موچەی بڕدراو ، پارەی بردراو

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

خەڵک ئەڵێت نێرە ، حکومەت ئەڵێت بیدۆشە ! ئایە بیستوتە ، ئاش لە خەیاڵێک ئاشەوان لە خەیاڵێک ؟ ئەگەر نەتبیستوە ئەوە تکایە بە خوێندنەوەی ئەم (نیو . وتارە ")بی بیستە ،
یەک ئێستا داواکاری سەرەکی شەقام و دەنگی زاڵ زولاڵی خەڵک ، ئەوەیە با (پارەی بردراو دزراوەکانی خەڵک بەگەڕێتەوە بۆ خەڵک ) ئەو پارەیی لە ژێر زەمینەکان یان بانکەکانی هەندەران ، خەوێندراوە و هی ئەوانەی کە سیاسەتیان بە کەسابەت، ماناکردووە و لە پڕێک بوون بە کوڕێک " کەچی حکومەت بە (بڕینی بەشێک لە موچەی موچە خۆران ) ولامی داخوازیەکانی خەڵک ئەداتەوە جا لە سەیر عەنتیکەتر ، ناویشی لێنراوە (پاشەکەوتکردن") من لە زانستە بیدائیەکەی ، منداڵەکەم فێری بووم نەوەکو ، سامانی گەلانی ( ئادەم سیمس ) ، یان لێکدانەوە ئابوریەکانی ، (دیڤد ڕیکاردۆ ) و کەپتاڵەکەی (کاڕل مارکس ) کە (پاشەکەوت) یانی هەڵگرتنی ئەو بڕە ، پارەیەیی کە زیادە و لە خۆی ئەگرێتەوە و ئەی خاتە ناو (دەخیلەیەک) تاکو لەکاتی پێویست و گونجاو شتێکی پێ بکڕێ کە بەو داهاتەی ڕۆژانەی بۆی ناکڕێ ، بەلام گونجاوە منداڵەکە لە 250 دیناری تەبع پاشەکەوتی بۆ بکرێت ؟!
دوو ئێستا توڕەی خەڵک لە حکومەت گەیشتۆتە ئاستێک باس لە (ڕاپەرین) دەکات ، ئەوە ڕاستی یەکە ناتوانم وەک ئەو واعیزانەی بەردەرکی سوڵتان شەکرو شیلە بەو تاڵی و زەقنە بۆتەی ژیانی خەڵک دا بکەین تەنها بەخاتری بە هەڵەدا بردنی دەسەلات دەست کەوتی خۆیان ، سەیرە ، کەچی لەسەرەوە لای بەرپرسان باس باسی (ڕاپرسیە " ، ئینجا تۆ فاسیلە نێوان نیازی خەڵک ، و نیازی حکومڕان بپێوە " بزانە خەڵک لە کام دۆلێکەو ئەوان لە لوتکەی کام کێو " مارکس ئەی گوت فەلسەفەی هێگڵ سەر بەرەو خوارەو پێویستی بەلارکردنەوە هەیە ، چونکی سەری لە عەرزە و قاچی لە ئاسمان " لێرەش وایە ئەو تێگەیشتن و ئەداکردنی فەلسەفەی حکومڕانی پێویستی بەلاکردنەوە هەیە ، هیچ نەبێت لارکردنەوەی هۆش ئاگای و ئەتواری ئەوسیاسیانەی ، کە سەبەبی خولقاندی ئەو دۆخەن !
سێ خەڵک داوای ئەکتیڤی دزگاو دامەزراوە یاساییەکانی کرد ، کەچی حیزب بە پەکخستن ولامی ئەداتەوە ! خەڵک داوای سازان و تەبای لاینە سیاسیەکان دەکات ئەوان ئەترازان نا تەبان !
نیوەی دەرئەنجام ، نیکۆلۆ ماکیاڤیللی نزیک بە پێنج سەدە لەمەوبەر ئامۆژگاری میرو پادشاکان دەکات ، کە توخنی سەروەت ماڵی خەڵک نەکەون ئەو پێی وایە خەڵک ئەتوانێت لە کوشتنی باوکی خۆش بێت بەلام سامان و داهاتی نا ، ئێستا حکومەت دەستی بۆ نان و بژێوی خەڵک بردووە ! لەکاتێکدا پارەی بردراوی خەڵک کەباس ئەکرێت ئەتوانێت چەندین ساڵ ئەم هەرێمەی پێ ببرێت بەێوە ئێستا داخوازی خەڵک ڕوونە یان با پارەی بردراو بگەڕێندرێتەوە یان خاوەنی پارەکان بڕۆن لای پارەکان ،


09/02/2016



وتارەکانی تری نوسەر