چاوەڕوانیەکان لە یەکێتی

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

بڕواناکەم هیچ کاتێک بە ئەندازەی ئێستا چاوی چاوەڕوانیەکانی کۆمەلانی لە سەر هەنگاو هەڵوێستە ئایندەیەکانی یەکێتی دەرهەقی ئەو دۆخە سیاسیە هەستیارو مەتریسدارو ئایندە نادیارەی هەرێم و ناوچەکەی پێدا تێپەڕ ئەبێت وا تۆخ بووبێت ، دەبێت بوترێت ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەری خست کە جارێ لۆژیکی هێز چەندە فاکتەری بەلاداخستن و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و داو دەزگا شەرعیەکان و چەندە سیحر ئامێزو سەرسوڕ هێنەر ئەتوانێت ڕیسی چەندین ساڵەی خەون و خواستە ڕەنگاو ڕەنگەکانی دیمۆکرات خواز و ئازادی ویست و سەر وەریی یاسا لە کونفە یەکونێکدا بکاتەوە خوری و بەیەک چرکە خەونەکان بەتاڵ کات و خواستەکان نابوت کات و هێزی لۆژیکیش خانەنشین کات ! ئێستا ئایە بەم ڕووداوانە لە حیکمەتی مانەوەی هێزو چەکداری یەکێتی تێگەیشتین ؟ هەڵبەت بەزەروورەت ئێستای پرۆسە لاڕێ بوەکەیی سیاسی و حکومڕانی یەکێتی ئەرکدار ئەکەن کە لە ئاست چاوەڕوانیەکانی خەڵک و ئەرکە مێژوویەکەیدا بێت و دەور و ڕۆڵگێری ئەم قۆناغە هەستیارەو مەترسیدارە بێت ، بەلام با جارێ بزانن ئەم قۆناغە چ هەنگاو هەڵوێستێک لە یەکێتی ئەخوازێت ؟ یەکەم.

چاوەڕوانی بەشێک لە خەڵک لە ژێرکاریگەری دۆخۆی نەخوازراو هەروا دەرکردنی گۆڕان لەلاین پارتی لە حکومەت و ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەرلەمان و تەنانەت ڕۆیشتنی بۆ شاری هەولێر ! چاوەروانن لە یەکێتی و خواستیانە دەبێت هەرچی زووە یەکێتی تەڕەفداربێت و بە هەمان لۆژیک و کاردانەوە هەنگاو هەڵگرێ لەوەش زیاتر ئەمبەرەی دێگەڵە ئاوەدان کاتەوەو ! بڵێت برامان برای وماڵمان جیایی دوو ئیدارەی ! دووم .

چاوی چاوەڕوانیەکانیەکانی بەشێکی تری خەڵک وایە لەم دۆخە باشترین ئەرک و هەنگا و بێ لاین بوون و تەماشا چییەتیە بۆ یەکێتی ! لەوەش زیاتر مەرام پەنا و هەل پەرستانە و دیماگۆگیانە ڕایان وایە یەکێتی با بەدەستێک چەپلە لێ دا بۆ ئەتوارەکانی پارتی و بەدەستێک سینگ بکوتێ بۆ وەدەرنانی گۆڕان لە حکومەت ! هەرگیز نابێت ئەوانە فرچکیان به ڕێبازی یەکێتی خواردبێت کە گەرکیانە یەکێتی وا دەورێک ببینێ . دیقەت بدەن هەردوو چاوەڕوانیەکان ناتەواو ئیشکال دووست کەرن بۆچوونم وایە کە گرنگە یەکێتی نەکەوێتە ژێر کاری گەری هیچ خواستێکی نە خوازروا و کارکردن بە کاردانەوە و هەڵە بەهڵە چارەسەرکردن و خەسترکردنی قۆڕە گیراوەکە ، لە هەمان کاتیش بە ڕەوایی نابینم بۆ هێزێکی وەک یەکێتی لە دۆخی پەکخستن و ئیفلیج کردنی پەرلەمان و ژێر پێ خستنی یاساو بەکار هێنان هێز بەرانبەر هێزی بێ چەک و چەکدار بێ تەڕەف بێت بەڵکو پێویستە یەکێتی تەڕەف داری سەروەری یاسا پرەنسیپە دیمۆکراسی و ئازادی فرەی سیاسی و لەسەرووی هەموو ئەمانەش لایەنداری خواست داواکارەیە ڕەواکانی خەڵکی ناڕازی بێت ، چونکە هەمیشە ئەو هێزانە ئەتوانن بەردەوام بن کە گرەوی شەقام ئەبنەوە.


26/10/2015



وتارەکانی تری نوسەر