پەڕلەمان و شكۆ شكاوەكەی

شاخەوان سەنگاوی
ئەگەر تەماشایەكی بارودۆخی سیاسیەكەی كوردستان بكەین لە دوای شەڕە بۆكسەكەی نێوان هەرسێ‌ پەڕلەمانتارەكە ئەوا بە جۆرێك دەگەینە ئەو ویسگەیەی كە شلاژان لە رووی ڕاگەیاندنی سیاسیەوە بەدی دەكرێت چونكە ئەو رووداوە بە بەرچاوی زۆربەی ڕاگەیاندكاران ولە ناو هۆڵی پەرلەماندا ڕوویدا ،

وە شاشەی تیڤی و رووپەری رۆژنامەو سایتی ئەلیكترۆنیەكان بۆشایەكی ئەوتۆی نەماوە كە ئەم رووداوە باس و خواسی نەبێ‌ . وە هەندێ‌ جاریش باس لە شكانی شكۆی پەڕلەمان دەكرێت لە سەر زاری پەڕلەمانتارانی كوردستانەوە وەكو ئەوە وایە ئەم پەرلەمانتارانە تەنها چاویان ڕستەڕێگای دوای رووداوەكەبەبینێت و ڕابردووی پرۆسەی پەرلەمانیان لە كوردستاندا لە پاشخانی فكری خۆیاندا لێكدانی سفر كردبێت . هەر بۆیە من وەكو ئەركێكی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی و كورد بوونم ئەوە بە بیری سەرجەم پەڕلەمانتاران بهێنمەوە شكانی شكۆی پەڕلەمان عەیامێك پێش ئێستا روویداوە بەڵام ئێوەی پەڕلەمانتارانی كوردستان چی ئەم خولەبێت یا خولی پێشوو لە بڕیارە چارەنووس سازەكانی كوردستاندا ئێوەی (پەڕلەمانتاران) خاڵی كۆتای دێڕەكان ، وە دەستیشتان هەمیشە بەو ئاراستەیەدا بووە كە حیزبەكانتان ئاراستەی كردوون بەبێ‌ هەستی لە بەرچاو گرتنی بڕیارەكان لە ڕووی یاسایی و سیاسی و ئەمنی قەومی و ئابووری و كۆمەلایەتی ....هتد .هەموو كاتێكیش بەرژەوەندی حیزبەكانتان خستۆتە پێش بەرژەوەندی كوردستان و گەلی كوردەوە . بۆ دڵنیا بوونم لەو  دێریسەرەوە زۆر ناڵێم بەڵام كەمێك شەن وكەوی ڕابردوو پرۆسەی پەڕلەمانی لەم هەرێمە بكەین ئەوا دەگەینە ئەو ڕاستیەیی كەوا شكانی شكۆیەك كەئێستا پەرلەمانتاران باسی دەكەن دەروازەكەی دەچێتەوەسەر حەسیر مەیدانەكەی سورۆكی پێشووی پەرلەمان و فرسەتەكەی جێگرەكەی و ناو نانی ئەندامپەرلەمان بە چەقۆ وەشێن و جامەرەشەكانی پەرلەمان و كەیسی بكوژانی 17 شوبات و 30 حوزەیرانەی كورسیەكەو رەفە پڕ لەیاسا تۆز لێ‌ نیشتوەكانی پەرلەمان و بەهەدەردانی ملیارەها دینارەكەی پڕۆسەی پەروەردە سویدیەكەمان وپێك هێنانی حكومەتە بنكە فراوانەكەی هەرێم و چاوكوێر بووەكانی ئاڤاستین و كارەبا ترافیك لایتیەكەی هەرێم و شكستی پلانەستراتیجیەكەی بەناو كەرتی كشتوكاڵ و تابڕینی بوجەو موچەی هاولاتیان و بازرگانیە نەوتیەكەی  داعش و چۆڵ بون مایە پوچ بوونی بانكەكان و قەرزار بوونی بە ملیارەها دینار حكومەتەكەی هەرێم و ئاشكرابوونی بەهەدەردانی ملیارەها دۆلار لە شیرینی گرێبەستی پرۆسەی هەناردەی نەوتی وتەرخان كردنی ملیارەهای دینار بۆ بەناو قەرەبوو بۆ پێكەوتانی شەڕی ناوخۆی (یەكێتی و پارتی ) و شەش هەزار مەترە زەویەكەو شەست و پێنج دەفتەر دۆلارەكەی نیلی ڕاپ و ئاشكرابوونی هەزارەها بندیوار لە وەزیر و پەڕلەمانتاری خانەنشینكراوی نەدیدەی پۆست ....هتد . ئەمانە مشتێكن لە خەرمانێك لە شكۆ شكاوەكانی پەرلەمان نەك بەتەنها رووداوی شەرە بۆكسەكەیان .

     [email protected]


02/04/2015



وتارەکانی تری نوسەر