كێ‌ دەبێ‌ بە ... موقتەدا ؟؟؟

شاخەوان سەنگاوی

ئەگەر تەماشایی گۆڕەپانی سیاسی عێراق بكەین ، بەتایبەتی لایەنە شیعەكان ئەوا بێ‌ ئەوەی پێویستت بە شیكردنەوەیەكی وورد و وەرگرتنی داتایەكی زانستی هەبێ‌ دەگەیتە خاڵی فرە جەمسەری لە نێو كایەیی سیاسی وكۆمەلایەتی شیعەكاندا ، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەم فرەجەمسەریە نەبۆتە هۆی لێكترازان لە نێو ماڵی شیعیدا وە بگرە لە زۆربەی جاریش ئەم فرە جەمسەریە هۆكارێك بووە بۆ بەدەستهێنانەوەی دەنگە نارازیەكان و وەرگرتنەوەی زۆرترین پلە و پۆست لە پێكهێنانی كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەتی عیراقی لە چاو پێكهاتەكانی تر بە تایبەتی تر كورد و سونە . هەر بۆیە ئەمجۆرە ئیدارەدانە لە نێو ماڵی شیعیدا بۆخۆی هۆكارێكە بۆ دابەشكردنی كاری كارئەكتەرە شیعەكان و پێدانی ڕۆڵەكان تا ببێتە فاكتەرێك بۆ گەڕانەوەی دەنگە نارازیەكانی شەقام لە دەروازەیەكی ترەوە بۆ نێو سندوقی لایەنە شیعەكان خۆیان ، جا لە ژێر چەتری هەر ناوێكدابێ‌ ، بۆ ڕەوتی شیعەكان مەرجە هەڵگری هەمان ئایدیای و فكری شیعی بێ‌ . هەر بۆیە ئەگەر لەم خاڵەوە تەماشایەكی گۆرەپانە شیعیەكە بكەین دەگەینە ئەو راستیەحاشا هەڵنەگرەی كە هەستپێكراوە لە نێوان ئیدارەدانی كابینەكەی عەبادی و هەڵوێستە دژ بەرەكانی رێبەری صەدریەكان لە چۆنێتی ڕێبەری كردنی دەنگە نارازیەكانی ئێستای شەقامی عێراقی .

بەڵام ئەمە بۆ خودی كوردستان و لایەنەكانی كوردستان پێچەوانە دەبێتەوە لە دوای هەڵبژاردنەكانی 2013 پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان كە هۆكار بوو بۆ نەمانی دەنگی ئۆپۆسێۆن لە نێو هۆڵەكانی پەرلەمانی كوردستان وە لە هەمان كاتیشدا لە پاش ئەو  بەروارەوە غیاب بوونی پارت و سەركردە و بێ‌ دەنگ بوونی ئۆپۆسێونەكانی دوێنێ‌ لە گۆڕەپانی سیاسی و كۆمەلایەتی بۆ ڕێبەری كردنی دەنگە نارازیكانی شەقام ، سەرەڕای هەبوونی كێشەو بەردەوامی ئیدامەدان بەجۆری كێشە جۆر بە جۆرەكان و خولقاندنی كێشەی نوێی لە لایەن كاربەدەستانی حزبی باڵا دەست بە سەر كوێی هەیمەنەی حكومەتداری لە گۆرەپانی سیاسی كوردستاندا بەمەبەستی رووپۆش كردنی شكستی ئەو جۆرە ئیدارەدانەی كە لە ماوەی چارەكە سەدەیەك لە پرۆسەی حكومەتداری باشوری كوردستاندا پەڕەو دەكرێت لە لایەن كادرانی حزبەوە .  
هەربۆیە لە ئێستادا پێویستە لە سەر سەرجەم سەركردە و كەسایەتیە ئایین و علمانیەكانی  باشور لە بەردەم مێژووی كاری سیاسی خۆیاندا ئەوە پرسیارە لە خۆیان بكەن چۆن و بە چی ئامانجێك دەتوانن ببن بە ڕێبەرێك چەشنی موقتەدا لە پێناو پاراستنی ئەم كیانە باشور لە داڕزانی سیاسی ....كارگیری و ئابوری .... كۆمەلایەتی و ئەخلاقی .... هتد . لە بەر ئەوەی كۆمەڵگای كوردی لە ئێستادا وێڵە بەدوای موقتەدایەكا كە هەڵسێ‌  ڕێبەری كردنی ئەو دەنگانەی كە لە هەموو كونجَكی ئەم وولاتەدا ، هەر لە بەناوكاربەدەستانی ئەو چوار لایەنەوە هەتا مێردمنداڵێكی سەر شەقامەكان بێ‌ سلمینەوە لە هیچ بەربەستێك پڕ بەدەنگ هاوار دەكەن بۆ گەڕانەوەی ئەو مافانەی كە لە ژێر سایەی حكومەتی حزبیدا " دیزە بە دەرخۆنە دەكرێ " .    

                                                                                        [email protected]


16/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر