نەتەوە ... لە بەرداشی حزبایەتیدا

شاخەوان سەنگاوی
 


ئەگەر هاتوو خوێندنەوەیەی واقیعانە بۆ وتاری حزبی كوردی بكەین بە ( ئیسلامی و علمانی ) وە ئەوا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی  خزمەت كردن بە دۆزی ڕەوای نەتەوەی و هەوڵدان  بۆ بەدەستهێنان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە پلاتفۆرمی كارەكانیدایە .
پارتی دیموكراتی كوردستانیش هەر وەكو سەرجەم پارتەكانی دیكەی كوردستان لە سەر زاری بەرپرسەكانیەوە هەر لە سەری سەرەو هەتاوەكو خوارەوەی هەڕەمەكە بە بەردەوامی لە شاشەی  TVو رادێو و روپەڕی ڕۆژنامەو گۆڤارەكانیانەوە ، هەمیشە ئەو دێڕانەی سەرەوە بەگۆی ئێمەی هاولاتیانی ئەم نیشتمانەدا دەڵێنەوە .بۆیە لە سەر پارتی پێویستیەكی حاشا هەڵنەگرە بۆ هەوڵدان بۆ بەكرداریی كردنی ئەو وتارانەی لە ماوەی نیو سەدە زیاتر لە خەباتی سیاسی و چەكداری ئەم پارتەدادەگوزەرێت .
بۆیە لێرەوە دەروازەیەكی گرنگ لە بەردەم پارتیدا والا دەبێت بۆ خۆ دەرباز كردن لە ئەگەری بە تەنها لە ئەستۆ گرتنی شكستی ئەم كابینەیە ، لەبەرئەوەی ئەگەر بەزمانی ژمارەش بیت كە دەنگدەرە كە پارتیەكان خۆیان دەیلێن ، یاخود بە دەست نیشانكردنی پۆستە سیادیەكانبێت كە لە كۆی پرۆسەی حكومەتداری باشوری كوردستاندا هەیە ئەوا بەشێوەیەكی سستماتیكانە خاوەنداریتی ئەم كابینەیە دەگەڕێتەوە بۆ پارتی ، بۆیە لە سەر پارتیەكان پێویستە بە بیردۆزی كار وكاردانەوە كار نەكەن بەرامبەر بە سەرجەم ئەو رەخنانەیكە هاولاتیانی ئەم هەرێمە ئاراستەی بەرپرسانی حكومداری دەكەن ئیدی چ ( بنیات نەربێت یان رووخێنەر )چونكە ئەو حكومەتە بەرپرسی راستەوخۆیە لە خزمەتكردنی هاولاتیانە ئەم هەرێمە بە بێ‌ جیاوازی و ناوچەگرێتی .
بۆیە بەڕای من ئەگەر پارتی ئامانجێتی لە ئێستادا خزمەت بە ئامانجە نەتەوایەتیەكانی كورد بكات لەم كیانەدا كە چارەكە سەدەیەكە پرۆسەی حكومداری پەیرەو دەكەین ئەوا پێویستە دەست بەرداری مەرجی پێش وەختەی كۆبونەوەكانی ببێت وە زەرورەتێكەشە بۆ پارتی كە خۆی دەستپێشخەری و زەمینە سازكەربێت بۆ كۆبونەوەی نێوان سەرجەم لایەنەكان بە نەیار و دۆستیەوە نەك چاوەڕێی ڕەحمەتی لایەنێكی دیكەبكات تا لە جێی ئەو هەڵسێ‌ بەو كارە، چونكە پارتی و سەرجەم لایەنەكانی دیكە باش دەزانن ئەو قەیرانانەی كە بەبەردەوامی لەم كۆمەلگایەدا سەر هەڵدەدات كە سەرچاوەی دروست بوونیشی دەگەرێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە چەق بەستووەی كە حزبی كوردی پەریرەوی دەكات لە ئیدارەداندا كە كار گەیشتۆتە ئەندازەیەك ( ئەم دەڵێت پیاز وئەو دەڵێت سیر )بە جۆرێك ژیانی هاولاتیانی سەختكردووە كە دەرباز بوون لێی لە كەشێكی ئارامیشدابێت زەحمەتە نە خوازەلا ئەو كەشەی كە ئێستا  ئێوەی حزبی كوردی سەپاندووتانا بە سەر ئەم هەرێمەدا .
یان !!!
ئەگەر پارتی و سەركردایەتیەكەی مەبەستیانە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان و دەولەتی كوردی لە ژیر سایەییئەواندا رابگەیەنرێت ، كورد وەك نەتەوە هەر هیچ نەبێ‌ لەم بەشەدابێت بە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم  بە ئامانجی لە مێژینەی خۆیی بگات.
ئەوا پێویستە لەلایەن خودی مسعود بەرزانی كە كەسی یەكەمی پارتیە هەڵسێ‌ بە ئەنجام دانی ئەم سێ‌ خاڵەی خوارەوە بە بێ‌ ئەوەی تەسلیمی لیژنەوە و لیژنەكاری بكات چونكە پێویستی قۆناغەكە وا دەخوازێ‌ .
یەكەم : هەڵسان بە گەڕانەوەی هەیمەنەت بۆ سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێم بە تایبەتی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و دەزگای دادوەری چونكە ئەم پۆستانە تەواو كەری یەكترین هەر بڕیارێكیش دەربچێت لە رووی یاسایەوەی ئەعتیبارێكی ئەوتۆی نیە لە غیابی هەریەكێك لە ماندا.
دووەم : كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنەكان لە سەر خوانێكی نیشتمانی ئیدی گرنگ نەبێ‌ ....  لە لای بەرێزی لە كۆشكەكەیخۆیبێت لە سەری ڕەش  یان لە ماڵی دایك شەهیدێك لە گوندێكی دوورە دەستی ئەم هەرێمە ، گرنگ ئەوەبێ‌ ببێتە هۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی كۆ دەنگی نیشتمانی بۆ پرسە چارەنوس سازەكان و ئیمزا كردنی رێكەوتن نامەیەكی شەرەف لە نێوان سەرجەم لایەنەكان بۆ پەیوەست بوون بە بەها نیشتمانیەكانەوە .
سێ‌یەم : لە كار خستنی ئەو مەكینە ڕاگەیاندنانەی كە ئامانجیان گەرم كردنی ناكۆكیانی نێو ماڵی كوردی كە بەشێكی زۆری ئەو ڕاگەیاندنانەش بەر پارتەكەی جەنابیان دەكەوێت كە لێرەوە هەندێك پالەوانە وەدەر دەكەوێت ئیدی چی سیاسی بێت یان بەناو رۆشنبیری دەیانەوێت لەم دەروازەیەوە خۆیان بخزێنە نێو كۆمەلگاوە كە فاكتەرێكیشن بۆ هاندان و زیاد كردنی ناكۆكیە كۆمەلایەتی  و سیاسیەكان لە گەڵ ئەوەشدا  هۆكارێكە بۆپەردە پۆش كردنی ڕاستیەكان ....



[email protected]


18/07/2016



وتارەکانی تری نوسەر