خوێندنەوەیەك بۆ مردنی ماندێلا بكە ... سەرۆك

شاخەوان سەنگاوی

مردن تەنها فیگەرێكە بەبێ‌ جیاوازی لە نێوان سەرجەم بوونەوەرەكانی ئەم هەسارەیە و لە كاتی خۆیدا و بە بێ‌ پاش و پێش كەوتن بۆ چركەیەكیش بێ‌ یاخود بە بێ‌ جیاوازی لە نێوان ئاین و ئاینزایەك ، خێل و قەبیلە و نەتەوەیەك یا رەنگ و روو . یاخود بەبێ‌ لە بەرچاوگرتنی مەرتەبەی دەسلات دێت و بەبێ‌ ویستی خۆمان  وە بێ‌ لە دەرگادان وەرگرتنی ڕوخسەت لێمان ئەو رۆحەی كە خۆی پێی بەخشیوین لێمانی وەردەگرێتەوەچونكە ئەمە ووتەی خوای گەورە خۆیەتی كە هەموو رۆحەكان شایستەی مردن وە ئەم بیردۆزە هەتا ئیستا و بە داهاتوشەوە جێگای ئاڵوگۆركردنی نیە .چونكە سروشتی ترە بۆ ژیان كە لە كۆتای هەموو دێڕێكدا خاڵێك دابنرێت ...
بەڵام پرسیارە جەوهەریەكە لێرەوە دەست پێ‌ دەكات كە لە لای سەرجەم مرۆڤەكان روون بێت رۆژێك دێت كۆتای دێت بە بوونی ئەوان ئیدی ئەم كۆتایە لە ژێر هەرناوێكدابێت لە بەرەكانی جەنگدابێت یا لە مسافیرێك بیت و لە ناوفرۆكەدا یا لە نێو شەمەندەفەرێكدا یا لە نێو جێگەدا و كەنەفتەی نەخۆشیەكی كوشووندەبیت یا لە ئەنجامی نەگەیشتنە بە خۆشەویستەكەت ملت بكەیت بە پەتێكدا یا .. دەتوانین چەندین یا ریز بكەین بەڵام سەرجەم كۆتایەكان  بە هەر ڕەنگ و جۆرێكەوەبێت ئەوا دەچنە ژێر هەیمەنەی ناوێك كە خۆمان پێناسەی دەكەین بە مردن ..
ئیدی بۆچی مرۆڤەكان هەمیشە ئەوپرسیارە لە خۆیان ناكەن چۆن بژین تاكو سەرئەنجام مردنەكەشیان بە بارتەقای ژیانیان كاریگەری هەبێت بۆ چوار دەورەكەیان ... هەروەكو ماندێلا ئەو خەباتی نەكرد لە پێناو ئەوەی خەڵك رێزی بگرن و گۆڕانیەكانیان بە شان و باڵیدا هەڵبدەن بەلكو خەباتكردنی ئەو لە پێناو گەڕانەوەی رێزبوو بۆ مرۆڤەكان چونكە ئەو دەیزانی سەرجەم مرۆكان بە هەر ڕەنگ و ئاین و نەتەوە و كەلتورێكەوەبێت دیاریەكی خودان بۆیە لە دیدگای ئەوەوە مرۆكان شایستەی ژیانێكی شەرەف مەندانەترنبەرەهەندێكی نا توندوتیژ  .
 ماندێلا لە پێناو ئەوانی دیكەدا بێبەش بوو لە ژیاتی ئاسایی خۆیی و كۆی ئەو ڕزامەندیانەی هەر تاكە كەسێك لە پەیڕو كردنی ژیانی خۆیدا و لە قۆناغە جیاوازەكانی تەمەنی هەوڵی بە دەست هێنانی دەدات لە ڕووی هزری و ئەقڵی و بایۆلۆژیەوە كارئەكتەرێكی بە خۆسەرسام بەرژەوەند خوازی لێ‌ دروست دەكەن تا لە لە پێناو مانەوەی خۆیدا بۆ سەرپێخستنی بەرژەوەندیەكانی  پەنای نەبردە بەر دەسلات و تەقول بابی لە دەرگا ناشەریفەكان نەكرد تا پشت لە ئامانجە راستەقینەكەی خۆیی بكات وەك ئەو پەندەی دەڵێت دەست بە كلاوەكەتەوە بگرە تا با نەیبا . ئەو بەردەوام بوو لە خەبات بە چەشنێكنازناوی تیرۆرست و وەدەرنانی لە زانكۆ و تاریكای كوچی زینانەكان و شكست خواردن لە پرۆسەی هاوسەرگیریداو  ، پەیوەست نەبوون بە كورسی سەرۆكایەتی و كوشندەی نەخۆشیەكەی نەبوونە هۆكارێك بۆ دوور خستنەوەی لە ئامانجە ڕاستەقینەكەی .
ماندێلا ویستی بە شێوە معنەویەكەی ئازاد بێت ئازاد بوو وە خەباتیشی كرد بە ئەقلیەتی ناتوندوتیژی لە  پێناو ئازادیدا بۆیە هەرگیز رق نەیتوانی لە ناخی ئەوادا چەكەرەبكات و پەرچەكرداری هەبێت بەرامبەر نەیەرانی ، لەم ڕوانگەیەوە ماندێلا لە چوارچێوەی زیندانەوە دەبێتە رابەرێكی ئازادی و سەرنجی جیهان بە لایی خۆیدا كەمەركێش دەكات وماندێلا لە پێش دادگا گوتی من دەستبەرداری بە دیهێنانی كۆمەلگایەكی ئازاد نەبوومەتەوە كە تێیدا سەرجەم پێكهاتەكان بە ئاشیانە و دادپەروەرانە بژین ، ئەویش پرانسیپێكە كە هیواخوازم لە پێناویدا بژیم و ئامادەم ژیانم لە پێناویدا ببەخشم گەر پێویست بكات. سەرەرای ئەمەش دادگا زیندانی هەتا هەتای بە سەر ماندیلا دا سەپاند .
ماندێلا لە ژێر گوشاری نێونەتەویدا لە ساڵی 1990 ئازاد كراو هەر لەوێشەوە ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخسا لە گەڵ كۆنگرەی نیشتمانی حزبەكەی بكەوێتە گفتوگۆ بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و دانوسندن دواتر ماندێلا بە سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقیا هەلبژێردرا ، هەر لە هەمان ساڵدا خەڵاتی ئاشتی لنین پێ‌ بەخشرا .
ماندێلا لە 1992 خەلاتی ئاشتی ئەتاتوركی ڕەتكردەوە لە وەڵامی وەرنەگرتنی خەلاتەكەدا گوتی : با تەنها بۆ یەك چركەش بێت توركێك خۆی بكاتە كورد .
ماندێلا لە 1993 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت .
ماندێلا لە مەزنیدا بوە سەرۆكی ئەفریقیا هەر بۆیە دوای یەك خول زۆر بە مەزنیش كورسی سەرۆكایەتی بەردا
بۆ ئەوەی كورسی ... مەزنیەكەی لە كەدار نەكات ئا لەم ڕوانگەیەوە بوو پاش چەند كاتژمێرێ‌ بە سەر مەرگیدا لە یەكەم كاردانەوەدا ئۆباما سەرۆكی ولاتە یەكگرتۆكانی ئەمەریكا لە سەر زاری وتەبێژی كۆشكی سپییەوە ڕایگەیاند :  (كەلتورێكی ئازادی و ئاشتی ، زیاتر لە كەسێكی كاریگەرمان لە ئازایەتی و چاكە هاوشێوەی غاندی لە دەست دا) .
دیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوای كرد ئاڵای وەلاتەكەی لە بەردەم حكومەتدا وەك رێزێك بۆ ماندێلا دابگیرێ .
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لۆران فابیوس پێی وابوو روناكیەكی گەورە و پاڵەوانێكی هەمیشەی دیار نەما .
ئەنگێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەلمانیا ڕایگەیاند :  ئەڵمانیا غەمبارە بە كۆچی ماندێلا .
بانكی مۆن سەرۆكی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتۆكان گوتی : ماندێلا پاڵەوان و هێمای عەدالەت بوو .
ماندێلا وەك كەسایەتیكەی كاریگەر ئامانجی خوێندنەوەی یەكتری و قبوڵكردنی یەكتری و بەرقەرار بوونی ئاشتی و دادگەری كۆمەلایەتی و نموونەیەك لە هەڵوێستی مرۆڤانەو پێشكەش كردنی جوانترین ئەدای حكومڕانی و بڕوا بوون بە نەوەی نوێ وهەر خۆشی قوتابخانەیەك بوو بۆ دیموكراسی بۆیە دنیا بۆ كۆچی ماندێلا بەداخە ....
لەم دەلاقەیەوە پڕبەدەنگم هاوار دەكەم تكایە سەرۆك تۆش وابە ...... با سبەی منیش شانازیت پێوە بكەم .
     (ماندێلا زۆر خەلاتی وەرگرت لە دوای سەرۆكایەتیشیەوە)

       [email protected]


04/08/2015



وتارەکانی تری نوسەر