پۆست ڕەخنە و بژاردەی شەقام

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

سەرەتا تێبینیەك هەیە بەگرنگی دەزانم بۆ خوێنەران بیخمە ڕوو كە ناونیشانی ئەم نوسینە بەهیچ شێوازێك كەم كردنەوەو بێ‌ ئەهمیەتكردن و لێدان نیە لە چەمكێكی گرنگی وەك رەخنە بەڵكو بڕوایەكی نەگۆڕم بەوە هەیە. كە یەكێ‌ لە ئادگارەكانی كۆمەڵگای وەئاگاو زیندوو ئامادەگی هۆشیاری ڕەخنەییە. هیچ كۆمەڵگایەك ئیمكانی پێشڤەچوون و تێپەراندنی دۆگاماكانی نیە جا ئەو دۆگمانە ئاینی بن یان كەلتوری یان سیاسی . ئەگەر نزعەیەكی ڕەخنە كاری تیایدا بەهێزو كارا نەبێت .

 چونكی رەخنە وەك سوتەمەنیە بۆ ڕەورەوەی ژیانی مرۆڤ و كۆمەڵگاو وای لێدەكات بەردەوام لەكارژفرێدان و نوێبوونەوەو پێش وە چوندا بێت و بەدیار شت و میكانیزم و ئاستە بۆماوەكانەوە دۆش دانەمێنێ‌ و وەك میراتێكی پیرۆزو دوا وێستگەی موكین كە بكرێ‌ عەقڵی مرۆ پێی بگات تەماشا نەكات و نە بێتە پاسەوان و پێشمەرگەیان! لەوەش زیاتر ڕەخنە تەنها كایەیەكە بۆ خوێندنەوەی دیاردەو ئایدیاكان و جیاكردنەوەی شیاو لە نەشیاوەكان و بینینی جیاوازیەكان , بەڵام دوایی ڕەخنە مانایی چی ؟ بۆ وڵام دانەوەی ئەم پرسیارە دەبێ‌ پشكەنینێك بۆ دۆخی ڕەخنە كراو بكەین دۆخی ڕەخنە كراو كە لە زهنیەتی زۆربەمان دا كێماسیەكانی قەیرانەكانی وەك ناو ئەزبەر كراون و وەك ئەبینین پرۆسەی سیاسی و ئەدائی حكومڕانی خۆماڵی كە بە ئەنقەست و مەبەستدار ناونراوە .

ئەزمەزموون (تەجرەبە) بەرەهایی فەشەلی هێناوەئەو پرۆسەییە نەك هەر سفری سەرەتا بۆتەوە بەڵكو دۆخی رەخنە كراو وا شێواو خراپ كراوە كە نەتانەت ڕەخنە كردنی بۆتە ئەكتێكی بێ‌ كەڵك ! ئەگەر قوڵتر بنواڕین زیادەڕۆیمان نەكردووە بلێین كە ڕەخنەكردنی پرۆسەی سیاسی و جۆری حكومڕانی خۆماڵی . لە ئێستا بۆتە خۆخەڵەتاندن و فۆكردن لە خەڵوزو! یان لە باشترین نیازدا دەریا كێڵان و ئاسنی سارد كوتانەو هاواركردنێكە بە گۆیێ‌ كەڕدا! ئەگەر وانەبێت كام شوێن و جومگەی دەسەڵات داریەتی ئەم ( ئەزموونە ) ماوە ڕەخنە نەكرا بێت هەموو خەوشەكانی بە چاوی نەك چاودێرە كانی دۆخ وە سەر ئاو نەخرابێت بە ڵكو چاوگێرێكی ئاسایی ئەتوانێت یەك بەیەكی قەیرانەكان بژمێرێ‌ و چارەسەرەكانیش دەست نیشان كات , بەڵام ڕەخنە ئاراستەی كێ‌ ئەكرێ‌ و كێ‌ رەخنەكان ئەكاتە كردارو وكێ‌ وڵام بە پرسیارە بێ‌ وەڵامەكان ئەداتەوە ؟! هەڵبەت بێ‌ وڵام مانەوەەی ئەم پرسیارە لە خۆیدا ڕەوایەتی و هێزی ڕەخنە ئەباتە دۆخێكی بۆش سوڕانەوەیەكی بێ‌ تام و خەڵك ناچار بە هەڵبژاردنی بژاردەی تر ئەكات وەك ئێستایی پرە سەندنی ناڕەزایەكان . ئیشكالیەتێكی تری پرۆسەی ڕەخنە سازیی كە من ناوم ناوە ( ڕەخنەی لە ڕەخنە كەوتن ) بەو ماناییەی ئەمڕۆ ڕەخنە لێ گیراوەكان ڕەخنە گرترن لە رەخنەكاران ! ئەگەر دیقەت لە ئەدائێ‌ بچوكترین بەرپرسیی یەكەیی حكومەت بدەی كە بەرێوەبەری ناحیەیەكە

.تا باڵاترینیان كە سەرۆكی حكومەتە . ئەمرۆ لە رەخنەگرێكی ئەو دۆخە دۆزەخییە ڕەخنە گرترە ! ئەم عەنتیكە خانەییەی خولقاوە ئامانج لێی تەنها هەڵاتنە لە بەرپرسیارەیەتی و دوایش شێواندن و پەكخستنی كاری گەرترین و بەهێزترین میكانزمی گۆڕانكارییە كەچەمكی ڕەخنەیە. لەوە نامۆڕاڵی ترنیە كە لە پەنا رەخنە گرتن ئەركو بەربرسیاریەتی هەڵپەسێردرێ‌ , ئێستا كە ئەمە پرۆسەیی ڕەخنە سازی بێت گرنگە مامەڵەیەكی تر لەگەڵا دۆخی ڕەخنە لێگیراو بكرێ‌ . بۆچونم وایە باشترین ئەلتەرناتیڤ و جێگرەوە گواستنەوەییە لە تیۆری ڕەخنەوە بۆ پراسیزەكردنی ناڕەزاییەكان لە شەقام و هەروا بازدان لە گوتارەوە بۆ رەفتار


13/10/2015



وتارەکانی تری نوسەر