گەنج لە قەیرانی كاڵبوونەوە ئینتیما دا؟ یان ....

شاخەوان سەنگاوی
بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئینتیمای نیشتمانی، پیویستە لە لایەن ناوەندە ئەكادیمەكان و رێكخراوەكانی كومولگای مەدەنی لێكولینەوەو گشت پرسیەكی وردی بێ‌ لایەنانە بكریت لە سەر سەرجەم چین و تویژەكان و ئاستی تەمەنەكانی كۆمەڵگا . بۆ ئەوەی داتایەكی زانستیانەی هۆكار و دەرئەنجام و ئەنجامەكانی ئینتیمای نیشتمانی بەر دەست بێ‌ ، تا لەم سۆنگەیەوە رستەی كاڵ بونەوەی ئینتیمای نیشتمانی بە باڵای چینی لە چینەكانی كۆمەڵگادا بدورێت . ئەركی تاك بە تاكی كۆمەڵگایە كە ڕایەلەیەكی پێك بەند بن بۆ چارە سەر كردن و بنەبڕكردنی هۆكارەكانی لاواز بونی ئینتیما و هۆكارێكیش بێت بۆ خۆ بە دوور گرتن لە و شێوە نازانستیانە كەلە سەر زاری بەرپرسان وخودی هەندێ‌ لە رۆشنبیرەوە بەرامبەر بە چینی گەنج لەم هەرێمدا دیڵێنەوە تا كار گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە ئەم دەستەواژەیە هیچ پارسەنگێكی لە نێوەندی هزری و معریفەی گەنجی ئەمرۆماندا بۆ نەماوەتەوە ، هێندەش دووبارە كردنەوەی ئەم رستەیە لە لایەن بەرپرسانی ئەم هەرێمەوە لە خەمی كاڵ بوونەوەی ئینتیمای نیشتمانیەوە سەرچاوەی نەگرتووە بەڵكو بە ئامانجی كاڵكردنەوە بەردەوام دەیڵێنەوە .تاكو گەنج بكەنە دار دەستێك بۆ بە ئەنجام گەیاندنی مهامە كەسی و دارایەكانی خۆیان .هەر بۆیە ئەوان بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دانراو كار لە سەركاڵ كردنەوەی ئینتیمای نیشتمانی بوون دەكەن بە تایبەتی لە لای توێژی گەنج. چونكە لە ڕووە دەرونیەكەوە دەتوانین بگەینە ئەو خاڵەی كاتێك هەر تاكێك لە تاكەكانی كۆمەڵگا و بەتایبەتی تر گەنج ئینتیمای نەما بۆ نیشتمانەكەی ئەوا دەگاتە خاڵی كۆتای لە داروخانی ئەقلی و جەستەی تاك . وەخاڵی سەرەتای لە كاركردن بۆ بە كۆیلە كردنی ئەم تاكە , ئەویش بە چەندە ڕێگایەك :

رێگای یەكەم : كاركردن لە سەر برسی كردنی تاك (گەنج) ئەویش بە ئامانجی لێ سەندنەوەی عیزەتی نەفس و خۆ بچوكردنەوەیە لە بەرامبەریاندا .ئەمیش لە رێگای خزانە ناو سەرجەم كایە فكریی و رۆشنبیری و پیشەیی وئاستی چین توێژەكانەوە بەو ئامانجەی دەست بردن بۆ هەریەك لەو كایانەی ژیان لە لایەن هەر چین و توێژێكی كۆمەڵگاوە بێت دووبارە گەڕانەوەبێت بۆ ژێر هەیمەنتی حیزبیی چونكە ئامانج لە دروست كردنی رێكخراو سەندیكاو یەكێتیە زۆر و زەوەندەكان حسر كردنی كایەكانی كۆمەڵگایە وە دابڕینێتی لە نەفەسی ئازادانەیە .

ڕێگای دووەم : پێشكەش كردنی هەر خزمەتێك لەو خزمەتانەی كە لە بنەچەدا ئەركە لە سەرشانی ( بەرپرسان ) كە هەڵسێ‌ بە ئەنجامدانی ئیدی بۆ تاكێك بێت یاخود بۆ كۆمەڵێكی كۆمەڵگاكەی بیت ، بەبێ‌ رەچاوكردنی ئەوەی كە سەر بە پارتەكەی خۆیەتی یان نا واتە دروست نەكردنی هاولاتی ژمارە یەك و دوو . بەڵام لە لێرە ئەو ئەركەی كە پێویستە لە خزمەتی خەلكدابێ‌ و بۆ خزمەتكردنی بێت پێچەوانە دەبێتەوە وە . بەرپرسانی ئەم هەرێمە ئەگەر هاتوو بە هەر ئەركێك لەو ئەركانەهەڵسێ‌ ئەوا لە ئەنجامدا وەكو مەكرەمەیەكی شەخی و حیزبی خۆی رۆژانەوە بە بەردەوامی بەروماندا دەداتەوە وەكو ئەوە وابێت كە گەل توشی نەخۆشی بیر چوونەوە بووبێتین .

ڕێگای سێیەم : چ لە لایەن خودی خۆیەوە بێت یان بەئاراستەكردنی چوار دەورەكەیبۆ كاركردن لە سەر زیهنەیەتی گەل تا بە چەشنێ‌ وێنای بكەن تاقە پیاوی سەر كورسیەكانە وە كلیلی چارەسەری كێشەكان لە هەمبانەكەی ئەمدا نەبێت , ئەوا بوونی دەچێتە خانەی مەحاڵ بوونەوە ، واتە بە دیووەكەی تردا ئەوەمان پێدەڵێنەوە ئەگەر لەبەر خزمەتی ئێوە (گەڵ )نەبێ‌ ئەوا باكم بەكورسیی و دەسەلات نیە . بەڵام بەشێوەیەكی سەرپێیانەش بڕوانین لێی دەگەیتە ئەو حەقیقەتەی كە ئەوشەڕەی دەیكەن لە پێناو مانەوەی كورسیەكانیانە , دەنا بۆچی لە ماوەی چارەكە سەدەیەك لە پرۆسەی حكومڕانی باشوری كوردستاندا وازهێنان لە كورسی پۆستەكان ژمارەیان نەگەیشتە ئاستی ژمارەی پەنجەكانی دەستێك . ئەم خالانەی سەرەوە مشتێكن لە خەرمانێك لە كاركردنی ئەوان لە سەر كاڵا كردنەوەی ئەنتیمای نیشتمانی لە لای تاكی كوردی .

بەڵام دەرئەنجامەكانی شەڕی دژی داعش ، ڕاستیەكی بەگوێماندا چرپاند كە ئینتیمای نیشتمانی بوون لە لای تاكی كورد و بەتایبەتی تر گەنج سنوورەكانی تێپەراندووە بۆیە داواكارم لە ئێوەی بەرپرسانی ئەم هەرێمە پێ لە ئارەزووكانتان بنێن و بە ویژدانەوە چاویان لێ‌ بكەن .دەنا مێژوو رەحم بە كەستان ناكات .....



[email protected]

1/3/2015



08/03/2015



وتارەکانی تری نوسەر