دیلی بەدیل !

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

کەشفی یەکەم بە مەترسی نیشاندانی وەرچەرخان و بازدان بەرەو گۆڕان و هەروا بانگەشەی نەبوونی بەدیلی . سەرۆک و سکرتێر . ڕێبەر ڕێکخەر و ئەمیرو میندار یاخود بەگشتی ئەو مێنتاڵیەتیە هەرەم سەروەرە دەبێت کەشف بکرێت کە بەرلەوەی کێشەیەکی سیاسی یاسایی بێت دەردو نەخۆشەیەکی کەلتورییە.

کەلتور بە مانا فراوانەکەی کۆی تێگەیشتن و بڕوایی چەسپیوی میلەتێک کە ڕۆشنیرو سیاسیەکان لە ڕێکەوتنێکی ڕانەگایندراو دەستی بالایان لە دروستکردن و دەست پێوە گرتن و پارێزگایی لێکردنیدا هەبوە و هەییە ! دیارە لێرەدا ڕۆشنیری کوردی مخولوقێکی ناوەزەیی دنیاییە مەعریفیە با خستر لە پاژیی دووم لە هەنبەر ڕۆشنیر بدوێن ! کەشفی دووم .. شاراوە نیە کە یەکێک لە شێوازە هەرە ترسناکەکانی ئێستای کارکردنی لە دنیایی ڕۆشنبیری کوردی بالاکردن و درکەوتنی بەردەوامی ئەو مۆدێل و جۆرە لە ڕۆشنیرانەن لە شاشە کە خەریکی شێواندن و ڕەتاندن و لە بابەت خستی ئەو بابەت و کێشە سەرکیانەن کە پرسی ئەساسی و چارەنوس سازەکانی کۆمەڵگایی کوردین ، تەریب لەگەڵ ئەم وەزیفەیە ماندووی جێکەوتکردن و چەسپاندنی کۆمەڵێک دەستە واژەی بەسەرچوون بۆ نموونە بە بازاڕیکردنی ئەو گوتە زا نا واقیعیەی کە  (چاکی مەکە باخراپ نەبێت ) یان نابێت ئەمڕۆی خراپ بگۆرین بە سبینێی نادیار !

لەوەش وێرانتر فرۆشیاری ساغ کردنەوەی ئەو ئایدیا خەتەر ناکەن کە ، بەدیلی سەرۆک و سەرکردەکان نیە و ئیتر دەبێت نەوەی نوێ لەژێر فەرمایشت و وێنەکانی ئەواندا دەستەو دوعایی پڕ تەمنەیان بێت ! ئەم مۆدێلە ، لەڕۆشنیر ، کە من ناوم ناون توێژی (خۆش بژێو ) تەنها هەڵگری ئایدیایی گیرفان گەرمین بەلام . بەبەرگو پوشاکی . ناسیۆنالیزم و بانگەشەیی خەون و خەیاڵی دەوڵەتی کوردی خۆیان پۆشتە دەکەن بەدرۆ بۆ نەتەوە پەرۆشی نمایش دەکەن ! ئەوەیی ئەم جۆرە لە ڕۆشنیر کاری لە سەر دەکات ، ئەکرێ ناوی بنرێت (ستراتیژیەتی شێواندن ) و ئایندە دێواندن ) ، سەیرکەن چۆن چۆنی ئەو توێژە هەمیشە داکۆکی کارێکی سەرسەختی دۆخی بالادەستی دەسەلات و پیکەر سازی بتی سیاسین ! ئەوانە ئەگەر هەیمەنەیان بایی ئەوە بڕی کردباو دەورو تەئسیر دابنێن گومانم نەبوو سەرۆک پارستیان ئەکردە فڕزی شەشەم ! و لادانیان لە ڕێنمایی ئەو بە ئیلحادەییەت ناوزەت ئەکرد !

کورتەی دەرئەنجام ئەمەوێت بلێم گرنگە بەرلەوەیی لە خەیاڵ و خەباتی گۆرین و جەدلی بوون نەبونی بەدیل دا بین شەڕێکی مەعریفی بۆ ئەم تێگەیشتنە شێواوە کەلتورە خەتەرناکە لە سەر ئایندەی پێشوەچونی پرۆسەیی سیاسی و کۆمەلایەتی بکرێ شەڕێک موسا ئاسا ئەو تەلیسمە سیحراوەییە لێک هەڵوەشنێت ، وەک ئەیبراهیم بەتەکان بشکێنێت ، بۆ ئەوەیی نەتەوەییەک نەبێت بەدیلی بەدیل ... !


01/12/2015



وتارەکانی تری نوسەر