نەبوونی ئازادی، دێموکراسی و میکانیزمی قانوونی بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەی نەتەوەیی، هەروەها درێژەپێدانی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی ناوەندی، تەنیا هۆی ئاڵۆزتربوونی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتییە
هەربۆیە وڵاتان لەنێو دەستورەكانیاندا ئاماژەیان بەم ئازادییە كردووەو لەهەمانكاتدا رێككەوتننامەی هەرێمایەتیو نێودەوڵەتیش لەمبارەیەوە واژۆ كراون.
وڵاتانی جیهان زۆر بە پەرۆشەوە سەیری ئەزمونی دیموکراسی و حکومڕانی ئەمریکا دەکات.
ئەزموونیک پێشەنگە لەلای گەلانی دنیا وەک بێ وێنە سەیردەکرێت و بگرە دەشیانەوێت لاسایی بکەنەوە.
لە کوردستانی عێراق دەبێت سیستمی حوكمڕانی دەبێت سیستمێكی دیموكراسیی بێت بهپێی یاسا ههر كاندیدیك بۆ چوار ساڵ دەبێت و بتوانێت سهرۆك بێت، دواتر ههڵبژاردن بكرێتهوه، ئهگهر دهرچوو ئهوا چوار ساڵی دیكه سهرۆك بێت و ههشت ساڵ دهتوانێت سهرۆك بێت، ئیتر لهدوای ئهو ههشت ساڵه ههموو گهلی کوردستانی عێراقش دهنگی بدهنێ، نەتوانێت خۆی كاندید بكاتهوه، ئهمهش بۆ رێگریی له قۆرغكردنی دهسهڵات و كورسیی سهرۆكایهتی له دهستووردا دەبێت بچهسپێندرێت، لە کوردستانی عێراق دەبێت ھەول بدایت عورفێکی سیاسی ھەبێت ئەویش دەبێت دۆراو کورسی بۆ براوە چۆڵ بکات.
ھەندێک وڵاتی نا دیموکراسی بۆ پەردەپۆشکردنی کەموکورتییەکانیان رەخنە لە دیموکراسی وڵاتانی رۆژ ئاوا دەگرن.
دەبێت سەرۆک کوردستانی عێراق ڕۆڵێكی گرنگی بینی لە بەهێزكردنی ئابووری لە کوردستانی عێراق. دەبێت سەرۆک کوردستان لە چەندین بواری ئابوری ژمارەی پێوانەیی بشكێنێت. هەروەها، هەلی كاری زۆر بۆ خەڵك بڕەخسانێت. هەروەھا، پشتیوانی كەرتی تایبەتی بکات و گەلێك شتی تریش. لەگەڵئەوانەشدا، دەبێت ڕێگری لە هاتنی كۆچبەری نایاسایی بۆ ناو وڵاتەكەیان بکات. وە لە سیاسەتی دەرەوەش، دەبێت پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەب- ئیسرائیل ھەمووجیھان ئاسایی بێت.
ھەندێک لە وڵاتانی رۆژ ھەلات بۆ مانەوەی حوکمڕانی خۆیان، لەو وڵاتە دواکەتو و پڕاو پڕ لە دیکتاتۆری و زەبروزەنگانەدە شتێک نیە بەناوی ئازادی و رادەربڕین.دەبێت کوردستانی عێراق جیاوازبێت
سەرۆک لە کوردستانی عێراق دەبێت لە چوار ساڵ یان کە جارێکی تر ھەڵبژاردرایەوە ھەشت ساڵی حوكمڕانی خۆیدا، تاڕادەیەك بە كردەوە خزمەتی خەڵكی وڵاتەكەی بکات. بەتایبەتی، لە ڕووی ئابووری.
لە عێراق و تورکیا ئێران سوریا لەسەر سادەترین را دەربڕین خەڵکی زیندانی دەکرێت. لە ئێستادا لەم وڵاتە بە هەزاران رۆژنامەنووس و دادوەرو چالاکوانی مەدەنی لە زینداندان تەنها لەبەر ئەوەی وەک سەرۆکی وڵاتەکەیان بیرناکەنەوە. دەبێت لە کوردستانی عێراقدەبێت هاوڵاتیان بتوانێت وەک دەنگدەری کوردستانی عێرق لە رێی هەڵبژاردنەوە حکومەتەکانیان بگۆڕن یان کۆتایی بە دەسەڵاتی کەسێک بهێنن کە پێیان وابێت بە کەڵکی سەرکردایەتی و وڵات نایەت.
لە کوردستانی عێراق دەبێت دوای خواردنی سوێندی یاسایی، سەرۆکی نوێ کوردستان لە وتارکێکدا رایبگەینی، "کاردەکەین بۆ زیاتر دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا". سەرۆک لەگەڵ گەیشتنی بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ھەمان رۆژ دەبێت دەستبەجێ چەند بڕیاری گرنگی واژوبکات، ئەوە لە کوردستانی عیراق ھەیە، تا دوو مانگی دی، لە ژووری کارکردندا، ھەر لە پێشوازی چەپکە گوڵی خەڵکی ماستاوچیدا بێت، شەوانەش وێنەی چەپکەگوڵەکانی بڵاو بکاتەوە. چەند جوانن ئەو مرۆڤانەی لە ئەزمونی جوانی ئەوانیدیکەوە فێردەبن
دەبێت لە کوردستانی عێراق چهندین ساڵ له کوردستان ههڵبژاردن ئاسان بێت و لهكاتی خۆیدا بهڕێوه بچێت و ئهنجامهكان رابگهیهندرێت.
دەبێت لە دەستووری کوردستانی عێراق دا بڕگەیەک هەبێت کە دەسەڵاتی ئەوەی بە دەنگدەربدات لە رێی دەنگدانەوە حکوومەت بگۆڕێت یان هەڵیبوشینتەوە، هەروەک چۆن دەبێت لە دەستوور رێگربێت لەوەی حکومەت نەتوانێت مافەکانی خەڵک زەوت بکات و رێگر بێت لە بەردەم خۆشگوزەرانی و ئازادیی و مافاکانیاندا. بەردەوام حکومەتی کوردستانی عێراق کاربکات.
دەبێت دیموکراسی کوردی زۆر پێشەکەوتووتر و گونجاوتربێت بۆ حوکمڕانی وڵاتانی ترئەگەر ئارەزووبکەن جێبەجێبکەن. دیموکراسی لە وڵاتی کوردستانی عێراق رەگی خۆی دابکوتێت بە کردەوە خۆی بیسەلماندێت.
ھەروەھا دەبێت سوپای کوردستانی عێراق پشتیوانی سەرۆک ناکەن ئەگەر بزانن لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیاندا نیە، سوپای کوردستانی عێراق دەبێت سوێند بخوات بە دەستووری کوردستانی عێراق، گرینگە و دەبێت سوپای کوردستانی عێراق پارێزەری بەرژەوەندی وڵاتی کوردستانی عێراق نەک تاکەکەس، یان حزبی یان بنەمالەیی دەستوری وڵاتی کوردستانی عێراق دەبێت چەند بڕگەی تێدابێت کە دەسەڵات دەدات بە خەڵکی سڤیل لە پرۆسەی حکومڕانیدا بەشداربن.