یٔەوە یٔازادییەکەی سلێمانی کەمن دەلێم هیتر یٔەمە یٔازادی کەی سلێمانی یە من دەمێکە دەلێم یٔازادییەکەی سلێمانی لە زیندانەکەی هەولێر و دھۆک ترسناکترە شەوی رابردوو شەڕەتەقە لەنێوان دوو ھێزی سەر بە یەکێتی لە سلێمانی روویدا و بەھۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون. درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا شەڕە تەقە لە نێوان چەند هێزێکدا درووست بوو، هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس لەلایەك و هێزەكانی كۆماندۆ لە لایەکی تر شەڕێکی ٢٠ خولەکیدا ١١ پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە برینداربوون و بە گوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان لە شەڕەکەدا چەکی کڵاشنکۆف و بیکەیسی و تەنانەت دۆشکەش بەکارهاتووە
هاوکات، ماوەی ٢٠ خولەک شەڕەتەقە لەنێوان دوو ھێزە ئەمنییەکەی یەکێتی بەردەوام بووە و ھێزێکی زۆری ئەمینش لە ناو شاری سلێمانی بڵاوەیان پێ کرابوو. ئەمە یەکەم جار نییە شەڕەتەقە لەنێوان هێزەکانی سەر بە یەکێتی لە سلێمانی رووبدات، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە ناو بازگەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی و ئاسایشەکانی بازگەکەدا روویدا بەهۆیەوە شەش ئاسایش و چوار کۆماندۆ برینداربوون و شاخەوان ئەحمەدیش کە لە ریزی هێزەکانی ئاسایش بوو، گیانی لەدەستدا.
لە هەر مانگی شوباتدا، لە سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان ئەفسەرێکی بەرگری شارستانی و کوڕی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا دروستبوو و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، "لەم زۆنەی ئێمە شتی وا قابیلی قبوڵ نییە."
لە هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ٧٠ سەر بە یەکێتین و هێزەکانی ٨٠ سەر بە پارتین، چەند لیوایەکی هاوبەشیش لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراوە، ماوەی چەند ساڵێکە بەرپرسانی هەرێم باس لە هەوڵەکانیان دەکەن بۆ یەکخستنەوەی ئەو هێزانە، بەڵام تا ئێستا هێزەکان یەک نەخراونەتەوە.
پارتی و یەکێتی هێشتا متمانەیان بە یەکتر نییە و بە دوو ئەجێندای جیا و لەژێر ناوی نیشتیمانی و کوردایەتیدا کاردەکەن ، زۆر قسە لە سەر ڕۆڵی یەکگرتنەوە دەکرێت و کراوە زۆربەی رۆناکبیرەکان لە هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە دادوەر نەبوونە بۆیە هۆکاری زیانپێگەیدنەکەیان خستۆتە ھۆکاری یەکگرتنەوە.
یەکێتی و پارتی بە هێزی حەفتا و هەشتاوە دەناسرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانە نەبن که‌س حسابیان بۆ ناکات.
هێزی پێشمه‌رگە کە یه‌کده‌گرێته‌وە لیوایه‌ک و دووان و فه‌وجێک و دووان نییە به‌ڵکو هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌یە ئه‌م كلتوری به‌ڕێوه‌بردنه ڕێگا نادات كه هێزی تر وه‌ك خۆی بێته‌كایه‌وه‌و قبوڵیشی ناكات كه هێزی تر به‌هه‌مان خواست وقه‌باره‌و توانا له‌و ناوچه‌یه بونی هه‌بێت. ئه‌م عه‌قڵیه‌ته زه‌مینه‌ی بۆ شه‌ڕی ناوخۆ زۆر ئاسانكردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان ( شه‌رعیه‌تی شۆرشگێڕی) یان له فكری خۆیاندا دروست كردوه و هه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ش وایكردوه كه ئه‌و هێزانه مافیان به‌خۆیانداوه، كاتێ هه‌ستیان كرد به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ( زیادڕۆییان ) كردوه، ته‌مێیان بكه‌ن. كاتێك تەماشای مێژوو دەكەین، وادەردەكەوێت فەوزایەك یان پرۆسەیەكی پڕ لە ناكۆكی بێت. ڕووداوەكان لە سەرلێشێوانی شۆڕشەكان، جەنگەكان، ماوەی گەشە و داڕووخاندا لەناودەچن. ململانێی چینەكان و نەتەوەكان لە ناو فەوزای گەشەی كۆمەڵایەتیدا دەخولێنەوە. چۆن دەتوانین لەم ڕووداوانە تێبگەین و ڕوونیان بكەینەوە كە وادەردەكەون هیچ ڕیشەیەكی عەقڵییان نییە؟
ئێمە دەتوانین سوود لە خوێندنەوەی مێژوو وەربگرین. هەتا کوردستان لە سیستمی حیزبایەتی و زۆنایەتییە بەردەوامبێت هیچ گرنتییەک بۆ یەکخستن و یەکگرتنەوە نابێت، خۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دوو ئیدارەی هەڵوەشایەوە و حکومەتی یەکگرتوو پێکهات ، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت بە فیعلی یەکگرتنەوەی ڕاستەقینە نەکراوە و ململانێی ئیدارەی زۆنەکان بە ئاشکرا دەبینرێت. ڕەچەڵەک و ناکۆکییەکانیان یه‌كێك له وێستگه‌كانی مێژووی كورد كه تا ئه‌مرۆش زۆر به‌ڵێڵی و نادیاری ماوه‌ته‌وه به‌راییه‌كانی دامه‌زراندنی و یەکگرتنەوەی پێشمەرگە. هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردوویانە هه‌نگاوێکی باشە و ده‌ستیان خۆش بێت. هاوپەیمانان بەڵێنیان پێداون لە حاڵەتی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاری پێشمەرگە بکەن، بەڵام کە ھێزی پێشمەرگە یەک ناگرێتەوە لە وانیە ئاوا قازانجی زیاترە بۆ پارتی و یەکێتی .....