ئەمیش تیرۆریستە!!!

شاخەوان سەنگاوی
  
پارتی كوردی بە شێوەیەكی گشتی لە چوارچێوەی كوردستاندا واتە ( هەر چوار پارچەی كوردستان ) بە شێوەیەك خولقاون كە هەر لە سەرەتای دروست بوونی خەباتی چەكداری و سیاسی كوردی  ئیدی چی لە زەمەنی شاخیاندابێت یان ئەوەی لە باشور و لە زەمەنی ئیدارەدانی پرۆسەی حكومەتداری بێت ، هەمیشە بە نەفەسێك كارین كردووە ، جگە لە خۆم و بیری خۆم هیچی دیكە بوونی نیە و قبولكراویش نیە ...  ئەمیش  تارادەیەك لە پارتێكەوە بۆ پارتێكی تر جیاوازیەكەیان  تەنها لە رووی جەوهری بابەتەكەوەیە  نەك لە رووی ناوەرۆك و فیكری و ئایدیای نیشتمانی بۆدەرئەنجامی هەڵوێستەكان .
هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر تەماشای ئەو رەدكردارانە بكەین كە لە لایەن پارتی كوردیەوە دەخولقێت لە دوای هەر رەخنەیەكەوە كە لە پرۆسەی حكومەتداری و رەمزەكانی حزب و حزبگەرایەتیان گیرابێت . هەمیشە هەوڵدراوە لە لایەن ئەو پارتانەوە  رەخنەكان بەشێوەیەك وێنا بكەن كە بەردەوام ئەمانن قوربانی دەستی رەخنەو رەخنەگرەكان وە پێویستە یاسا مافەكانین لە قوربانی كەرەكان بۆ وەربگێرێتەوە ، تاكو نیشانی ئێمەی هاولاتیانی ئەم نیشتمانە بدەن كە هەر ئەمانن كار بو بە دامەزراوی كردن و سەروەركردنی یاسا دەكەن لە سنوری قەلەم رەوی خۆیاندا . ئەمە لە كاتێكدا ئەوەی لە نێو كایە  سیاسی و حزبگەرایەتیەكەی كوردستان بە رۆژگاری ئەمرۆشمانەوە دەگوزەرێت پێچەوانەی ئەو وێنایە كە حزبی كوردی لە كۆرو كۆربەندەكانیندا بانگەشەی بۆ دەكان ، چونكە ئەو دەرئەنجامانەی كە لە ئەنجامی رەدكردارەكانەی تاكە گوێڕایەلەكانی حزبەوە  دروست دەبێت ئەوە بە ئێمە دەڵێت هەمیشە دەنگە نارازی و رەخنەگرەكان لە بەردەم پاكتاوێكدان . بەنموونەش ئەو جۆرە پاكتاوە جەستەیی و فكری و ئەخلاقیانەی كە ماوەیی چارەكە سەدەیەكە لە پرۆسەی حكومەتداری ئێرە دەگوزەرێت .
ئەمیش دەرئەنجامی نەبوونی ئینتمایە لە لایەن پارتەكان بەرامبەر بە تاك و نیشتمان  و هەوڵدان بۆ بە پاشكۆكردنی سەرجەم كایەكانی كۆمەلگا بەتایبەتی دامەزراوەكانی  یاسادانا و دادگەری و جێ‌ بەجێكردن ، ئەم پاشكۆیەتیش لە بەرامبەر هەیمەنەی پارتەكانا كە ئەو بەخشیشەی بەخشیوە بە تاكە حزبگەرەكان لە پێناو پارتەكانیاندا چەشنی داشەكانی شەترەنج ئاڵوگۆڕ بكەن بە شوێن وكات و جۆری رووداوەكان  و ناساندنی رووداوەكانە  بەو ئاراستەیەی كە خۆیان ئامانجیانە ئەمیش بە مقاشی دامەزراوەكانی دەولەتەوە یان لە ژێر سایەی دەزگا سیخوریەی هاو سنورەكانمانەوە بە ئامانجی گوێڕایەڵ بوونی تاك و دامەزراوەكانی حكومەتداریە بۆ پارتەكانیان ، بەبێ‌ هێشتنەوەی نەفەسێك بۆ بیری جیاواز و ئاوردانەوە لە رەهەندە نیشتمانی و نەتەوایەتیەكەی تاكی كوردی .

                                                                                        [email protected]                                                                       


25/08/2016



وتارەکانی تری نوسەر