ئاخۆ لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا ڕێگە دەدرێت بەدەستورێکی جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت؟

سابیری سەندیکا
بەبەشداری سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی پێكهاتەكانی كوردستان و شارەزایانی دەستور لە زانكۆی كوردستان لە شاری هەولێر كۆنفرانسێك دەربارەی یەكڕیزی و دەستور بەڕێوەچوو، لە كۆنفرانسەكەدا تەوەر و رەهەندە گرنگەكانی پرۆسەی داڕشتنی دەستوری هەرێم لە زەمینەی یەكڕیزییەكی كوردستانیدا تاوتوێ کران، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا  ئاخۆ لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا ڕێگە دەدرێت بەدەستورێکی جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت؟ ئاخۆ ئەو چینە دەسەڵاتدارەی لەمێژووی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بونیان هەیە،کامیان توانیویانە ئەزمون لەمێژوو وەربگرن و خۆیان وەک ئەوانی پێش خۆیان دوبارە نەکەنەوە؟ کاتێک دەستوری عێراقی نوسرایەوە ماددەی یەکی دەستور هەیە کە دەلێت دژ بە پرینسیپی مافی ئازادی بنەماکانی شەریعەی ئایینی ئیسلام دەکاتە سەرچاوەیەکی بنەڕەتی، ئەمەش زۆر مەترسیدارەو کاتی خۆی ئەمەریکا ڕەخنەی لە دەستوری عێراقی هەبوو وتی مافەکان بەر تەسک کراونەتەوە لە دەستوری عێراقیداو هەموو مافەکان بە یەکسانی دابەش ناکات، نابێت لە ناو دەستوردا ئەم هەڵا گەورانە بکرێت. من دەلێم دەستوری خراپ ئەوەیە چەند ساڵێک بە ڕاستوچەپدا ماف پێشێل بکات و دوای ئەوە بە قودرەتی قادر چاکی دەکەین؟      چونکە کۆی مێژووی ئەو دەسەڵاتدارێتیانە پڕاوپڕ لەمێژووی خوێن و بەخوێن ڕشتن دێن و بەخوێنڕشتنیشیان کورسی دەسەڵات بەجێ دەهێڵن..  ئەمانە دەستیان بە هەرچی گەیشتوە خراپیان کردوە، بەناوی کوردایەتیەوە هاتن سەیری حاڵی کورد بکەن! ڕوم نییە باسی پەروەردە و ئابووری و کۆمەڵایەتی بکەم.  ئینجا گەڕیان داوەتە دەستور. دوێنێ و ئەمڕۆ یان گواوی کردوین لە سبەی بەچکەکانمان ناگەڕێن.

دوای٣٠  ساڵ لە کوردستانی عێراق لەسەر چی وەستاون کورد ‌ به‌رده‌وام شانازی پێوه‌ ده‌كات، دروشمی پێكه‌وه‌ ژیانه‌ و ده‌بێت دڵنیایی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ش به‌ ته‌واوی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوورێكه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ مافی هه‌موو پێكهاته‌ و لایه‌نه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته‌ بێت". یەکڕیزی و دەستور ئەو دوو دەستەواژەیەی کە چەندین ساڵە کوردی گرفتار کوردوە، هاوڵاتی باجی نەبوونی ئەیات و بەرپرس و سیاسیە باڵادەستەکانیش سودمەندن لە نەبوونی و بەروبوومەکەی ئەچنەوە.

لە کوردستانی عێراق ٣٠ ساڵە،لەشەش ملیۆن كەس، باجی شكست‌و چاوچنۆكی‌و نابەرپرسیارێتی، سی كەسە دەدەن، نە گوێیەكیان هەیە بۆ بیستن، نە باكیشیان هەیە بەكەوتن. کوردستان و عیراق لە دۆخێكی جێگری سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا نییە، ساسیەکانی کوردستانی عێراق فێرن کە هەڵەئەکەن تاوانەکە لەخۆی دوورخەنەوەودەیسون بەشانی خەلکانیترا. ئێستا سێ حیزبی بنەماڵە هەڕەمەکی و نەزانانەو بێویژدانانەو گەمژەیانە سیاسەت دەکەن، نەک حوکمەت سیاسەت بکات، چونکە لەم نیمچە روبعە هەرێمە شکست خواردووە حوکمەت یەکسانە بە حیزب... ئەگەر ئەوانەی ئێستا کەڵکەڵەی نوسینی دەستوریان هاتۆتە سەرەوە بۆچی٣٠ ساڵە بیریان لێنەکردۆتەوە، ئەوسا چەند کەسێکی شارەزا و خەمخۆر داوای نوسینی دەستوریان کرد بەڵام وەڵامیان نەدرایەوە، بۆیە منیش دەڵێم (ئەم ماستە هەزار موی تیایە).

دوای٣٠  ساڵ سته مکاری و دزینی قووتی خه ڵک له ترسی له ناو چوونی خێروبێریان له دزی و تاڵانکردن ئێستا به نیازن شه رعیه ت بدەن به مانه وە یان بۆ نووسینی ده ستوری هه ڵکردن به وە ش دە یانه وێ٣٠ ساڵی تر خه ڵکی به شمه ینه تی کوردستانی عێراق له خشته ببه ن ئه گینا ئه و حیزب و دە سه ڵاتدارانه تاڵه مووێک ناچێته به ینیان له دزین و گه ندەڵی یەکتری کۆکن دەی ئەو دەستورەی که ئێستا باسی لێوە دەکه ن بۆ کێی دەنوسن تۆ بڵێی داهاته دزراوە که دزێکی گه ورە تری داهێناوە ته نانەت حیزبه بچووکه کانیش تریشیان له هەناوی نیشتووە نەبادا ئەو حیزبه ئینفیراد به دەسەڵات بکا ریسیان بکا به خوری ئەگینا هەڵکردن لەگەڵ کێ  .. بەکوردی و پەتی ولاتێکی وێران لەمافەکانی مرۆڤ دەستوری بۆ چییە بیگومان ئیستە کورد وەک ئەوە وایە لەدەرەوەی شارستانیەت بێت ...کەواتەدەستووری چی 

ئەگەر  بەرپرسان و سەرۆک و حکومەت و کاربەدەستانی وڵات  واز  لەکلتوری  ناشرینی خۆشاردنەوە  بهێنن و دەربکەون و چاویان  بەخەڵکی  وڵات  بکەوێت، بێگومان  ئەوسا  شتێک  لەژێر  ناوی  خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و  ئاپۆرای  شەقام  لەوڵاتدا نامێنێت
لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە بەهۆی دزی و گەندەڵی  حیزبەکانی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی عێراق شکستیان لە  بەڕێوەبردنی وڵات و پشک پشکێنە و بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی ، ڕۆژ بە رۆژ گوزەرانی هاوڵاتیان خراپتر دەبێت و دەسەڵاتیش لە لوتکەی بێ باکیدایە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان ، ئەمەش ژیانی هاوڵاتیانی ڕووبەڕووی مەترسی جدی کردۆتەوە ئەوانەی نەوت‌و غازو بازاڕیان داگیركردوە، لە کوردستان  و عێراق دەتوانن پارەی چەندین مانگ بۆ موچەو پێداویستی  وڵات  فەراهەمبكەن. 

ئاخۆ لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا لەلایەن هەژمون و پێگەی دنیای سەرمایەداریەوە،ڕێگە دەدرێت بەدەستورێک کە جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت؟ ئاخۆ ئەو چینە دەسەڵاتدارەی لەمێژووی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بونیان هەیە،کامیان توانیویانە ئەزمون لەمێژوو وەربگرن و خۆیان وەک ئەوانی پێش خۆیان دوبارە نەکەنەوە؟ چونکە کۆی مێژووی ئەو دەسەڵاتدارێتیانە پڕاوپڕ لەمێژووی خوێن و بەخوێن ڕشتن دێن و بەخوێنڕشتنیشیان کورسی دەسەڵات بەجێ دەهێڵن. بێگومان بۆ وەرچەرخانێکی مەزن،تەنها شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی وای پێویستە کە هاوشانی پێگەی قۆناغەکە بێت.

29/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر