گۆڕان ... گۆڕان بم شێوە دەكرێ‌

شاخەوان سەنگاوی

لە سەرو بەندی هەلبژاردنەكانی 25/ 7/2009 دا ناوێكی تازە هاتە نێو كۆریخەباتی سیاسی كوردستانی باشور كە ئەویش بزوتنەوەی گۆڕان بوو . بە سەرپەرشتی راستەوخۆی خودی نەوشیروان مستەفا وە چەند ئەندامێكی دەست لە كار كێشاوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو.

 لەو كاتەدا ئەم بزوتنەوەیە هەرچەندە سەرەتای كاری سیاسی  بوو وەكو رێكخراو نەك وەكو كەسایەتەیەكانی كەڕابەرایەتی ئەم بزوتنەوەیان دەكرد ، بەڵام توانیان بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو كاربكەن لە سەر دەنگە نارازیەكانی شەقامی كوردی ، چونكە پەرەسەندنی ئەم نارەزایەتیە جەماوەریانەش بۆ خۆی دەرئەنجامی ئەو سیاسەتی ئیدارەدانە بوو كە لە ماوەی چارەكە سەدەیەك لە پرۆسەی حكومەتداری باشووری كوردستاندا پەیڕەو دەكرا .... كە خۆی دەبینیەوە لە كۆكردنەوەی سەرمایە لە پێناو مانەوەی خۆیدا و سەرفكردنی بۆ بەكۆیلە كردنی تاكی كوردیدا .

چونكە ئەم بزوتنەوەیەو سەرجەم پارتە كوردستانیەكانی دیكە  دەیانزانی تا چ ئەندازەیەك دەنگی نارازی لە شەقامی كوردیدا هەیە بۆیە كاركردن لە سەر ئەم دەنگە نارازیانە بۆ پارتەكانی تر كە پاش خانێكیان هەبوو بە علمانی و ئیسلامیەكانەوە بەڕاست و چەپیانەوە كارێكی تا ئەندازەیەكچوو بۆ وە خانەی مەحاڵ بوونەوە ، چونكە لە ئەنجامی كرانەوەی فكریتاكی كوردیو ئاشنا بوون بە پاشخانی بەڵێنە جێ‌ بەجێ‌ نەكراوەكانی پارتە كوردیەكان نامۆ نەبوون .
بەڵام ئەوەی بە تاكی كوردی نامۆ بوو ئەدای كاری بزوتنەوەی گۆڕان بووكە خۆی دەبینیەوە لە سەروەر بونی یاسا و بە دامەزراوەیی كردنی دامەزراوەكانی ئەم هەرێمە  چونكە ئەم بزوتنەوەیە و بەڵێنەكانی یەشتا لە قۆناغی تیۆری بەڵێنەكاندا بوو وە یەكەمین هەنگاویش كە ئەم بزوتنەوەیە هەڵی هێنا بۆ بە پراكتیكە كردنی بەڵێنەكانی  ئەوە بوو كە توانی بە شێوەیەكی ئاقلانیانە سودمەندی یەكەم بێت لەو بۆشاییكە لە نەمانی ئینتمای تاك بۆ  نیشتمان ، سیاسیە ت ، ئابووری ، سەربازی ، ئیداری وكارگیریەیە ... هتد . كە ئەمیشیان دەرئەنجامی حكومرانیەكی شكست خواردووی پارتی كوردیە لە ئیدارەدانی ئەم هەرێمە ، بە تایبەتی هەردوو پارتی دەسلاتدار .  خەڵكی نارازیش لە گۆشە نیگای ئەم دەلاقەیەوە توانیان بە ئەندازەیەكی زۆر سەركەوتوانەو كوردانە دەنگی زولاڵی نارەزایەتیان بە گوێی سەرجەم پارتەكانی باشوری كوردستاندا هەڵبدەن و وە خاڵ لە سەر دێری بیست و چوار ساڵ لە حكومڕانی حزب حزب گەرایەتیهەر دوو پارت دابنێن .
بەڵام لە دوای ئەو قۆناغەوە  ئەوەی جێگای تێڕمان و هەڵوێستە لە سەر كردنە ئەوەیە ئایا سەركردایەتی سیاسی گۆڕان لە ماوەی چوار ساڵ لە تەمەنی ئۆپۆسیۆنی وە ساڵێك لە تەمەنی حكومداریدا توانیوەتی كار لە سەر جێ‌ بەجێ‌ كردنی بەڵێنەكانی خۆیان بكەن كە لە دوو خولی هەڵبژاردنەكاندا بەدەنگدەری خۆیان داوە ، یان نا !  تاكو هۆكارێك بێت بۆ خۆ دەرباز كردن  لە حزبی ژمارە وە هەنگاوێكیش بێ‌ بۆ گۆڕانكاری یان ئەمانیش بەدەردی پارتە كوردیەكانی تر تەنها دەبن بە حیزبی ژمارە و هۆكارێكیش دەبێ‌ بۆ زیادكردنی  بارگرانیەكی دیكە بۆ سەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئیداری لەم هەرێمەدا وە هیچی دیكەش لە هەگبەكەیاندا نیە ؟
هەربۆیە لە ئێستا دا پێویستە لە سەر خودی نەوشیروان مستەفا ئەگەر هەتاوەكو ئێستا كاری بزوتنەوەكەی بە بارتەقا  و لە مەودای ئاواتەكانی دا نەبووە بۆ خزمەتكردن بەم هەرێمە ڕێگركردن  لە نغرۆبوونی و گەڕانەوەی بۆ سەر سكەی راستەقینەی ئیدارەدان و بە دامەزراوەیی كردنی دامەزراوەكانی .
ئەوا پێویستە بەرێزیان هەڵسێ‌ بەو كارە و هەر لە بەیانیش زوتر نیە خۆیی ڕادەستی دەزگاكانی پۆلیس بكات بۆ سەروەر بونی یاسا لەم هەرێمەدا ( هەرچەندە ئەو یاسایەش  نیشانەی پرسیاری لە سەربێت ) تا بە هەمووان بڵێت هەموومان لە بەردەم یاسادا وەكو یەكین بێ‌ گۆێدانە ئەوەی چی پلەو پایەیەكمان هەیە .


شاخەوان سەنگاوی
    [email protected]
    


19/06/2016



وتارەکانی تری نوسەر