ئەگەری (٤٠٠) هەزار دەنگ بۆ گۆڕان لەسلێمانی

سیروان رەشید
" ئەگەر مەسەلەی تەزویرو فشارهێنان و کڕینی بڕێک لەدەنگ دەران نەبایەو هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەهەرێم دا بکرایە، رەنگە بزوتنەوەی گۆڕان گەورەترین هێزی سیاسی هەرێم بوایە" .
وتاری بەرێزان مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح_رۆژنامەی ئاوێنە ٦ی مارسی ۲٠۱۸) د.بەرهەم ساڵح: گۆڕان دەنگەکانی کەمناکات چونکە پێشتر تەزویری زۆر لێکراوەو دەنگی راستەقینەی خۆی زۆر لەوە زیاترە (لەچەند مەجلیسێکی تایبەتدا بەرێز بەرهەم ساڵح ئەم شایەتیەی داوە) کورسیەکانی گۆڕان لەپارێزگای سلێمانی بەچەند هۆکارێک دەبێت زیاد بکات.  
یەک: بۆ چونی بەرێز د.بەرهەم ساڵح دەبێت بەهەند سەیربکرێ، چونکە جگە لەوەی ئەم چەند رۆژە لەمەجلیسێکی داخراودا، جەغتی لێکردۆتەوە، پێشتریش کە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بوو، ئەوقسەیەی بە هەندێک لە هەڵسوراوانی گۆڕان وتووەو لە۳٠_٤_۲٠۱٤_ش کە یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەزویرێکی زۆری کرد، د.بەرهەم ئەو ئێوارەیە بەیاننامەیەکی نارەزای لەدژی ئەو تەزویرە گەورەیە بڵاوکردەوە! 
دوو: هەردوو بەرێزان مەریوان و ئاراس فەتاح لەقەناعەتی شەخسی و بونی زانیاریەوە ئەو رەئیەیەیان لەسەر قورسای دەنگی گۆڕان وەک هێزی یەکەمی هەرێم بۆ دەرکەوتووە. 
سێ: ئەگەر گۆڕان دەنگەکانی زیادیش نەکات بەئەکیدی کورسیەکانی لەسلێمانی لە ۷ دانابەزێت، بەهۆی دابەزینی نرخی کورسی لە ٤۷ هەزارەوە بۆ نزیکەی ٤٠ هەزار لەحاڵەتی کەمی چونی دەنگدەر بۆ دەنگدان. 
چوار: ئەمە جگەلەوەی گۆڕان بەهۆی زۆر خاڵی بەهێزیەوە ، وەک دژایەتی باڵاترینی هەرەمی دەسەڵاتی پارتی و سەرۆکایەتی هەرێم و تەسلیم نەبون بەئیرادەی پارتی و رەتکردنەوەی پۆست و کورسی دەسەڵات، تائێستا گەرموگورترین بانگەشەی کەمپەینی دەبینرێ و ئیستیعابی خەڵکیش بۆ لیستەکەی لەئاستێکی باش دایە. 



02/05/2018



وتارەکانی تری نوسەر