کورد چی دەکات ؟

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

 کورد چی دەکات ؟ ئەمە پرسیارێکی گرنگ و ئایندەییە بۆ سیاسی و سەرانی کورد ، پرسیارێک فەڕزەی نەتەوەیی و نیشتیمانیە کە هەربەیانیەک لەخەو هەڵسان پێش بە یانی باش لە خۆیانی بکەن ، تابلۆی ناوچەکە ناوچەکە بە گشتی و ڕۆژ هەلاتی ناوەڕاست بەتایبەتتر لە کۆلاندایە ، دەوڵەتانی زلهێز چ ناوچەیی بن ، یان ، نێو نەتەوەیی ، پڕۆژەکانیان حازرو ئامادەیە.

تا ئەوکاتەیی تەپو تۆزی دوای جەنگ ئەنیشێتەوە بۆ ئەوەی دەست بەجێ بەجێکردنی پلانی ( b ) بکەن لە ڕابردوو دا هێندێک ڕژێم لەناو ئاگری هەڵکراو دا چانسی خۆپارستنیان نەبوو ، بوون بە خەڵۆز ڕژێم گەلە تەقلیدی و ناسیونالیستەکانی . تونس ، میسر یەمەن ، لیبیا چیتر نەیان توانی بە بەهانەیی دێواندن و هەڕەشەی ئیسرائیل و باسکردن لە پیلان گێڕی ئیمپریالیزم بەردەوام بونیان مسۆگەر بکەن و توانای، خۆ قورتارکردنیان نەبوو ، سەرنجام ڕەش بوونەوە ، مەغریب بەحرێین جەزائیر بە کۆمەڵێک ئیسلاحی بجوک کەوتنی ڕژێمەکانیان تەئجیلکرا ، ولاتانی خەلیج و میرنشینە نەوتیەکان لەسەر هێڵی ئیستیاوائی ئەو نەخشەیە نەبوون ، ئەوە بەو ماناییە نا کە فاکتەری زاتی نە گەی بوو ، دواجار ڕۆژئاوا بە کەمتر لە داخوازییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە ڕێکەوتنێکی ناچاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی چونکە ڕەگو ڕێکانی ئێران کە سەرێکی له سەنعاییەو سەرێکی تری لە بیروتە هەرواها تەڕاتێن بە ناوچەکەدا دەکات

ڕۆژئاوا دەبوو سەرەتا بیر لە بڕینی ڕەگ و ڕێکانی بکاتەوە ، ئینجا کەوتن ، ئەمما معادەلەکە لە شام گۆڕا و . ململانێ نێو دەوڵەتیەکەی گەیاندە ترۆپک .و سوریا بوو بە ساحەیی شەڕی بە وەکالەت ، لەوەشدا فیتنەی مەزەهەب کاراتر لە ناکۆکیە نێو دەوڵەتیەکانی . تایبەت ئەمریکا ، روسیا ، لافیتەی ڕاپەرینەکانی سەر جادەی گۆڕی بە ناپاڵم و شۆڕشی چەکداری کۆلان بە کۆلان ، لێرەوە سونەیی تەهمیش و دەسەلات لە دەست چووی عێراق بەنیازی ڕاستکردنەوەی بالانس بەرانبەر بە دوژمنی مێژوی و ئایدۆلۆجی شیعی ، ڕژێمی ئەسەد ، عەلەوی ، بە ئامانج ئەگرێت بەلام بە خراپترین میکانیزم کە گروپە تەکفیرو جیهادییەکانی . نوسرە داعشە ، ئەوەی مەدی سونی تیادا زەرەر مەند ئەکات بەر هەڵداکردنی لغاویی داعشە کە بۆیان نەگیراییەوە ئەگەر دیقەت بدەن ئێستا داعش بەدەستگرتنی بەشێک لە خاکی سوریا ، عێراق سنوری دەستکردی سایک ، بیکۆکاڵ کردۆتەوە کاروانی ئۆمۆبێلی سوپاو موجاهیدەکانی خەلافەت لە ڕەقەی سوریا بۆ موسڵی عێراق حەیایی سنورەکانی برد ، بەپێی خەملاندنی ناوەندە ستراتیژیەکانی سەربازی و هەروا ئیجماعی سیاسی نێو دەوڵەتی کۆتایەکانی داعش نزیک بۆتەوە ناوچەکە سایکس بیکۆ ئاسا جارێکی تر بەڕبەیی هێزە خاوەن بەرژەوندیەکان ئەپێورێت و دابەش ئەکرێتەوە ، پرسیاری ئێمەش ئەوە کە ئەمە تابلۆ گشتیەکەیی ناوچەکەبێت. سەرکردایەتی سیاسی کورد سەرقالی چیە ؟ لەکۆێی پڕۆژەکانی ئایندەی ڕۆژ هەلاتی ناوەڕاست دایە ؟ یان وەک شاعێری گەوەرەیی عەرەب محمد ماغوت ئەڵێ ئێمەی عەرەب سەرقالی هیچ نین ! بەڵکو خەڵکانی تر بێمەوە سەرقاڵن!


10/12/2015



وتارەکانی تری نوسەر