پارتی ئەندازیاری تۆخكردنەوەی سنورەكان.

شاخەوان سەنگاوی
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە كۆتایەكانی ساڵی 1946 ، وەكو پارتێك لە رۆژهەلاتی ناویندا لە هەناوی كۆمەڵگایەكی چەقبەستو بە دابونەریتە خێلەكیەكان لە دایك بوو . 
هەربۆیە سەركردایەتی ئەم پارتە لە غیابی هۆشمەند بوونی كۆمەڵگادا چی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتودا خەونی ئەوەیان هەیە كە خۆیان وەكو تاكە پارت لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی كوردستاندا  ئەسپی خۆیان تاو بدەن . ئیدی چی ؟ ! لە زەمەنی شاخدابێت یان شار .
بەڵام بۆ هەرپارتێك لە هەر كونجێكی ئەم جیهانەدا بێت مافێكی سروشتی ئەو پارتەیە كە هەوڵ بدات بۆ بوون بە پارتی یەكەم و قبوڵ كردنی هاوڕكابەرەكانی لە چوارچێوەی جوگرافیاكەیاندا لە ڕێگای پڕۆسەی هەڵبژاردن و كێبركێیەكی شەریفانە ، كە ئامانجی لە پێشینەی خزمەت كردنی بە كۆمەڵگاكەیی لە ئامانجە نەگۆڕەكانی بێت . بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ بنیات نانی بنەماكانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی تا تاكەكانی كۆمەڵگاكەشی بۆ ماوەیەكی درێژمەودا تر لە ژێر چەتری یاسادا متمانە بە مانەوەیی ئەو بدەن وەكو تاكە پارتی حاكم .
بەڵام ئەگەر بەشێوەیەكی سەرپێیانەش بێت چاوێك بە مێژووی نیو سەدە زیاتر لە كاری سیاسی و سەربازی پارتی و لایەنەكانی تری كوردستان بەگێرین لە چوار چێوەی رێكەوتنامەكاندا دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی كە پارتی چەشنی داشە هارە ئامانجی بووە كە ئامانجەكانی ئەو جۆرە رێكەوتنانە بە ئامانجەكانی ئەو ئاراستە بگرێت بەبێ‌ لە بەرچاو گرتنی مافە لە مێژینەكانی نەتەوەی كورد كە كە سەرجەم هاونیشتمانانی ئەم خاكە لە پێناو بەدیهێنانیدا خەبات دەكەن بە ڕۆژگاری ئەمرۆشمانەوە ، بۆیە هەمیشە ئەو لایەنە ناوخۆیانەی دەچنە ڕیكەوتنامەوە لە گەڵ پارتی لە لایەن خودی سەركردایەتی پارتیەوە بە سیاسەتی  پاشكۆیەتیەوە تەماشای دەكات  . دەنا بە پێچەوانەوە پارتی ئامادەگی ئەوەی هەیە لە هەر كات و شوێنێكدابێت بەبێ‌ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە نەتەوایەتیەكان بە هێزی چەكدار هاوكێشەكان یەكلایی بكاتەوە بە مەبەستی شكانی ئەو تەوقەو فراوان بوونی سنوری جوگرافیاكەی لە كوردستانی باشوردا. هەر بۆیە پارتی بەئامانجی هاوسنگ نەبوونەوەی هێز لە نێوان زۆنی سەوز و زەردا ئامادەگی ئەوەی هەیە بە هەر نرخێك بێت دووەبارە بچێتەوە نێو ڕێكەوتنامەیەكی تر لە گەڵ یەكێتی لەئێستادا ئەویش بە هۆیی ئەم خالانەی خوارەوە :
یەكەم : پارتی وەك زۆربەی لایەنەكانی تر لە دەرەوەی هاوكێشەی رێكەوتنامەكەی دەباشانی یەكێتی و گۆڕاندایە ، كە خاڵەكانی ئەم ڕێكەوتنە بە چەشنێ‌ داڕێژراوەتەوە كە دەروازەیەكە بۆ گەڕانەوەی مافی دەسلاتدارێتی و بە دامەزراوەیی كردنی سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتداری لە ژێر هەیمەنەی یاسادا ، كەئەم هاوپەیمانیەتیەی یەكێتی و گۆڕان خۆی لە خۆیدا بۆ پارتی زەنگێكی مەترسی دار دەبوو  بۆ گۆڕانی پلە بەندی پارتەكان لە كوردستاندا ، لە هەمان كاتیشدا دەرئەنجامەكەی لە گۆڕنانی خەونە سولتانیەكەی پارتیە .
دووەم : لە ئەگەری دروست بوونی هاوپەیمانیەتێكی تازە لە نێوان هێزە ئیسلامیەكانی ( یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزوتنەوە ) وای لە پارتی كرد هەست بە گۆشەگیری بكات وە بگاتە ئەو دەرئەنجامەی هێدی هێدی ئەو پارتە گۆیێ‌ ڕایەلەی دوێنێكەی كە یەكگرتووی ئیسلامی بوو لە دەست دەدات بە هۆی خۆویستی پارتی لە مومارەسەكردنی سیاسەتە ئیداریەكانی بێ‌ گۆێدانە هاوپەیمانەكانی .
سێ‌یەم:  مانەوەی پارتی لە ناو چوار چێوەی ئەو هێزانەی كە تا ئەندازەیەك بە هێزی سێبەری خۆی ناو دەبرێن ، ئەمە بۆ پارتی گەمەیەكی تا سەر ئێسقان قێزەونە بۆیە لە ئەگەری نەكشانەوەی یەكێتی لە رێكەوتنامەكەی داباشان و دووبارە لە دایكنەبوونەوەی رێكەوتنامەیەكی ستراتیجی تر كە بە خواستی پارتی بێت ( فیفتی بە فیفتی ) بۆ مانەوەی  پێگەكەی خۆی لە دەمی ئێستادا . ئەوا باشوری كوردستان لە بەردەم ئەگەری تۆخكردنەوەی سنورەكانی دێگەلەدایە  ....


07/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر