تەنزیماتی بەرشلۆنە ! وەرن باسی سیاسەت نکەین ؟!

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

ئەسڵی باسەکە گێڕانەوەیەکە ، ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێم ، بڕیارماندا لەو بەهارە تڕوسەوزە بچینە دەر و هیچ نەبێت بەڵکو . بۆ ساتێک وشکیو زەرد هەڵگەڕانی ئەو بارە نا لەبارەی ئێستامان بیرچێتەوە ، هەر لەسەرەتاوە لەسەر ڕستەیەک ڕێکەوتین ئەو ڕستەیەش ، ئەوە بوو ( وەرن باسی سیاسەت نەکەین !) بەلام بۆ ئەم ڕێکەوتنە دەبوو یەکێ ، لایمەنی بکات ، تاکو هەرکاتێک لە خەت و تخوبەکانی سیاسەت نزیک کەوتینەوە ، ئەو ڕامانگرێت ، سازانێکمانکرد شکور بێ گرێ هاوڕێی یەکمان ، هەڵبژارد کە ئەنتی سیاسی بوو ئەو برادەر دژە سیاسیە بڕواناکەم هیچ لایمەن و حەکمێک نە وەکو یانەو یاریی چیک ، هەبێت ئەو نەی ناسێت و بێ سنور تەماشاچی یاریەکانەو هەرکاتێک کلاسیکۆ ، ئەنجام بدرێت ، ئێمە ڕوو لە کەعبە نزا دەکەین بەرشلۆنە نەدۆڕێت تا ئەو هاوڕێیمان لێ لالوت نەبێت

  جا سەیرکەن و ببینن ئێمە ڕێکەوتووین ،باسی سیاسەت نەکەین ! جارێ هەر بە ڕێگاوە شوفێری هاوڕێم لە داخی چاڵەکانی جادە ، حکومەتی داوەشاوی داشۆراند ، یەکێ وتی ئێوە بنۆڕن ئێستاش ئەو قیرتاوەی زەمانی ڕژێمی بەعس ، باشترە لە پینە کاریەکانی ئەوچالانەی حکومەتی کوردی پڕی کردونتەوە " یەک ڕا ، گوتمان بلێ ڕاستە ، خەریک بوو باسەکە درێژە بکێشێت ، ئالای لایمەن بەرزکرایەوە و ئوف سادێکی تۆمارکرد " ماوەیەک بێ دەنگ بووین جارێ هەر بەڕێگاوەین و لاماندا بۆ بەنزین خانەیەک جۆری بەنزین سەنرنجی ڕاکێشام ، (نۆرما ، سوپەر ، بێجی ، ئێرانی ، ئیماراتی) لە نرخ جیاوازو لە کولایتیش ئەڵێن جیاواز ، باس هاتە سەر بەنزین خراپی جۆرەکان و لەکارکەوتنی ( fueel pam ) ئەو نیگبەتیەیی شۆفرەکان لەوێوە داخل بە سیاسەت دەکات " یەکێ گوتی باشه بۆ حکومەت مەسفایەک دانا نێت ؟ وەک بلێی شتێک هەبێت بەناوی حکومەت ! دیسان لایمەن ئالایەکەی بەرزکردەوە و ئۆف سادێکی تری تۆمارکرد ! بێ دەنگ بوینەوە دەی باسی هەر چیکمان بکردایە سەرنجام داتینەوە سەر سیاسەت ، بۆ نموونە لە باسی بازەگە و مرورو ، ئینجا بلێ تێل بەندکردنی شاخ ، و زەوی مەرعاکان ، داگیرکردنی شوێنە گەشتیاریەکان قوتکردنەوەی ڤیلا لەسەر گردوو تەپۆڵکەکان ! دواجار گوتمان با هاوڕێی لایمەنی ئەنتی سیاسی باسی ڕەوایەتی ئەو وابستە بوونەی بەرشەلۆنەمان بۆ بکات بەڵکو دورمان خاتەوە لە سیاسەت ئەویش بەحیساب دوورمان ئەخاتەوە گوتی من بۆیە هاندەری بەرشەم چونکی کەتەلۆنیەکان نیازی جیابوونەوەیان هەیە لە ئیسپانیا ، ئێ خوردی کردەوەو درێژەی دایە یانەی ڕیالیش مەلەکییە و من دژی زاڵەکان دۆستی چەوساوانم ئەو هاوڕێیەم دژی سیاسەتە بوو کەچی خەریکی تەنزمات بوو بۆ بەرشەلۆنە ! ئێستا ئێوە بلێن ئێمە باسی چیمان کرد ؟


07/05/2016



وتارەکانی تری نوسەر