نەوشیروان مستەفا دەیەوێت چیمان پێ بڵێت ...؟

پارێزەر.. سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب

كوردستان توشی چەندین قەیران بوو لە موچە نەدان و بێ خزمەتی و سست بونی ئابوری بووە نەهامەتی بۆ بژێوی خەڵك ...
كەچی  نەوشیروان مستەفا هەر بێدەنگ بوو ... نەهاتە سەر كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆ هاوڵاتیانی ئەم كوردستانە وتار بدات ...
پەرلەمانی كوردستان ئیفلیج كرا و لە كارخرا ... سەرۆكی پەرلەمان لە بازگەدا ڕێگری لێكرا و نەهێڵرا پێ بخاتە پایتەختی كوردستان تا بچێتە باڵەخانەی پەرلەمان بۆ كاری پەرلەمان ...

بەڵام نەوشیروام مستەفا دەستەوەستانە و لە دەرەوە بە چاوپێكەوتنێك ڕایەكی لەسەر نەدا ...
وەزیرەكانی گۆڕان مەرەخەس كران و نێردرانە ماڵەوە ...
وەلێ بە بڕیارێك بۆ بزوتنەوەكەی وتەیەكی نەبیسترا و دەنگ لەبەرد بێت دەنگ لە نەوشیروان مستەفاوە هەر نەهات ...
كانگای ناخ و دەرونی لایەنگران و هەڵسوڕاوەكانی ناو بزوتەنەوەی گۆڕان هاتە جۆش و دەتەقنەوە و چاوەڕێی هاتنەوەی دەكەن ...
هێشتا نركەیەك لە نەوشیروان مستەفاوە نەبیسترا ...

تۆ بڵێی نەوشیروان مستەفا بۆیە بێ چركە و بێ دەنگە لەبەر ئەوەی دوورە وڵاتە ...هەر بۆیە هاوار و دەنگی پێمان ناگات ... یاخود بێدەسەڵاتە و دەزانێت هیچی پێ ناكرێت ... دەنا هیچ نەبێت نوزەیەكی لێوە دەهات ...

وایدەبینم لای نەوشیروان مستەفا وەها بێت پێویست نەكات هەمیشە بێتە سەر كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بۆ ورد و درشتی گرفت و تەنگەژە سیاسی و ئابوریەكان وتار بدات , بە مەزەندەی خۆم ئەوەی ناوبراو ویستویەتی لە ڕابردودا گوتویەتی پێویست ناكات  لەم دۆزانەدا دوبارە و چەندبارە پێمان بێژێت .

دەمێكە پێمان دەڵێت... كوردستان و خەڵكەكەی هەر دەمێنێ و چاوتان تیژ بێ و بیرتان ڕاست بێ ...
پاشكۆی هیچ سەركردەیەك مەبن ... خۆتان بۆ خۆتان سەركردە بن ...


16/11/2015



وتارەکانی تری نوسەر