تكایە ئەمجارە بیسازێنن

شاخەوان سەنگاوی
 
ئەگەر بێتو لاپەڕەكانی چارەكە سەدەیەك لە پرۆسەی حكومداری لە باشوری كوردستان شەن و كەو بكەین دەگەینە ئەو دەروازەیەی كە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشەو لەمپەڕانەی كە دروست بوە ودروست دەبێت لە بەردەم ئیدارەدانی ئەم هەرێمە چەشنی دراوێكی دوو روو وایە ئەگەر دیوێكیان فاكتەرە  ناوخۆیەكان بێ‌ كە سەرچاوەكەی بە پلەی یەكەم سەرهەڵدانی پابەند بوونێكی ڕەهایانەیە لە لایەن تاكای كوردیەوە بۆبەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی هەوڵدان بۆ بە پاشكۆ كردنی  بەرژەوەندیە گشتیەكانو بچوك كردنەوەی وێنەی حكومداریە لە چاو وێنا حیزبیەكاندا، ئەوا بە دیوەكەی تردا فاكتەری دەرەكیەكە ئەمیشیان بە شێوەیەك خولقاوە كە هیچی كەمتر نیە لە فاكتەرە ناوخۆیەكان و بگرە زۆر بە ساناتریش ووڵاتانی هاوسنورمان دەتوانێت رۆلیان هەبێت لە دروستكردنیكێشەكان و جێ‌ بەجێ‌ كردنی خاڵ بە خاڵی ئەو ئەجندایەیی كە خۆیان مەبەستیانە لە بەر ئەوەی زۆربەی پارتەكانی باشوری كوردستان بە شێوەیەك لە شێوەكان دەكەوێتە ژێر ڕكێفی و هەیمەنەی هاوسنورێك لە هاوسنورەكانمان ، هەر بۆیە لە هەندێ‌ بارودۆخی(ناوخۆیی یان ناوچەیی ) بێ پارتەكان لە دەرەوەی ویست ئیرادەی خۆیان بە چەشنی داشەكانی شەترنج لە لایەن هاوسنورێك لە هاوسنورەكانمانەوە دەجوڵێنرێ‌ بەو شێوەیەی كە داردەستێك  بێت لە جێ‌ بەجێ‌ كردنی خاڵە سەرەكیەكانی ئەجندا دەرەكیەكە ، ئەمیش لەو سەرچاوەیەوە رێچكە دەگرێت كە رۆژێ‌ لە رۆژان دەستەبەرێكی لە گەڵدا كردووەو باری سەر پشتی سوك كردوەو ئیدی چ لە ڕووی دارایی یان سیاسی یاخود سەربازبێت وە ئەم هاوكاریش لە زۆربەی كاتەكاندا قبوڵ كراو بووە لە لایەن پارتە كوردیەكانەوەبەبێ‌ لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندیە باڵاكانە هەرێمەكەمان ، ئەویش بە ئامانجی زاڵبوون بووە بەسەر هاوزمانە ركابەرەكانیدا بووەبە بێ‌ هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەكانی كە لە ئایندەدا دێتەوە رێیپرۆسەی حكومداری لە باشوری كوردستاندا . هەر بۆیە لە گەڵ تێپەرینی كاتدا ئەمش بوە بە دیاریدەیەكی سیاسی تایبەت بە باشوری كوردستان كە هەڵهێنانی هەنگاوەكان لەلایەن  پارتە كوردیەكانەوە لەو كاتانەی كە بەرژەوەندی پارتەكانیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە  بە ئاراستەی بازدانێك بووە بە سەربالاترین  دەزگای یاسادانان لەم هەرێمەدا كە ئەویش پەرلەمانی كوردستانە كە تاكە دەزگایەكە كە بەدەنگی دەنگ دەرانی كوردستان دروست بووە بە سەرجەم ڕەنگ و ئاین و ئاین زا جیاوازەكانەوە ....هەر بۆیە بەئێستاشەوە پەرلەمان نەكراوەتە مەیدانی یەكەلایی كردنەوەی بڕیارە چارەنووس سازەكان ئیدی بەهۆكاری ( ناوخۆیی بێ‌ یان دەرەكی ) وە لە لایەن خودی پارلەمان خۆشیەوە هەمیشە تۆپەكە فڕێدراوەتە مەیدانی پارتە كوردیەكان كە لەم بارەشدا لە ژێر سەرپەرشتی و ڕاهێنەرایەتی راستەوخۆی (توركی ، فارسی ) هەڵدەسن بە یەكە لایكردنەوەی بڕیارەكان بۆ هەر جارێكیش ووشەیەكی نوێ‌ هاتۆتە نێو فەرهەنگی زەمانەوانی كوردیەوە ئیدی جارێ‌ بە فیفتی فیفتی و جارێ‌ بە ئەستحقاقی هەڵبژاردن و جارێ‌ بە پاشقول و جارێ‌ بە سازانیش بێت بەرژەوەندی خۆتان و ڕاهێنەرەكانتان مسۆگەر كردووە.
هەر بۆیە خواستی گشتی شەقامی كوردی لەمكاتەدا لە گەڵ سازانەكەی خۆ وەتەنیدایە چونكە كۆمەڵگای كوردی لە ئێستادا چەشنی هێلكەی دۆڵەمە وایە لەوە زیاتر بەرگەی قەیرانە دروستكراوەكانتان ناگرێت .


    [email protected]
    


23/07/2015



وتارەکانی تری نوسەر