كێ‌ دەیەوێت وەك كاك نەوشیروان بێت ؟

شاخەوان سەنگاوی
 
پیاهەڵدان لە فەرهەنگی نەوشیروان مستەفادا یەكیك بوە لەوە كارانەی كە دەچووە چوارچێوەی سلوكە ئەخلاقیە حەرام كراوەكان هەرگیزیش وەها كارێكی پێخۆش نەبووە تا لە ژیاندا مابوو ، هەر بۆیە بەڕای منیش مرۆڤەكان پێویستیان بەپیاهەڵدان نیە ئەوا ئەو   ئاكارەكنەیە كە لە ماوەی ڕۆڵ بینینی لە سەر تەختی شانۆی ژیان پیاهەڵدان بە خاوەنەكەیدا دەكەن وە خاوەنەكەی بە مەزنیی دەهێلێتەوە یان بە پێچەوانەوە .
بەڵام ئەوەی لە لایی من جیگای تێڕمان بوو لە ماوەی ئەم چل رۆژە هەر لە چركەساتی بە خاك سپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا هەتا زەمەنی ئێستا ئەو وتاروپیاهەڵدان و  فرمێسكە تیمساحیەكانی زۆر كەسایەتی سیاسی ئەم هەرێمە كە بۆ كۆچی ناوادەی كاك نوشیروان دەیان هۆندەوە ودەیان ناڵاند لە كات و ناكاتدا كاسەی سەرمان سیخناخ كردبوو ، بەڵام بە بێ‌ ئەوەی چركەساتێك هەستی مرۆڤ بوونیان لە ناخەوە بجوڵێت هەڵوێستەیەك بكەن بەرامبەر ئاكارەكانی خۆیان وە درك بەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەش بكەن كاك نەوشیروان مستەفاش وەكو ئەوان مرۆڤێكە تەنها لە گۆشت و خوێن و ئێسقان پێك هاتووە لە رووە مادیەكەیەوە ( جەستەیە ) هیچ جیاوازیەكی نەك لە گەڵ ئیوە بگرە لەگەڵ مندالێكی سەرشەقامەكان نیە بەڵام ئەوەی جیاوازبێت لە نێوان ئێوەو ئەودا تەنها و تەنها ئەو ئاكارانە بووە كەپێی هەڵساوە لە ساتەوەختی خۆیدا هەر لە خۆنەویستی و دەست و داوێن پاكی و بەهەڵوێستی و دەژە بەرژەوەندگەرایەتی زۆر ئاكاری تر كە لەم پیاوەدا هەبووە و لە ئیوەدا نیە ! ئەگەر هەشبێت هەتا ئەو سنورەیە كە بەرژەوەندیەكانتان لە ڕووی دارایی و سیاسی و سەرباز و پلە و پۆست و دەسلاتیخۆتان یان بنەماڵەكەتان نەكەوێتە مەترسیەوە .
هەربۆیە داواكارم لە سەرجەم سەركردەكانی ئەم هەرێم پێویست ناكات لەم ڕۆوە خۆیان بە پیاهەڵدانی كاك نەوشیروانەوە سەرقاڵ بكەن بەڵكو ئەمڕۆ كە ڕۆژی چلە ئەو پیاوەیە بكەنە بەدەلاقەیەك بۆ بەخۆدا چونەوە بەئامانجی چاكسازی و پاك سازی لە ناخی خۆتانەوە دەست پێبكەن ، دەست بەرداری ژیانە سوڵتانیەكانتان ببن بگەرَێنەوە نێو باوشی میلەتەكەتان چونكە كورد وەتەنی ( زەرەر لە نیوەی بە قازانج حساب دەكرێت ) چونكە ئێوە دنیا دیتەنی ترن كە ژیان تاسەر بۆ كەس نیە و وە سەرئەنجامی هەموومان ئەو مەترە زەویەیە كە ئێستا بە فیزەوە بە سەریدا ڕادەبێورن . هەربۆیە ئێستاش دەڕەنگ نیە ئەگەر دەتانەوێت نەوشیروانی بژین .... نەوشیرواننیش خەڵك بە بێ‌ جیاوازی ئاین و ئینتما و ڕگەز شیوەن بۆ مردنەكەتان بكات . دەست پێبكەن ...دەست پێبكەن دەست دە دە .

    


04/07/2017



وتارەکانی تری نوسەر