ده‌سه‌ڵات هیچ سنوورێكی بۆ ئازادی نه‌هێشتبێته‌وه‌

سابیری سەندیکا

٢٩ ساڵە یاسا لە کوردستانی عێراق یاسا سەروەر نییە و دادوەری سەربەخۆنییە، لایەنە سیاسیەکان بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن تەداخولی تێدا بکەن! بە سەدان کەم و کوڕی و ناعەدالەتی، دوو هێزی پێشمەرگە بە فەرماندەهی خۆی، بێ موچەیی، قەیرانی دەستور و سەرۆکایەتی و بێدەسەڵات و کارتۆنی بوونی پەرلمان و حکومەت و دەزگای دادوەری بەرۆکی ئەم هەرێمەی لە سایەی رەحمەتی فەرمانرەوایی  لە ٢٩ ساڵی جەنابیانی گرتوە، دەسەڵاتدارانی هەردوو حیزب بەتایبەت ئەوانەی نەوت و غازو بازاڕیان داگیركردووە، دەتوانن پارەی چەندین مانگ بۆ مووچەو پێداویستی  وڵات  فەراهەمبكەن...خەڵك برسییە، بێزارە، نائومێدە. ئەمانە بەسن بۆ ئەوەی چیتر ناعەدالەتی قبوڵ نەكەن و، بێدەنگ نەبن".
لە ماوەی دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی و گۆران دا  بە سەدان و بگرە زیاتر، حاڵەت هەبووە لە هجوم بۆ نیشتمان تا کوشتنی هاووڵاتی و رۆژنامەنووس و ژنان و قەیرانی دارایی و زۆر شتی تر وەک گریانی پێشمەرگە و ماڵ و مناڵیان لە بێ پارەیی، کەچی جەنابیان بە بێدەنگی هەمووی قبوڵ کردووە! لەدەیەی سێیەمی حوكمڕانی كوردی نزیك دەبینەوەو، لەشكستێكەوە دەماندەنە دەست شكستێكی تر. ٢٩ساڵە، زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس، باجی شكست و چاوچنۆكی و نابەرپرسیارێتی،  پێنج شەش كەسە دەدەن، نە گوێیەكیان هەیە بۆ بیستن، نە باكیشیان هەیە بە كەوتن. 
بە بێ بارزانی و یەکێتی وپاری و گۆران کورد هەر نابێت و سەدان کۆنە حیکایەتی سواوی فەرمانرەوایی دیکتاتۆرەکان و حکومەت کردن بە شەرتی تا مردن! دەستبردن بۆ نەوت، بەناوی سەربەخۆكردنی ئابورییەوە، كوردستانی دووچاری ڕۆژێكی تاریك و بێ ئاسۆ كردووە، دوای چەندین ساڵ لە فرۆشتنی نەوت دەستە نا ئەمنیەكان بوونە ملیاردێرو، میللەتیش هەژارو نەبوو و بێدەرەتان كەوت.  یٔازادییەکەی سلێمانی لە زیندانەکەی هەولێر و دھۆک ترسناکترە.
لە ئازادییەکەی سلێمانی تفەنگە بەدەستی یەکێتی و پارتی و پارێزگاری شاریش بەدەست گۆڕانەوەیە و خۆشیان بە دیموکرات خواز دەزان. ده‌سه‌ڵات هیچ سنوورێكی بۆ ئازادی و مه‌حره‌مییه‌تی ئینسانه‌كان نه‌هێشتبێته‌وه‌. لە ئازادییەکەی سلێمانی تفەنگە بەدەستی یەکێتی و پارتی و پارێزگاری شاریش بەدەست گۆڕانەوەیە و لە دھۆک و ھەولێرش تفەنگ و دەستەڵات و کۆنترۆری شار و پارە بەدەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیە و خۆشیان بە دیموکرات خواز دەزان. ئەگەر ده‌سه‌ڵات پێیوابێت ده‌توانێ ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌ به‌رهه‌می خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له‌یه‌ زه‌وتی بكات و كۆت و به‌ندی بۆ دابنێت. بۆیه‌ نابێ رێگه‌ به‌وه‌ بدرێ كه‌ به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌نگ و ویژدانی خه‌ڵك لە کوردستانی عێراق بدرێته‌ به‌ر شه‌للاق و له‌ فه‌للاقه‌ بدرێن. ئەوانەی ویستیان بەلولەی تفەنگ دەنگی ناڕەزای گپ بکەن لەکۆتیدا بەرەو هەڵدێر چوون، ھەر بزتنەوەیەکی سیاسی ھەر شۆڕشێک بە لێبوردن و قوبوڵنەکردنی جیاوازی دەست پێ نەکات بە کوشتنی ئازادی و مانەوەی دکتاتۆرییەت کۆتای دێت.

16/04/2021



وتارەکانی تری نوسەر