ڕۆژئاڤا ڤێتنامی تورکیا بوو

هاوڕێ توانا مێرگەسەری


وەختێک سوپای سوری سۆڤیەتی ملی پێوەنا بۆ ناو ئەڤگانستان و دەستێوەردانیکرد ، ستراتیژ زانەکانی ئەمریکا لەخۆشیان هاواریان دەکرد  شکور سۆڤیەتیش  توشی ڤێتنامی خۆی هات " هەڵبەت ئەمە ئاماژە بوو بۆ ئەو  شکستە گەورەیەیی  لە ئەندێشەی ئەمریکایەکاندا قوڵپی دەدا ، شکستی ڤێتنام ، کە ئەمریکای ناچار بە پاشەکشەو ڕاکردن کرد و لەوەش زیاتر ڕژێمێکی کۆمۆنیستی لە لە تەنێشت چینی کۆمۆنیستیەوە جێگیرکرد ، ئەگەر ئەوێ ڕۆژێ  مۆسکۆ بە دندەدانی هاوڕێ هۆشی مینە ئەمریکای داغانکرد ، زۆری پێنە چوو ئەمریکاش لە ئەفگانستان  موتعەی سیاسی لەگەڵ گروپە جیهادەیەکان کردو تۆڵەی خۆی لە مۆسکۆکردوە " 
تەحسیل حاسڵ هەر ولاتەیی سەرە ڕۆبێت و چاوی هەژموون خوازی هەبێت ڕۆژێک  توشی ڤێتنامی خۆی دەبێت ،
خۆ سعودیەکان زۆری نە مابوو لە یەمەن بکەونە ناو ڤێتنامی خۆیان ئێرانیش ئەگەر  ڕوسیا نەبواییە کە شام بە دوا قەلعەی خۆی دەزانێ لە ڕۆژهەلاتی نێوە ڕاست ئێرانیە کانیش بە هەمان دەرد ئەچوون ، 
ئیدی وسوەسەی تورکەکانیش هەر ئاوی لەو جۆگلە مەزهەبیە خواردەوە کە ئێران وەک نمایندەی پڕۆژەی شیعی لە ڕۆژهەلات خەریکە توریکا گەمارۆ ئەدات . ئەگەر ئەمڕۆ ئێران توانامەند بێت لە سەرخستن و نەخستنی حکومی کەمینەی عەلەوی لەشام  چ گرنتیەک هەیە . ئەزموون و  هەژموونی ئێران لە شام دووبارە نابێتە و یان بیست ملیۆن عەلەوی تورکیا هەست و هۆشیان نابزوێ  ئەمما ئەوەی تورکیای تەواو تەنگە نەفەس و بێ ئۆقرەکرد ڕەوتی پێشڤەچوونی تێکۆشانی کوردان بوو لە ڕۆژئاڤا ڕژێمی سوری ئەوکات  دەبوو لە نێو دوو بژاردەی گروپە تەکفیری و جیهادیەکان کە بەهاری عەرەبیان خوێناویکرد و تەمویل و تەوجیهیان لەلاین (ڕایز ) ( ئەنقەر)(  قەتەڕ) دا بۆ حەلاڵکرابوو و  کەمتریش لەسەر و کورسی بەشاریان قەبوڵ نەبوو لەگەڵ بژادەی کوردان کە پێکهاتەی موعتەدیل و دژە تیرۆر بوون دەبوو بۆ یەکێکیان جڵەو شل کات مەعلومیشە لە نێوان بژاردەی  خراپ  و ترسناک  خراپ  باشترە لە ترسناک . 
 ڕەوتی ئاپۆچی کە لەوێدا دیرۆکێکی هەبوو گوشکراوی حەوزەی بیقاع بوون .  زوو دەست و بردیانکرد سەرکەوتنی دراماتیکیان تۆمارکرد و بەوەش پەتی تەحەمولی تورکان بساو ڕاستەو خۆ تەدەخولیکرد بەلام دوای ئەوەی تورکیا لە زۆنگاوی شام ئۆپراسیۆنەکانی هیچی لێ سەوز نەبوو لە ئایندەی سوریای داهاتوش خەون و خەیاڵی نەهاتەدی و ڕەوتی تێکۆشانیش لە ڕۆژئاڤا ڕۆژ بەڕۆژ گەشە دەکات و بەئاشکرا هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی پشتوانی شەڕڤانانن و ئەمریکاو ڕوسیا لە هەموو شتێک ناکۆکن لە هاوکاریکردنی ڕۆژئاڤا نەبێت ، ئیدی دەبێت تورکان بڵێن ئۆپراسیۆنەکان بەکۆتا هات ، ئێستا خوردی کەوەو بە فاکت بنۆڕە بزانە ڕۆژئاڤا ڤێتنامی تورکیا بوو ؟

03/04/2017



وتارەکانی تری نوسەر