخۆی یه‌کتری
هێنا وبه‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقیان کرد‌و بۆماوه‌ی دووخول ، هه‌شت
ساڵ ، کۆی پۆسته‌کانیان له نیوان خۆیان به‌ته‌وافقی دابه‌شکردبوو .!
به‌لام له‌وماوه‌یه‌دا نه‌یانتوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته
بقۆزنه‌وه ، نه‌پیگه‌کانی ئابوریه‌کی سه‌ربه‌خۆ بنیاتبنێن ، نه‌توانیان داموده‌زگاکانی
حکومه‌ت ، به‌نیشتمانی بکه‌ن ، به‌تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه ، که‌زۆر گرنگ ویه‌کیک له‌کاره
ده‌سپێکه‌کان بوو که‌هێزی پێشمه‌رگه
دووربێت له‌بن ده‌ستی حیزب وبنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شه‌خسیه‌کان ده‌ربێنن و چیتر به‌میزاجی
شه‌خسی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبی ،کوڕی خه‌ڵکی کورد به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشت نه‌ده‌ن ..!
بینیمان چه‌ته‌کانی داعش له‌دوای کۆنتڕۆڵکردنی
پارێزگاکانی موسڵ وتکریت وپاشان په‌لاماردانی هێزی پێشمه‌گه له شنگال وزومارو ڕه‌بیعه‌و
گوێڕو مه‌خمور وجه‌له‌و‌لا ، هه‌موو ئه وڕاستیه‌مان بۆ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه که‌سه‌رکه‌وتنی هێزی پیشمه‌رگه ، ته‌نیا له‌یه‌کڕیزی نیشتمانی
وسوپایه‌کی یه‌کگرتووی نیزامی دایایه وبه‌فه‌رمانی فه‌رمی دژی دوژمنانی کوردوکوردستان جووڵه‌ی پیبکرێت
..!
تاوه‌کو کورد ئه‌وه نه‌که‌ین ، نه‌ده‌توانین
سه‌رکه‌وتووبین و نه‌ده‌توانیین له‌مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆی کوردکوژیش دوووربکه‌وینه‌وه
!
ئێستاکه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاو فه‌ره‌نسا
و ئه‌ڵمانیا و زۆرله‌وڵاتانی ترله‌شه‌ڕی دژی داعش ، هاوکاری مادی ومه‌عنوی حکومه‌تی
هه‌ریمی کوردستان ده‌که‌ن ده‌بێ ئه‌ویارمه‌تیانه وه‌ک ده‌ستکه‌وت
و سه‌رمایه‌یی سه‌ربازی بۆ کورد جێگه‌یان
پێبگیرێت ورێگه نه‌درێت به‌حزبی و شه‌خسی بکرێن ، بێره‌وبه‌وێدا دابڕبکرین وله‌حه‌شارگه حزبیه‌کاندا حه‌شاربدرێن
..هیوادارم ئه‌زموونیئه‌وجاره‌ی شه‌ڕی داعش ، ببێته ئه‌زموونیکی
تازه‌ی یه‌کریزی و یه‌کخستنیماڵـی کوردی وبه‌په‌رۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌و خاک
ونیشتیمان وئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌یکه‌ساڵه‌های ساڵه به‌خوین وفرمێسک
وماڵوێرانی کورد به‌دیهاتوون !