ئایندە دێواندن!

هاوڕێ توانا مێرگەسەری


ئێوە ببینن ، داکۆکیکارانی بەردەوام بونی ئێستای خراپ ، هەڵگری چ گوتارێکی ، خەتەرناکەن گوتارێک کە ئەکرێت ناوی بنرێت بە گوتاری (ئایندە دێواندن !) بەرلەوەیی هێڵە سەرکیەکان و میکانیزم و میتۆدی ئەم گوتارە کەشف بکەین، گەره‌کمە بلێمئەرکێکی ئەخلاقی و زەروورەتێکه‌ بۆ ئایندە كه‌ بەر بەو نەزعە ترسناکە و تیۆرە ە ترسناکە بگیرێت، کە نوخبەیەک لە نووسەرو کادیری موستەفیدیناونراو بە (پێشکەوتوی )حیزبی پێڕه‌وی ده‌كه‌ن! ئەو نوخبەیە دەستکراوەن تاکو ڕەخنەی سەتحی بگرن و قسە لە گەندەڵیە بچووک و کێشە ڕۆژانیەکان بکەن ، بۆ نموونە ئەڵێن بۆ دووکات ژێر کارەبا زیاد ناکەن ، بۆ دوو تابلۆیی هێمایی هاتووچۆ لەفلان پێچی جادە دانانێن ، بۆ فلان چاڵی شوستە پڕ ناکەنەوە! بەلام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لە پەنا ڕەخنەوە وە ئەرکی تریش ببینن و بگێڕن ئەو ئەرکەش لە دوو ئاست خۆی مانیفێست دەکات ، یەکەم چاندنی ڕەشبینی لای ئەو نوخبەییەئەوانە ئەرکێکیان پێ ڕاسپێردراوە کە هیچ چارەسەرێک بوونی نیە بەدیلی ئەمڕۆی خراپ سەبەینیەکی لە ئەمڕۆ خراپترە !


دروشمی ( چاکی مەکەن چونکە خراپتر ئەبێت) ئارگۆمێنی سەرەکی ئەوا ئەو تایپە ڕەخنەگرە ڕوکەشگەراییەنیازیان لەم شێوازە ڕەخنەگرتنە تەنها ئەوەییە ، بڵێن کێشەکان بە گۆڕانکاری چاکسازی ڕیشەیی چاک نابن ! دووه‌م ، ئەرکدارکراون بەوەی هیوا بەردۆ بچێنن ! ئەوانەباسی قەزییەیی گەورە دەکەن ! بۆنموونە باسی ڕاپرسی بۆ دروستکردنی دەوڵەت و کێشەی نەبوونی دەستور تەحدایی ئیقلیمی دەکەن ،پێشنیاری تەئجیلکردنی چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکان دەکەن تەبریر بۆ خۆسەپاندن و دیکتاتۆریەت ئەهونەوە و ئەڵێن ئێمە لە قۆناغێکی هەستیارو پڕ لە مەترسیداین بۆیە با گۆڕانکارەیە نێوخۆیەکان دوابخەین ! جا هەزارو یەک پاساوی نامەعقول هەڕاج دەکەن ! کە ئەها ڕۆژئاواییەکان چەندان قوربانیان دا چەندیان سەبرگرت تاکو گەیشتن بە ئەمڕۆ !


هەڵبەت بەکوردی و بەکورتی ئەمانە نیازیان تەنها دێواندنی ئایندە و لێدانە لە خواستی زۆرینەیەک کە لەسەر لێواری هەڵدێرێکە تەنها شاڕێگایی گۆڕانکارکردنە و تێپەڕاندی ئێستاییە ، بەلام ئەوانە دەبێت مێژووی میلەتان و دەوڵەتانیان سەروابن خوێندبێتەوە ! ئاخربنۆڕن شۆڕشی فەرەنسی ڕووی نە ئەدا ئەگەر بیریان لە هاتنی ڕۆبێسپر یەئکۆبیەکان بکردایەوە ، شۆڕشی ئۆکۆتبەر ڕووی نەئەدا ئەگەر ڕوسەکان بیریان لە هاتنی ستالین بکردایەوە ، خۆ کۆبایەکان شۆڕشەکەیان دژ بە ڕژێمی ، باتیستا موکین نەبوو ئەگەر بیریان لە بە بەبت بوونی کاسترۆ بکردایەوە ، خولاسە مێژوو دەبێت ڕوکنەکانی خۆی جێ بەجێ کات ، من ناڵێم و ناخوازم کە بشلێم ئێمە لە دیکتاتۆریەتێکی بەحت وڕژێمی ستەمکاردا بەرانبەرین،بەلام ناش بێت بێ خەم و کەمته‌رخەم بین کە خریکە پایەکانی دیکتاتۆریەت چیمەنتۆ ڕێژ ئەکرێت ، (ئەزموونی حکومڕانی ) سفریی سەرەتا بۆتەوە ، ناتوانێت لە ئاست گۆڕانکارەیەکان و پێداویستیەکانی ئەمڕۆ بێت ، هەر بۆیە لە پێویست واجبترە کە بەرلە هەر شتێک ، بەرەنگاری ئەو مەعریفە ساختەو شێواوە ببینەوە کە تەئجیلی گۆڕانکاری بە عەقلانیەت و ڕێگا باشەکە ئەزانێت فرچکمان ئەدات بە ترساندنی ئایندە


29/03/2016



وتارەکانی تری نوسەر